Chp-5-

120 18 32
                                        



...

«سـیـۆل»

ماریا بڕیار نەبوو کە بچێت.

ئەو دووبارە و دووبارە بەخۆی دەگووت کە ناچێت، وە شتی باشتر هەیە کە بیکات لەوەی دووبارە سەیری ئەو بکات، دووبارە ئەو هەڵەیە ئەنجام بدات.

بەڵام دووبارە خۆی لەوێ بینیەوە. ناتوانێت هەموو پلانێکی لەناو ببات بەهۆی کەسایەتییە لادەرەکەی جونگکووک.

یاریگاکە لە دەوری دەیانقیژاند، هەواداران بە پەرۆشەوە هەڵستانەوە هەر لەگەڵ دەرکەوتنی بانگتان بۆیز. ماریا بە توندی لە تەنیشت مینا دانیشت، هەوڵی دەدا ئاسایی ڕەفتار بکات.
وەک ئەوەی شتێک لە سینگی ئازاری نەبێت بە جۆرێک کە نەیدەتوانی ناوی بنێت.

چاوەکانی ئەویان دۆزیەوە بەر لەوەی خۆی بوەستێنێ.

جونگکووک.

ماریا هەناسەدانی گیر بوو. خوایە ئەو جیاوازە.

بەو جۆرەی کە دەجوڵا نائاسایی بوو، توند، بڕوا بەخۆبوون. بە جۆرێک کە وای لە ماریا دەکرد گەدەی هەڵبگەڕێتەوە.

جەستە ڕێکەکەی زۆر جوان دەردەکەوت لە نێو ئەو جلە بێ قۆڵانە زۆر جوان. ماسولکەکانی قاچی لە نێو شۆرتەکەی جوان دیاربوو، زۆر سەرنجڕاکێش. بێ هەناسەی کردبوو.

جونگکووک بەرگریەکانی تێپەڕاند، سەرنجەکانی جدی بوون، دەستەکانی خێرا بوون، یاری بە تۆپەکە دەکرد. یاری بە ئەوان دەکرد.

هەر چۆن یاری بە ماریا کرد.

ماریا دەستی کردە مشتێک، نا. نا، ئەو دووبارە ئەو هەڵەیە ناکاتەوە. نـاکـەوێـتـە داویـیـەوە.

بەڵام پاشان دەنگی مینا خەیاڵەکانی ماریای بڕی.

"تـۆ خـۆت شـەرمـەزار دەکـەیـت."

ماریا ڕاچڵەکی"چـی-"

مینا زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد بێ ئەوەی هەر سەیری بکات "تـۆ زۆر چـاو لـەدەریـت."

ماریا هەستی بە شتێک کرد لە گەدەی. "مـن وانـیـم."

"مـاریـا تـکـایـە. تـۆ خـەریـک بـوو لـیـک بـڕێـژیـت."

ماریا ئاهێکی هەڵکێشا و ڕووخساری لە ناو دەستەکانی نوقم کرد. "ڕقـم لـێـتـە."

"مـنـت خـۆشـدەوێـت."

"دەمـت داخـە."

کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'Where stories live. Discover now