...
نامەکە چاڵێک بوو.
وە جونگکووک کەوتە ناوی.
وەک هەموو کات.
MARIA [11:28 PM]
"بـا یـەکـتـر بـبـیـنـیـن."
:وا زوو بـیـرت کـردم کـچـی جـوان؟
"چـۆن دەتـوانـم وا نـەبـم؟"
ماریا چاوەڕێی وەڵامێک بوو کاتێک سێ خاڵەکە لەسەر شاشەکە سەمایان دەکرد، وەک ترپەی دڵ، یەک ڕیتمی هەبوو وەک هەموو کات، وەک ئەوەی وێنەدانەوەی زەردەخەنە بە فیزەکەی جونگکووک بێت.
:کـەواتـە بـیـسـەلـمـێـنـە.
:وەرەوە بـۆ مـاڵـەکـەم.
:بـا بـبـیـنـیـن چـیـت پـێـدەکـرێـت.
زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانی ماریا.
وشەکانی کاری خۆیان کرد.
"تـەنـهـا خـواردنـەوەیـێـک."
"دەڕۆم بـەرلـەوەی بـکـەویـتـە داومـەوە."
:بـەڵـێـن نـادەم.
:هـەر زوو وات لـێـمـکـرد خـەیـاڵـی ئـەوە بـکـەم هـەوادارەکـەم.
:وا بـاشـتـرە هـەمـان شـێـدارکـەرەوەی لـێـو بـەکـاربـێـنـیـت، تـامـیـم بـەدڵ بـوو.
ماریا پەنجەکانی ڕەق بوون.
بیری دەکردەوە ئەو هەر زوو کەوتە داوی تەڵەکەوە یان یاری بە ماریا دەکات.
ئەوەی نێو دەمی قوتدایەوە و بە دوو وشە وەڵامی دایەوە.
"لـە ڕێـگـام."
___
ماریا لە دەرگای نەدا.
نەک لەبەر ئەوەی بێ چاوڕوو بێت.
بەڵکو جونگکووک لەبەر دەرگای شوقەکەی چاوەڕێی دەکرد.
پشتی بە دیوارەکە دابوو بە هەمان شێوە تەمبەڵیەکەی، دەستێکی لە نێو گیرفانی بوو و دەستەکەی تری هەر زوو بە قژە شێواوەکەی داهێنا کە چاوەکانی کەوتنە سەر ماریا، تیشێرتەکەی لایەک شانی دەرخستبوو وەک ئەوەی بە ئەنقەست وای کردبێت بۆ ئەوەی چاوەکانی ماریا لەسەر ئەوێ بگرێت.
YOU ARE READING
کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'
Mysterie / Thrillerیـەک یـاریـگـا. دوو یـاریـزان. وە کـچـێـک بـە دەسـتـی خـوێـنـاوی' ... ▫️start:280723 ▫️end:
