Chp-12-

70 13 13
                                        




...

شەوەکە بێدەنگیێکی سەیری هەبوو دوای ماچەکە. لێوەکانی جونگکووک گەرم بوون، لێهاتوو، ماندوو- وەک سەرخۆشێکی لێزان، نەک وەک بەڵێنێک بەڵام بە بێ بیرکردنەوە ماچی کرد. وە ئێستاش جەستەی سارد کەوتووە لەسەر سۆفاکە، بێ جلی سەرەوە و شێواو بە تەواوی لە هۆش خۆی چووە.

ماریا هەڵسایەوە، بۆ ماوەیەک ڕەق بوو.

هەرگیز بەمجۆرە لە جونگکووک نزیک نەبووە. نەک تەنها بە جەستە- لە ڕووی سۆزداریەوەش. جونگکووک ڕێگای بە دیوارەکانی نێوانیانی دەدا بڕوخێن ئەو شەوە، هەر چەندە کحول وا نەرمی کردبوو، بەڵام ئەوە ماچەکە نەبوو کە وای لە ماریا کردبوو بلەرزێت.

ماڵەکە بوو.

ماڵی ئەو پیاوەی لەوانەیە لە بەرامبەر براکەی وەستابێت تا کۆتا هەناسەی.

ماڵی ئەو پیاوەی لەوانەیە بکوژەکە بێت.

ماریا لە نزیکی دانیشت، چەند تاڵە قژێکی لەسەر ڕووخسارە ماندووەکەی دوورخستەوە. جونگکووک نەجوڵا. هەناسەی گەرم بوو.

"بـخـەوە کـوڕە زێـڕیـنـەکـە،" ماریا چرپاندی. "تـۆ بـایـپـێـویـسـت ڕۆڵـت گـێـڕا ئـەمـڕۆ."

وە بەم شێوەیە، ماریا لە تەنیشتی هەڵسا- نەرمو نیانەکەی ون بوو هەر کە چاوەکانی لە جونگکووک دوورخستەوە و بوون بە سەهۆل.

ماریا دەستی کرد بە گەڕان لە ناو ماڵەکە. بە بێدەنگی. بە هێواشی. وەک دزێک لە ماڵی کەسێکی بێگانە.

هەر دەنگدانەوەیێکی هەنگاوەکانی قاچی وای لە دڵی دەکرد خێراتر لێبدات، بەڵام ئەو نەوەستا. نەیدەتوانی. ئەگەر شتێک هەبێت لەوێ، هەر شتێک. ئێستا کاتیەتی بۆ دۆزینەوە.

ماریا بە لای چێشتخانە کراوەکە تێپەڕی پاشان ڕێڕەوەکە. ماریا چاوی کەوتە سەر چەند تابلۆیێکی هەڵواسراو، لە لای دانەیەکیان وەستا.

تیمی بانگتان بۆیز.

وێنەیەکی کۆن بوو. جونگکووک- بچووکتر بوو، ڕووخساری شێدار بوو لەگەڵ ئارەقە و زەرفەخەنەی دەکرد.

قۆڵی لە دەوری پـاڕک بـۆگـوم ئاڵاندبوو.

ماریا هەناسەی لە گەرووی گیر بوو.

دەستی بە وێنەکە و ڕووخساری براکەی داهێنا. وێنەکەی دەناسیەوە، هەمان یاریگا. هەمان جلوبەرگ. هەمان ڕۆژ. هەمان وێنە کە ئەو لەلایەتی.

بەڵام ئەوەیان جیاوازیەکی هەبوو.

جین لە وێنەکە بوو.

کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'Where stories live. Discover now