Vote before reading 📖Enjoy the story
☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾
Luhan's P.O.V
نامەوێت كایون بەتەنیا بڕوات لەبەرئەوەی نیگەرانی ئەوم كە شتێكی لێ بەسەر بێت
نامەوێت جارێكی تر ڕێگای بدەم بەجێمبهێڵێت چونكە ناتوانم بۆ جارێكی تر بەبێ ئەو بژیم
Flashback 1 day ago
بیرەوەریەكانی ڕۆژێك پێش ئێستا"بۆچی ئێمەت كۆكردەوە باوكە ؟ئایا شتێك هەیە كە بتەوێت پێمان بڵێی ؟"
شیومین پرسیهەر دوانزە كوڕ و باوكیان لە ژوورە نهێنیەكەیان كۆبونەوە
جین نیگەرانی لە ڕووخساریدا دیار بوو پێش ئەوەی قسە بكات
وە كوڕەكانیش نیگەران بوون هەر بە سەیركردنی ڕووخساری باوكیان وە چاوەڕێی وشەكانی باوكیان بوون
"سەبارەت بە كایونە"
باوكیان جین دەستی كرد بە قسەكردن وە هەر لەگەڵ وتنی ناوی كایون هەموویان زانیان كە بابەتەكە گرینگە و بە وریایی گوێبیستی وشەكانی باوكیان بوون"وەك ئەزانن كایون نەخۆشە وە جەیسیۆك وتی كە پزیشكەكان هێشتا نەیانتوانیوە نەخۆشیەكەی دیاری بكەن ! پێموایە كایون نەخۆش نیە بەڵكو ئەمە تەنیا سەرەتایی گۆڕانیەتی بۆ شێوەی گورگ ! .......وە ئەمەش مەترسی هەیە كە دوبارە گورگەكانی تر هێرش بكەن بۆ بەدەستهێنانی كایون ! بۆیە ئێمە دەبێت كایون بەباشی بپارێزین وە هەرگیز نەهێڵین بەتەنیا بێت ...تێگەیشتن ؟"
جین هەمووشتێكی ڕوونكردەوە بۆ كوڕەكانیهەموویان سەریان بەمانای بەڵێ جوڵاند
كایون كەسێكی گرینگە لە ژیانی ئەوان وە نایانەوێت دوبارە كایون لەدەست
"بیرتان بێت هەرگیز كایون بەتەنیا جێمەهێڵن ! لەوانەیە ئەوان لەهەر ساتێكدا بێت دەربكەون "
سوهۆ وتی
![](https://img.wattpad.com/cover/158098355-288-k909540.jpg)
YOU ARE READING
I'm a sister of 12 wolves ✔️EXO
Fanfiction پاش ٥ ساڵ دوای ئەوەی باوكی مرد دایكی كایون بڕیاردەدات دوبارە هاوسەرگیری بكاتەوە ئەو بیرۆكەیەی كە كایون لە مێشكی خۆی دەریكرد بوو، دواتر بۆی دەركەوت ئەو پیاوەی كە دایكی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات كەسێكی میهرەبانی چینییە بۆیە كایونیش چانسێكی دەداتێ تاو...