Vote before reading 📖
Enjoy the story
☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾
هـەمــووی هــەڵە تێــگــەیشــتنــێكـــ بـــوو
☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾
براكان كۆبووبوونەوە لە دەرەوەی ماڵەكە لەگەڵ سۆرا چونكە سۆرا وای بیركردبەوە كە نابێت ئەوان ئاگاداری هیچ نەبن و نەزانن بۆچی كایون وای لێ بەسەر دێت بۆیە وای بەباش زانی كە هەموو شتێكیان پێ بڵێت
بەدڵنیایەوە ئەوان سەرسام بوون بەمە كێ دەیزانی ئەمە دەبێتە ڕاستی ؟
لوهان لەهەموویان دڵگرانتر بوو بۆ ئەم بابەتە ئەوەی ئەو دەیزانی كە باوكی كایون پیاوێكی باش و میهرەبان بوو ..... باوكی كایون ڕێگای بە لوهاندا كە لەگەڵیان بمێنێتەوە ..... تەنانەت هیچیش سەبارەت مردنەكەی نازانێت
دوای ئەمە هەموویان گەڕانەوە بۆ ماڵەكە ، لوهان چوو بۆ ژوورەكەی كایون ، بینی لەسەر جێگاكەی پاڵیداوەتەوە بە بێدەنگی
لوهان : هێی
بەم شێوەیەی كە لوهان وتی وای لە كایون كرد بسوتێ لەناوەوە
كایون سەیری لوهانی كرد : های
------
Kaeun's POV
من نازانم چی بكەم لەوكاتەوەی كە لوهان هات بۆ ژوورەكەم من بڕیارم دا كە یاری لەگەڵ تۆری بكەم لەبەرئەوەی ئەم ڕۆژانەی ڕابردوو من لە نەخۆشخانە بووم و یاریم لەگەڵ نەكردوە
لوهان نزیكبەوە و دانیشت لەسەر جێگاكەم بەڵام من واخۆمدەرخست كە هەستی پێناكەم و بەردەوام بووم لە یاریكردن لەگەڵ تۆری
من دەزانم كە لوهان بەتەواوی ئاگادارە لە ژیانی من لە مناڵیەوە
لە سەرەتای ژیانمەوە درۆ بووە من كەسێكی ئاسایی نیم وامئەزانی كە باوكم مرۆڤە بەڵام گورگ بووە
ئەمە دەبێتە پێنج خولەك كە لوهان هاتووە ...من تۆریم دانا و سەیری لوهانم كرد
كایون : تۆ ئەمەت دەزانی ؟
لوهان ئاهێكی هەڵكێشا : نەخێر ....... بەڵام شتێكی تریش هەیە كە دایكت پێی نەوتویی
كایون : لوهان تكایە من ناتوانم بەرگەی شتێكی تریش بگرم
لوهان : نەخێر گوێبگرە كایون باوكی تۆ تەنیا گورگ نەبوو بەڵكو ڕاوچیش بوو هەروەك ئەم دوو هاوڕێیەیی تۆ كە ڕاوچین
![](https://img.wattpad.com/cover/158098355-288-k909540.jpg)
KAMU SEDANG MEMBACA
I'm a sister of 12 wolves ✔️EXO
Fiksi Penggemar پاش ٥ ساڵ دوای ئەوەی باوكی مرد دایكی كایون بڕیاردەدات دوبارە هاوسەرگیری بكاتەوە ئەو بیرۆكەیەی كە كایون لە مێشكی خۆی دەریكرد بوو، دواتر بۆی دەركەوت ئەو پیاوەی كە دایكی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات كەسێكی میهرەبانی چینییە بۆیە كایونیش چانسێكی دەداتێ تاو...