...
ماریا بڕیار نەبوو بچێت.
تەنانەت کە لە بەرامبەر ئاوێنەکە وەستابوو، خەریکی چاککردنی قژی بوو کە تەنها نیوەی بە شلی بەستبوو وەک هەموو کات، دەستەکانی دەلەرزین. بەڵام ئەوە ترس نەبوو.
ئەوە لێکدانەوەی شتەکان بوو.
ئەو شتێکی گرنگ فێربوو: پـیـاوانـی وەک جونگکووک و جیمین نـاکـەونـە داوی جـوانـتـریـن کـچـی ژوورەکـە. دەکـەونـە داوی ئـەو کـچـەی کـە وا دەردەکـەوێـت درک بـەوە نـاکـات هـەر کـە سـەیـریـشـی دەکـرێـت.
کراسێکی ڕەشی سادەی پۆشی- کورت، بەڵام تەسک نەبوو. لێوەکانی ڕەنگی شلکیان هەبوو. ملوانکەیەکی سیلڤەر لە دەوری ملی وەک شتێک کە چاوەڕێی شکان بێت.
جین دووبارە نامەی بۆ ناردەوە بەر لەوەی لە ماڵ دەربچێت.
JIN [08:09 PM]
"مـۆبـایـلـەکـەت بـە کـراوەیـی بـهـێـڵـەرەوە، لـە هـەمـوو شـتـێـک ئـاگـەدارم بـکـەرەوە. ئـەمـشـەو سـەرەتـایـە تـێـکـی مـەدە."
ماریا وەڵامی نەدایەوە.
پێویست نەبوو وابکات.
___
کاتێک ماریا گەیشت ماڵەکە دەمێک بوو دەدرەوشایەوە بەهۆی ڕووناکیە نەرمەکان و دەنگی موزیکە کەمەکە کە لە دیوارەکانەوە دەردەچوو. بۆنی شتێکی بەهێز- ویسکی، ئارەقە، کۆلۆن- بەری کەوت هەر زوو کە دەرگاکەی کردەوە.
تەنها بانگتان لەوێ نەبوون. چەند یاریزانێکی تری خولەکەش لەوێبوون. هەندێک کچ. پێکەنینی بەرز، ئەو جۆرەی کە خەڵک نقوم دەکات.
بەڵام جونگکووک چاوی کەوتە سەر ئەو هەر زوو کە هەنگاوی نایە ژوورەوە.
لە چێشتخانەکە بوو، خواردنەوەیەکی لە دەست بوو، پشتی بە کەوەنتەرەکە دادابوو وەک مۆدێلێک وا دەربخات کە مرۆڤە. قەمیسە ڕەشەکەی نیوەی کرابۆوە. زنجیرێکی سلڤەر لە دەوری ملی. تاتۆکانی دەرخستبوو- وەک هێمایێکی ئاگەدارکردنەوە کە بپاڕێتەوە بۆ دەست لێدان.
"سـەیـر بـکـەن کـێ لـە کـۆتـایـدا بـوێـری دەسـت کـەوت." جونگکووک بە پێکەنینەوە بانگی ماریای کرد.
YOU ARE READING
کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'
Mysterie / Thrillerیـەک یـاریـگـا. دوو یـاریـزان. وە کـچـێـک بـە دەسـتـی خـوێـنـاوی' ... ▫️start:280723 ▫️end:
