...
ماریا چاوی لەسەر شاشەی مۆبایلەکەی بوو.
نامەکە سادە بوو- زۆر سادە.
"وەرە بـۆ شـوێـنـی ڕاهـێـنـان، شەشـی ئـێـوارە."
بۆ ماوەی دە خولەک هەر چاوی لەسەر ئەو تێکستە سادەیە بوو. دەیخوێندەوە دووبارە و دووبارە.
پەنجەی خستە سەر شاشەکە، دوودڵ بوو. وەک ئەوە نا کە بڵێت نەخێر.
کاتێک نامەکە لە لایان ئەوەوە بێت.
لە لایان جونگکووک.
ئەو چەندین ساڵە چاوەڕێی ئەو ساتەیە.
جونگکووک شەوی ڕابردوو ژمارەکەی ماریای وەرگرت، مۆبایلەکەی خستە دەستی ماریا لەگەڵ ڕووخسارێک کە نەتدەتوانی بیخوێنیتەوە.
"سـەیـڤـی بـکـە."
دەنگی هیچ شتێکی نەهێشتەوە بۆ دەمەقاڵێ، ماریا ژمارەکەی خۆی نووسی، هەوڵیدەدا بە ئاسایی ناوی خۆی بنوسێت، بەڵام دەستەکانی دەلەرزین تەواوی کاتەکە.
وە ئێستا خۆی بینیوە لە بەرامبەر هۆڵی ڕاهێنانەکە، دڵی بە خێرایی لێیدەدا.
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەرگای چوونە ژوورەوەی ڕاکێشا.
ڕۆیشتە ناوەوە، دەنگی هەڵگەڕانەوەی تۆپی سەبەتەکان هۆڵەکەی پڕ کردبوو.
تەواوی یاریزانانی بانگتان بۆیز لەوێ بوون. دابەش بووبوون بۆ هەر لایێک، یان تۆپیان دەهاوشت یان ڕاهێنانیان دەکرد.
وزەی ژوورەکە بەرز و پێشبڕکێیانە دەردەکەوت. بەڵام ماریا بە ئەستەم سەرنجی دا. چونکە لە ناوەڕاستی هەمووانەوە جونگکووک هەبوو، کە بە هێواشی یاری بە تۆپەکەی دەستی دەکرد.
وە سەرنجی لەسەر ماریا بوو.
لێوەکانی بەرز بوونەوە بۆ زەردەخەنەیەکی بە فیز.
"تـۆ بـەڕاسـتـی هـاتـیـت." وتی کاتێک تۆپەکەی فڕێدا بۆ هەوا و گرتیەوە بەبێ هەوڵدان.
جلە بێ قۆڵەکەی بە جەستە ماسولکەیەکەی لکابوو.
وە قژە تاریکەکەی کەمێک شێدارببوو بەهۆی ئارەقەوە. کە ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی هەموو هۆشی ماریا ببات هەر بە زووی.
"پـێـم وانـەبـوو ئـەو بـوێـریـەت هـەبـێـت."
ماریا ئەوەی نێو دەمی قوت دایەوە، لە ناکاو هەستی بە زیادی کرد لەو شوێنە. یاریزانەکانی تریش سەرنجی هاتنی ئەویان دا. ماریا چاوی گێڕا بە دوای ڕووخسارێکی ئاشنا دەگەڕا-
YOU ARE READING
کـوڕی بـاسـکـێـتـبـۆڵـ'
Misteri / Thrillerیـەک یـاریـگـا. دوو یـاریـزان. وە کـچـێـک بـە دەسـتـی خـوێـنـاوی' ... ▫️start:280723 ▫️end:
