Chp-9-

82 18 7
                                        




...

جونگکووک لە دەرەوە چاوەڕێی ماریای دەکرد کاتێک ئاسمان هێشتا خەوتبوو، شینێکی کاڵ سەرەوەی داپۆشتبوو. هەواکە قوڵ بوو لەگەڵ بێدەنگی- جگە لە دەنگی پێڵاوەکانی جونگکووک لە کاتی خۆ گەرم کردن.

جونگکووک سەری بەرز کردەوە، هوودیەکەی بەری بینی، پاشان چاوەکانی چوونە سەر قاچە ڕووتەکانی، زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد.

"بـاشـە، بـاشـە." جونگکووک وتی. "لـەو بـڕوایـە نـەبـووم کـە بـەڕاسـتـی بـێـیـت."

ماریا برۆیەکی بەرز کردەوە. "تـۆ هـەمـوو کـات وا فـریـودەریـت بـەر لـە خـۆرهـەڵـهـاتـن؟"

جونگکووک زەردەخەنەیەکی کرد، ددانەکانی دەرخست. "تـەنـهـا لـەگـەڵ کـچـانـێـک کـە وەکـو کـێـشـەیـەک دەردەکـەون."

ماریا بە لایدا تێپەڕی بێ ئەوەی وەڵامی باتەوە.

بەڵام ئەو سەیر کردنەی لە نیو چرکەیە پێی بەخشی لە شانەکانیەوە، نەرم و نەخوێندراوە- بۆ هەر هۆکارێک بێت وای لە جونگکووک کرد دڵی خێراتر لێبدات.

ئەوان ڕایان کرد.

جونگکووک خێرا بوو. ماریای تاقی دەکردەوە. لە گۆشەی چاوەکانیەوە سەیری دەکرد کاتێک ئەو لە تەنیشتیەوە دەجوڵا، بێدەنگ و ئارام. وەک ئەوەی هەر هەوڵیش نادات.

"تـۆ دڵـنـیـایـت کـە مـرۆڤـیـت؟" جونگکووک گاڵتەی پێ کرد. "تـۆ تـەنـانـەت بـە بـەرزیـش هـەنـاسـە نـادەیـت."

ماریا قسەی کرد بێ ئەوەی سەیری بکات. "پـێـت وایـە پـێـم دەوتـیـت گـەر مـرۆڤ نـەبـام؟"

جونگکووک پێکەنی. بەڵام بە نزمی و هەناسە بڕکێوە لە دەمی دەرچوو. "تـۆ نـامـۆیـت."

"وە تـۆ هـێـشـتـا لـە تـەنـیـشـتـمـەوە ڕادەکـەیـت."

"لـەبـەر ئـەوەی حـەزم بـە کـچـی نـامـۆیـە ژیـان وڕوژێـنـەرتـر دەکـەن."

ماریا دەنگێکی کەمی دەرخست پێش ئەوەی تاڵە قژێکی لە نزیک چاوی دوورخاتەوە. "نـا. تـۆ حـەزت بـە کـۆنـتـڕۆڵ کـردنـە. تـۆ تـەنـهـا پـێـت وایـە دەتـوانـیـت بـەرگـەی کـچـانـی وەک مـن بـگـریـت."

جونگکووک بۆ ساتێک ڕاکردنەکەی هێواش کردەوە، سەرسام بوو. "ئـۆهـ؟ وە تـۆ چ جـۆرە کـچـێـکـیـت؟"

ماریا لە کۆتاییدا ڕووی کردە ئەو، زەردەخەنەیەکی بچووک لەسەر لێوەکانی دەرکەوتن- زۆر نەرم بۆ ئەوەی شیرین بێت، بەڵام تیژ بۆ ئەوەی ببێتە ئاگەداریێک.

کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'Where stories live. Discover now