Vote before reading 📖Enjoy the story
☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾
تێبینی : ئەگەر وشەكان بە ڕەنگی تۆخ نوسرا بوو ئەوا مانای ئەوەیە كەئەمە بیركردنەوەی كەسێكە و ئەوانی تر گوێبیستی نابن
☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾
Kaeun's POV
من دوبارە خەونی ناخۆشم بینیەوە وای لێكرد بووم كە زۆر نیگەران ببم لە بارەیەوە وە دایكیشم دەبێت پشوو بدات بۆ ماوەی دوو هەفتە
بەڵام دوای هەمووشتێك ئێمە هەر دڵخۆشین بەیەكەوە
پشووی هاوین كۆتایی پێهات زۆر بەخێرای بۆ من دوبارە قوتابخانە دەستی پێكردەوە
من ئەمجارە لە هەمان پۆل بووم لەگەڵ لای وە هەروەها دوو كەسی تریشم لەگەڵ هاوپۆلم بوون كە دەمناسین ئەوانیش دوو ڕاوچیەكە بوون تایهیۆن و جەیسیۆك
ئەوان هیچ نەگۆڕاون هەر بەردەوامن لەسەر كارەكەیان وە دەزانن كە براكانم و من دڵخۆشین بەیەكەوە
ئەمڕۆ من چاوم بە جەیسیۆك كەوت ئەو بەڕوخسارێكی خەمبار و جیاواز سەیری دەكردم كە من نەمدەتوانی لێی تێبگەم
بۆ ڕۆژی دواتر كە ئەو لەگەڵ تایهیۆن بەیەكەوە دەڕۆیشتن ، من دوایان كەوتم
بەدوایان دەڕۆیشتم تا ئەوان وەستان
جەیسیۆك بە بێزاری چاوی وەرگێڕا : ئەگەر شتێكت هەیە كە بە ئێمەی بڵێی واباشترە كە ئێستا بیڵێی نەك وەك سەگ بە دوامان كەویت !٠
جەیسیۆك وتی و دەنگی بەرزكردەوە بۆئەوەی من گوێم لێبێت ..... زۆر بە وریای دوایان كەوت بووم تا پێم نەزانن بەڵام ئەوان زۆر زیرەكن ، دەبێت بڕوا بكەم چونكە ئەوان ڕاوچین بەڵام وەك گورگن
من خۆم نیشاندان و ئەوان سەیری منیان كرد
كایون : بمبورن كە بەم ڕێگایە هاتم
من بە شەرمەزاریەوە وتمبێدەنگی جەیسیۆك وای لە من كرد كە من بابەتەكە بكەمەوە
كایون : تۆ ئەوشەوە ڕێگاكەت لەگەڵ من تەواو نەكرد تۆ منت جێهێشت
وتم و سەیری جەیسیۆكم دەكرد
تایهیۆن لەنێوانمان وون بووبوو ئەو نازانێت كە باسی چی دەكەم

VOCÊ ESTÁ LENDO
I'm a sister of 12 wolves ✔️EXO
Fanfic پاش ٥ ساڵ دوای ئەوەی باوكی مرد دایكی كایون بڕیاردەدات دوبارە هاوسەرگیری بكاتەوە ئەو بیرۆكەیەی كە كایون لە مێشكی خۆی دەریكرد بوو، دواتر بۆی دەركەوت ئەو پیاوەی كە دایكی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات كەسێكی میهرەبانی چینییە بۆیە كایونیش چانسێكی دەداتێ تاو...