Vote before reading 📖Enjoy the story
☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾
تێبینی : ئەگەر وشەكان بە ڕەنگی تۆخ نوسرا بوو ئەوا مانای ئەوەیە كەئەمە بیركردنەوەی كەسێكە و ئەوانی تر گوێبیستی نابن
☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾
Dear marchel
ئازیزەكەم مارچیڵ من هەندێك هەستم هەیە، من هەست بە بێتاقەتی و كێشە دەكەم من واخۆم دەردەخەم كە دڵخۆشم بۆ هەموویان بەڵام وەك ئەوەی ئەگەر من هەستم هەبێت بۆ یەكێك لە كوڕەكانی ئەم ماڵە !! ئەوە من بێزار دەكات من نازانم چی بكەم !؟
لەلایەن كایون......
"ئەو كچە لەكوێیە؟ "
چانیۆل لەبەرخۆیەوە وتی كاتێك بە شوێن كایون ئەگەڕا لە ماڵەكەدا ....خوانی یئێوارە كەمێكی تر ئامادە دەبێت بۆیە چانیۆل چوو بۆ ئەوەی كایون ئاگاداربكاتەوە...... كە چانیۆل گەیشتە لای ژورەكەی كایون ، لە دەرگای دا بەڵام وەڵام نەبوو
"كایون "
بانگی كرد بەڵام دوبارە وەڵام نەبوو
"كایون تۆ لە ژورەوەی ؟"
چانیول پرسی پێش ئەوەی دەرگاكە بكاتەوە بەڵام تەنها ژورێكی چۆل و بێدەنگی بینی كایون لە ژوورەوە نەبوو"دەبێت لە كوێ بێت ؟"
چانیۆل لە خۆی دەپڕسی و نزیكبوویەوە لە پەنجەرەكە بینی كەسێك لە باخچەكەیە چانیول كەزانی ئەوە كایونە خۆی گۆڕی بۆ شێوەی گورگ و بازیدا لە پەنجەرەكەوە بۆ باخچەكە ... هەوڵیدا كە دەنگ دروست نەكات ، كایون بینی شوێنپێ لە ڵسەر زەویەكە دا هەیە بەڵام زۆر گەورەیە !چانیول چوو بۆ ناو گیاكان و خۆی حەشاردا دواتر گەڕاوە سەر شێوەی مرۆڤ و بە دەنگی بەرز وتی "بوو!!"
كایونی ترساند"تۆ شێتیی!! "
كایون بە توڕەی وتی بەڵام چانیول لە عەرزەكەدا كەوتبوو ئەوەندەی پێبكەنێت"دەبوایە تۆ خۆت بینیبا "
چانیۆل بە پێكەنینەوە وتی و كایونیش توڕە بوو لێی دەدا بە دەستەكانی
"باشە بهێڵە بڕۆم "
چانیۆل زیاتر تكای كرد

YOU ARE READING
I'm a sister of 12 wolves ✔️EXO
Fanfiction پاش ٥ ساڵ دوای ئەوەی باوكی مرد دایكی كایون بڕیاردەدات دوبارە هاوسەرگیری بكاتەوە ئەو بیرۆكەیەی كە كایون لە مێشكی خۆی دەریكرد بوو، دواتر بۆی دەركەوت ئەو پیاوەی كە دایكی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات كەسێكی میهرەبانی چینییە بۆیە كایونیش چانسێكی دەداتێ تاو...