Part 11 ( Book 3 )

634 152 67
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Kaeun's P.O.V

"كایون كچەكەم دوورمەكەونەوە لێرە "
خانمێكی جوان وتی كەشێوەی زۆر لە دایكم دەچوو ...نەخێر لەڕاستیدا دایكم بوو

"نیگەران مەبە من ئاگاداری كایون دەبم"
كەسێك وتی و سەیرم كرد كوڕێكی بچوك بوو بەڵام لەمن گەورەتر بوو ...كوڕێكی بچوك بە ڕووخساری فریشتە ..ئایا ئەو فریشتەیە ؟ بۆچی ئەوەندە جوانە ؟

"زۆر باشە گیانەكەم مارچیڵ من متمانەت پێ دەكەم ئەزانم كە كایون دەپارێزیت"
دایكم وتی و زەردەخەنەی بۆ ئەم كوڕە جوانە كرد كە ناوی مارچیڵە ...لەناكاو مارچیڵ دەستی گرتم و زەردەخەنەی بۆ كردم بە ڕووخسارە فریشتەكەی و لێوە جوانەكانی

"دەی بابڕۆین یاری بكەین كایون"
مارچیڵ وتی

زەردەخەنەم بۆكرد و سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند و بەیەكەوە ڕۆیشتینە دەرەوەی ماڵەكە

لەماڵێكی جوان و خنجیلانە بووین لەناو دارستانێكدا كە باخچەیەكی پڕ لە گوڵی تێدا بوو وە كەشوهەوایەكی فێنك و پاك كە دڵ ئارام دەكاتەوە بەڵام ......ئەوەی ئێستا دڵی من ئارام دەكاتەوە زەردەخەنە جوانەكەی مارچیڵە

ڕۆیشتین بۆناو دارستانەكە و من وتم كە یاری چاوشاركانێ بكەین سەرەتا ڕازی نەبوو وتی كە لەوانەیە وون بم بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕووخساری خۆمم كیوت كرد تا ڕازی بێت

"باشە بەڵام نابێت دوور بڕۆیت باشە لە نزیك من بمێنەوە"
مارچیڵ بە ئاگاداریەوە پێی وتم

"باشە باشە دوورناكەومەوە "
من وتم و ئەو چاوی نوقاند و من ڕامكرد تا خۆم بشارمەوە

تا ماوەیەك بەردەوام بووین لە یاریەكە و كاتی زۆر خۆشمان لەگەڵ یەكتری بەسەر برد ئەتوانم بڵێم كاتەكەمان هەمووی بە پێكەنین و دڵخۆشی بەسەربرد تا دوبارە نۆرەی ئەو هاتەوە و چاوی نوقاند ....ئەو زۆر زیرەك بوو لە دۆزینەوەی من بۆیە ویستم ئەمجارە نەمدۆزێتەوە كەمێك دوورتر ڕۆیشتم و خۆم لە پشت دارێك شاردەوە چاوەڕێ بووم تا مارچیڵ بێت و بمدۆزێتەوە بەڵام قاچم هەڵخلیسكا و كەوتمە شوێنێكی قۆڵ

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang