Chp-3-

140 22 29
                                        



...

بۆ ساتێک وەک سەهۆڵ سڕڕ بووم هەوڵم دا ڕووم وەربگێڕم و سەیری خاوەن دەنگ بکەم
فەوتام جـونگکووک لە دوامەوەیەو ئێستا کۆتایم پێدێت.

هێواش هێواش ڕووی خۆم سوڕاند بۆ ئەوەی سەیری بکەم بەو هیوایەی نەزانێت کە کێم
بەڵام چی؟؟
"هـەی بــە نــەفــرەت بــیـت."

"چـی بــوو خــاتــوونــی بــچووک تـۆم تــرســاند؟" بەم دەنگە ناخۆشەیەوە دەستی کرد بە قاقا لێدان.

"پـاڕک جـیـمـیـن لــە نــاوت دەبــەم" بە خێرایی بەرەو ڕووی چووم بەڵام هەر زوو هەردووک دەستمی گرت لە هەوادا.

پــاڕک جـیـمـیـن هاوڕێی منداڵیم دەتوانم بڵێم زیاتر لە هاوڕێ ئێمە بەیەکەوە گەورە بووین ئەو وەکو شاخێک بۆ هەموو شتێک لە پشتم بووە. بۆ ماوەیەکی زۆر وامدەزانی کە ئەو شەیدای ژیانمە و خەیاڵی زۆر منداڵانەم درووست دەکرد لەگەڵی.

بەڵام خۆی هەموو شتێکی لەناو برد.

جـیـمـیـن لە هەمان تییمە لەگەڵ جـونگکووک وە بێگومان ئەو دەربارەی ئەو حەزانەی من بۆ هاوڕێکەی دەزانێت.

"کــورە تــۆ سـوێـنـدت خـواردووە هــەمــوو شــتـێـکـم لـێــتــێک بــدەی؟ پـێـم بـڵـێ چــی دەکــەی لــێـرە؟"

"مـەگـەر تــۆ چــی دەکــەی لــێـرە؟ هــاهـ یــان هــاتــووی چــاودێـری جـونگکووک بکەی هـم؟" زەردەخەنەیەکی بە فیزی بەرەو ڕووم کرد ویستم بۆکسێکی لێبدەم بەڵام ئەو زۆر لەمن بەهێز تر بوو تا بتوانم دەستەکانم ڕزگار بکەم لە گرتنەکەی.

"لــێــرە چــی ڕوودەدات؟"
هەردووکمان لە شوێنی خۆمان سڕ بووین بێ ئەوەی هیچ جوڵەیەک بکەین بەیەکەوە بە هێواشی ئاوڕمان دایەوە.
ئەمجارە بەڕاستی لە ناو چووم.

"فـ- فــەوتــام" هەر زوو سەیری جـیـمـیـنم کرد بە فـیزەوە سەیری دەکردم چاوێکی لێم داگرت.

"چـ-چــی نـ-نـــا" بە چاوەکانم لێی پاڕامەوە هیچ شتێکی منداڵانە نەکات.

بەڵام هەردووک دەستمی بە خێرای بەردا و بەرەو جونگکووک ڕۆشت .

نەفرەت خەریک بوو بکەوم!

بۆستە چی سەرم بڵند کرد و بینیم یەکتریان لە باوەش کردووە.
وتفک تازە یەکتر دەبینن؟

"دەمــێــکــە هــاتــووم لــە کــوێ بــووی تـۆ؟" جیمین وتی کاتێک وازیان لێک هێناو گەڕانەوە شوێنی خۆیان.

" تــا لــای ئــەو مــاڕکــێــتــە ڕۆشــتـم حەزم بە ئـیـنـێـرجـی دریــنــکـێـک بـوو."

جونگکووک سەرنجەکانی کەوتە سەرمن و وتی
"ئــەو جـوانـکـیـلـەیـە کـێـیـە جـیـمـیـن پـێـمـی نـانـاسـێـنـیـت؟"

نەفرەت کڵاو و چاویلکەکەم لـەلا نییە
ئەوەی لە دەمم بوو قوتم دایەوە هەوڵم دا ئاسایی ڕەفتار بکەم.

جیمین بە زەردەخەنەیەکی لالێوی سەیری کردم و وتی.

"ئـاهـ ئـەوە مـاریــای ئـازیـز هـاوڕێـی مـنـداڵـیـمە خـولـیـایـەکـی زۆری بـۆ یـاری بـاسـکــە هـەیـە داوای لـێـم کـرد لـەمـەو دوا لـەگـەڵـمـان ڕاهـێـنـان بـکـە مـنـیـش هـێـنـامـە لـای تـۆ چـونـکـە تـۆ شـارەزای بـاشـت هـەیـە."
چەند درۆزنێکی لێهاتووە من لەبەر دوا کەوتنی جونگکووک نەبێ هیچ حەزم بەو یارییە نییە ئاسڵان هیچی لێنازانم.

"مـاریـا هـاوڕێـی خـۆشـەویـسـت و بـە تـوانـام جونگکووک ، جونگکووک مـاریـا کـچـە تـایـبـەتـەکـەم."
چاوم لێی سوور کردەوە لەوەی بوەستێت لەو ڕەفتارە سەیرانە.
بەڵام هەرزوو تەزوێک بە لاشەم داهات کاتێک
جونگکووک وتی

"خـۆشـحـاڵــبـووم مـاریـا دڵـخـۆشـدەبـم بـە یـارمـەتـی دانـت." بە دەنگێکی پڕ لە خۆپەرستەوە قسەی کرد و دەستی بۆم درێژ کرد
ناو دەمم وشک بوو ویستم وەڵامی بدەمەوە هیچ وشەیەک لە دەمم نەهاتە دەرەوە تەنها زەردەخەنەیەکم کرد و تەوقەکەم لەگەڵی گۆڕییەوە.

هێشتا سەرەتایە خۆشحاڵتر دەبیت جیۆن جونگکووک.

...

continue..

کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'Where stories live. Discover now