Chp-8-

77 15 32
                                        



...

ماڵەکەی یوونگی بێدەنگ بوو لەو شەوە درەنگە، تەنانەت ساردکەرەوەکەش بوێری نەبوو بێدەنگیەکە بشکێنێت.

ماریا لە ناوەڕاستی ڕێرەوەکە وەستابوو بە تیشێرتێکی قەبارە گەورەی میناوە. ڕەنگدانەوەکەی لە ئاوێنە تاریکەکە سەیری دەکردەوە، قژە لوولەکەی، ڕوومەتە هەڵئاوساوەکانی، چاوە بێ تاوانەکانی. پۆشینی جل و بەرگێکی تەواو.

بە هێواشی دەستی لە ئاوێنەکە دا کە خۆی لە ناو دەبینیەوە. "ئـەوان زۆر لـەوە ئـاسـانـتـرن کـە بـیـرم لـێـی دەکـردەوە."

لە دواوەی کەسێک جوڵا. جیمین. بێ جلی سەرەوە. خەواڵوو. پشتی ملی خوراند و چاوەکانی بە ڕێرەوەکەدا دەگێرا کاتێک کەوتە سەر ماریا.

"تـۆ بـاشـیـت؟" پرسی.

ماریا ئاوڕی دایەوە، چاوەکانی فراوان بوون، سەری سوڕما. "ئـۆهـ! بـبـوورە- نـەمـتـوانـی بـخەوم. تـەنـها.. بـیـرم دەکـردەوە."

جیمین نزیکتر بوویەوە. "دەربـارەی چـی؟"

ماریا دوو دڵ بوو، پاشان بە دەنگێکی لەرزیوەوە قسەی کرد. "هـەرگـیـز هـەسـتـت بـەوە کـردووە.. کـە لـە جـیـهـانـی کـەسـێـکـی تـر نـاگـونـجـێـیـت، هـەر چـەنـد بـتـەوێـت؟"

جیمین ڕووکەشی نەرم بوویەوە. "تـۆ وا هـەسـت دەکـەیـت دەربـارەی ئـەو؟"

ماریا وەڵامی نەدایەوە، لە شوێنی ئەوە سەیری خوارەوەی کرد، پاشان چرپاندی. "لـەوانـەیـە وا پـێـویـسـت بـێـت مـن وازبـێـنـم. بـڕوا نـاکـەم ئـەو هـەر هـەسـتـیـش بـکـات مـن لـێـرەم."

جیمین شەویلگەی توند کردەوە، دەستی لەسەر شانی ماریا دانا. "تـۆ هـەڵـەیـت. ئـەو سـەرنـجـی تـۆی دا هـەر لـەو سـاتـەی تـەوقـەی لـەگـەڵـت گـۆڕیـیـەوە."

ماریا سەری بەرز کردەوە. "تـۆ وا بـیـر دەکـەیـتـەوە؟"

جیمین دەستەکانی ڕەق بوون، چاوەکانیان قفڵ بوون. شتێکی نەگوتراو بە نێوانیان تێپەڕی-ویستن، وریایی، یادەوەریێک جیمین هێشتا هەستی پێ نەکردبوو.

ماریا بە بێهێزی زەردەخەنەیەکی کرد. "سـپـاس جیمین."

کاتێک جیمین گەڕایەوە ژووری خەوەکە، ماریا ڕووکەشی گۆڕا.

سارد.وەک ئەوەی بزانێت بارودۆخەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە.

ماریا ڕۆیشتە ژوورە بەتاڵەکەی یوونگی. دەرگاکەی لە دوای خۆی قفڵ کرد.

لە ناوەوەی ژوورەکە، لاپتۆپێکی یوونگی و چەند زەرفێکی نامەی نەکراوە و جەنتایەکی ڕەشی گەورەی لێبوو.

ماریا لە نزیک ڕەفەکانەوە دانیشت. لە ناو چاکەتێکی فایلێکی دەرکرد. ڕاپۆڕتە کۆنەکانی پێکانەکانی جونگکووک. وێنەیەکی کۆنبووی کەسێکی ئازیزی. وە کاغەزێکی ڕۆژنامەوانی دڕاو هی نزیکی دوو ساڵ لەمەو بەر. "کـوڕێـکـی نـاوخـۆی لـە کـاتـی شـەڕێـکـی خـوار هـەژدە سـاڵ دەمـرێـت. تۆمەتی هاوتیمەکانی پشتگوێ دەخرێت."

وێنەیەکی تیمە کۆنەکەی جونگکووک، جونگکووک لە وێنەکە زەردەخەنەی دەکرد، هەروەها جیمینش.

ماریا سەیری وێنەکەی دەکرد، چاوەکانی بەتاڵ بوون.

"تـۆ تـەنـانـەت ئـەوت لـە بـیـر نـیـیـە." بە نزمی وتی. "بـەڵـام مـن لـەبـیـرمـە."

ماریا وێنەکەی لوولدا و خستیەوە ناو دەفتەرەکەی وە کردییەوە ناو چاکەتەکەی.

لاپتۆپەکەی یوونگی هێنا و لە ئەرزەکە دانیشت.

پـاسـوۆرد: یـوونـگـی1993.

ڕاست دەرچوو.

لاپتۆپەکە کرایەوە.

___

بـەیـانـی؛

ماریا لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانیشتبوو، بە بێدەنگی خەریکی خواردنی چەند دانەوێڵەیەکی بەیانیان بوو. جونگکووک بەوێدا تێپەڕی، ڕووخساری شێدار بوو لەگەڵ ئارەقە بەهۆی ڕاکردنی بەیانیانەوە. وەستا کاتێک ماریای بینی.

"تـۆ زوو هـەڵـسـاویـت." جونگکووک وتی.

ماریا زەردەخەنەیەکی کرد. "خـەونـی نـاخـۆش."

جونگکووک سەیری ئەوی کرد، زیاتر لە جاران. "مـنـیـش وام بـەسـەر هـات."

پاشان لە بەردەمی دانیشت. "دەتـەوێـت لـەگـەڵـم بـێـیـتـە ڕاکـردن بـەیـانـی؟"

ماریا چاوی تروکاند. "دەتـەوێـت لـەگـەڵـت بـێـم؟"

"تـۆ وتـت کـە دەتـەوێـت فـێـری یـاری بـاسـکـە بـیـت. تـوانـای بـەرگـەگـرتـنـت زیـاتـر دەکـات."

ماریا بە نەرمی پێکەنی، چاوەکانی فراوان بوون، شیرین بوون. "بـاشـە."

بەڵام لە ناو مێشکیدا ئەوەشی زیادکرد.
'چـەنـد نـزیـکتـر بـبـمـەوە ئـاسـانـتـر دەبـێـت بـۆم.'

...

continue..

کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'Where stories live. Discover now