Part 7 ( Book 1 )

1.5K 228 23
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

تێبینی : ئەگەر وشەكان بە ڕەنگی تۆخ نوسرا بوو ئەوا مانای ئەوەیە كەئەمە بیركردنەوەی كەسێكە و ئەوانی تر گوێبیستی نابن

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Dear marchel
ئازیزەكەم مارچیڵ ئەمڕۆ هەینیە ڕۆژە خۆشەكەم لە هەفتەدا بەڵام بیركردنەوە لەوەی كە زڕ براكانم و زڕباوكم ئەچن  بۆ كەمپ ، ئەوان وتیان كە ئەوان هەموو مانگێك ئەوە ئەكەن وەك پیشەیەك ، من و دایكم بەتەنیا لەماڵ دەبین  ئەمە تەنها بۆ یەك شەوە بەڵام من دەمەوێت بزانم كە بۆچی ماڵمان نزیكە لە دارستان؟
لەلایەن كایونەوە

٠٠٠٠

‎"ئێمە كەمێكی تر دەڕۆێن ، من خواردنم بۆتان ئامادەكردوە دواتر بیخۆن باشە "
‎شیومین وتی و دەستی لەدەوری شانەكانی كایون ئاڵاند
"دڵنیابە لەوەی دەرگاكان دائەخەی "
وتی و كایون بە بەڵێ وەڵامی دایەوە

‎ دواتر كاتی ڕۆیشتنیان هات ، جین كۆتا وشەكانی بە سۆرا وت
"تۆ دەتوانی لەگەڵ كایون بیت "
جین وتی

‎"ئاگاداربە "
سۆرا وتی دواتر جین ماچی نێوچەوانی سۆرای كرد وە كایون ئەوەی بینی كە جین چەند گرینگی بە دایكی دەدات ، ئەمەش پێی دەوترێت خۆشەویستی

‎"من وایبۆدەچم كە ژوورەكانمان پاكدەكەیەوە ؟"
‎بەیكهیون وتی وسەیری كایونی كرد

‎"من كچەكاركەرەكە نیم "
‎كایون وتی و  مسەكۆڵەیەك لە شانی بەیكهیون دەدات

"ئاگاداربە وە پشووش بدە "
وتی بە بەیكهیون

‎"ئێمە وادەكەین "
بەیكهیون پێی وت و ماڵئاوای لێ كرد ، هەموویان چوونە ناو ڤانەكەو  بەڕێكەوتن




Kaeun's POV

‎"من دەچم هەندێك شت دەكڕم "
‎دایكم وتی و ئامادە بوو كە بڕواتە دەرەوە
"دەتەوێت لەگەڵم بێیت ؟"
لێی پرسیم بەڵام من نامەوێت چونكە ماندوم وە دەمەوێت هەندێك بخوێنم  ....واو وتم بخوێنم
"نا سوپاس من لەماڵ دەبم و دەیپارێزم "
وتم و سەیری كتێبەكەم كرد

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOOù les histoires vivent. Découvrez maintenant