Part 8 ( Book 3 )

696 145 51
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Suho's POV

من لەسەر كارەكەمم ئەمڕۆ ئەبێت زوو بگەڕێمەوە لەبەر ئەوەی شیومین هیۆنگ وتی كە مێوانێكی تایبەت دێت بۆ ماڵەكەمان نازانم كە ئەم كەسە تایبەتە كێیە ؟ بەڵام بیرم بۆ كەسی تر ناچێت جگە لە نارا ..... بەڵام دڵنیاش نیم چونكە ماوەیەكی زۆرە نەگەڕاوەتەوە !

ئێستا كارەكەم بە كۆتا هات و لەڕێگام بۆ ماڵەوە بەڵام لە پێش ماركێتێك وەستام و هەندێك شتم كڕی دواتر بەڕێكەوتم بۆ ماڵەوە بینیم كە كریس هیۆنگیش تازە ئەگەڕێتەوە ماڵەوە

من : ئۆو هیۆنگ وامزانی من تاكە كەسم كە دواكەوتم

كریس : نیگەران مەبە منیش وەك تۆ دواكەوتوم ....دەی بابچینە ژوورەوە

كریس هیۆنگ زەنگی دەرگاكەی لێدا و چاوەڕێمان دەكرد كوڕەكان دەرگاكە بكەنەوە

كریس هیۆنگ بە مۆبایلەكەیەوە سەرقاڵ بوو كاتێك دەرگاكە كرایەوە
ئەو كەسەی كە بینیم !!! كایون بەڵام چۆن ؟؟ پێم وایە من تێكچووم و تەنیا خەیاڵ دەكەم !بەبێ ئاگاداری خۆم ئەم میوانەی دەستم هەمووی بەرداوە سەر ئەرزەكە

ئایا من تاكە كەسم كە كایون دەبینم یان كریس هیۆنگیش!!؟؟

"كككایون! "
كریس هیۆنگ ناوی هێنا كاتێك بینی و شێوەی سەرسامیەكی زۆری پێوە دیار بوو هەروەك و من !
ئایا توانای قسەكردنم لە دەست داوە یان چی ؟ بۆچی ناتوانم هیچ شتێك بڵێم ؟ ئایا ئەمە بەڕاستی كایونە ؟ بەڵام چۆن ؟

مێشكم پڕ بووە لە پسیار ناتوانم وەڵامەكانم دەست بكەوێت

"بەخێربێنەوە "
بە زەردەخەنەوە وتی و سەیری ئێمە دەكرد

"ئایا هەر بەڕاست تۆ كایونی ؟"
كریس هیۆنگ پرسی و كایون سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند

بەبێ ئەوەی هیچی تر بڵێت كریس هیۆنگ كایونی لەباوەش گرت  بەلام من هێشتا وەستاوم نازانم كە ئایا ئەمە ڕاستیە یان نا بەڵام وادیارە ڕاستیە .... بێگومان زۆر دڵخۆشم بەڵام ئەمە شتێكی چاوەڕوان نەكراو بوو كە دوبارە كایون ببینمەوە

كریس هیۆنگ لێی دووركەوتەوە و سەیری كایونی كرد

"بەڵام چۆن ؟"
كریس هیۆنگ پرسی

"كوڕینە دواتر بۆتان ڕووندەكەمەوە دەی ئێستا وەرنە ژوورەوە"
باوكم وتی و من بەرەو كایون ڕۆیشتم و لە باوەشم كرد بە نەرمی نامەوێت ئازاری بدەم

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now