Part 23 ( The END Of Book 1 )

933 171 70
                                    




Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

تێبینی : ئەگەر وشەكان بە ڕەنگی تۆخ نوسرا بوو ئەوا مانای ئەوەیە كەئەمە بیركردنەوەی كەسێكە و ئەوانی تر گوێبیستی نابن

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

بەیانی هات و كایون خەوتوە لە بەردەرگای ژوورەكەی لوهان ، نامەكانی بە توندی گرتوە لەنێو دەستەكانی و فرمێسكەكانی دیارە لەسەر ڕوخساری

ئەمە بۆئەو زۆر بە ئازارە  لوهان مارچیڵە ! مارچیڵ لوهانە

پاش چەند ساڵێك كایون مارچیڵی بینیەوە لە ڕێگاكەی خۆی وە هەستكردن بەوەی كە پەیوەندیەكەیان بەهێواشی دەمرێت ....كایون هەموو شەوەكە چاوەڕێی كرد ..... جیین لە ژورەكەی لوهان هاتە دەرەوە و بینی كە كچەكەی لەسەر عەرزەكە خەوتوە.... جیین لێی نزیك بەوە و بانگی كرد

جیین  : كایون ........... كایون ؟

كایون ڕاچڵەكی و خێرا چاوەكانی كردەوە

جیین : بەیانیت باش

كایون : بەیانیت باش باوكە

جیین زەردەخەنەی كرد كە گوێی لە وشەی باوكە بوو لە دەمی كایون ، ئەو زۆر دڵخۆشە كە كچەكەی بە باوكە بانگی دەكات

جیین : تۆ بە باوكە بانگت كردم ؟

كایون : بەڵێ .........لوهان ؟

جیین : بەڵێ ئەو باشە كەمێكی تر دەیبەین بۆ نەخۆشخانە دەتەوێت بیبینیت ؟

كایون سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند

جیین دەزانێت كایون زۆر حەزدەكات لوهان ببینێت.... چاوەكانی كایون سورهەڵگەڕاون وە جیین تێبینی بە نامەكانی دەستی كایون كرد بەڵام نازانێت كە چین

جیین یارمەتی كایونی دا كە هەڵبستێتەوە و كایون بەرەو ژووری لوهان ڕۆیشت ... كریس وسێهونی بینی كە خەوتوون لەسە لایەكی سیسەمەكەی لوهان

كایون هاتە ژوورەوە و كریس و سێهون هەستیان بە بۆنێكی نوێ كرد هاتە ژوورەوە  .... ئەوان هەستیان بە كایون كرد هاتە ژوورەوە

كریس وسێهون  :بەیانیت باش كایون

كایون وەڵامی ئەوانی نەدایەوە چونكە چاوەكانی ئەو تەنیا لوهان دەبینن

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now