Vote before reading 📖Enjoy the story
☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾
Jaeseok's POV
ئەوم خۆشدەوێت نامەوێت لێم دووربكەوێتەوە بەڵام ..............تایهیۆن ڕاستی دەكرد ناتوانم تا كۆتای ئەمە بە نهێنی بهێڵمەوە
چی بكەم ؟ ئێستا زمانم رەق بووە ناتوانم وشەیەكی پێ دەربڕم !
هەموویان چاوەڕێی ڕوونكردنەوەم لێ دەكەن !
من چی بە كایون بڵێم ؟ ئەی ئەگەر ئەو دوای ئەوەی كە هەمووشتێكم پێ وت ڕقی لێم بێت و نەیەوێت جارێكی تر بمبینێتەوە !-------------
Chanyeol's POV
من نازانم كە چی لێرە دەگوزەرێت !
ئەو كەسەی كە ئێمە ساڵانێكە بە دوای دەگەڕاین دواتر وامانزانی كە مردووە !
ئەو كەسە ئێستا لە بەرامبەرم وەستاوە
بەڕاستی زۆر بیری ڕوخسارە جوانەكەیم دەكرد بەڵام.........بۆچی بە شێوەیەك سەیرم دەكات وەك بڵێی من ناناسێت!؟"كایون ! ؟"
بانگم كرد و بەرەو لای چووم ، لەباوەشم كرد زۆر بە توندی
بەڕاستی زۆرم بیر دەكرد
ئێستا دەتوانم پشوبدەم دوای ئەوەی دوبارە ئەوم بینیەوە
بەڵام ............. ئەو منی لە خۆی دوورخستەوە"بمبورە بەڕێزم بەڵام وادیارە تۆ منت لەگەڵ كەسێكی تر تێكەڵ كردوە من كایون نیم !"
كایون بە دەنگە خۆشەكەی بە هێواشی وتی"ئەوە تۆ چی دەڵێیت كایون ؟ گاڵتە مەكە تكایە !"
وتم و بڕوام بە قسەكانی نەدەكرد ئاخر چۆن دەبێت كایون نەبێت !
ئەو هەمان شێوەی كایونی هەیە ! ئایا كایون دوانەیەكی هەبووە ؟"بەڵام من گاڵتە ناكەم من كایون نیم ! ناوی من یون جەیە "
ئەو وتی بە جدیەوە"جەی تۆ ئەم كوڕە دەناسیت ؟"
كایون پسیاری لە جەیسیۆك كرد"ئاه یون جەی بەڵێ من پێشتر ئەوم دەناسی ........وە هەروەها چانیۆل ئەو كایون نیە ! تۆ بەهەڵە دا چوویت !"
؟"جەیسیۆك وتی بەڵام من هێستا باوڕ ناكەم ! بۆچی هەمان شێوەی ئەوی هەیە!؟
![](https://img.wattpad.com/cover/158098355-288-k909540.jpg)
YOU ARE READING
I'm a sister of 12 wolves ✔️EXO
Fanfiction پاش ٥ ساڵ دوای ئەوەی باوكی مرد دایكی كایون بڕیاردەدات دوبارە هاوسەرگیری بكاتەوە ئەو بیرۆكەیەی كە كایون لە مێشكی خۆی دەریكرد بوو، دواتر بۆی دەركەوت ئەو پیاوەی كە دایكی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات كەسێكی میهرەبانی چینییە بۆیە كایونیش چانسێكی دەداتێ تاو...