.
.
.
.
.
.
.
.
.
.ڤۆت シ
Soya pov
؟؟؟:کیم سۆیا سوێند دەخۆم گەر ھەڵنەستی ئەم ئاوە ساردەی دەستم کەمێکی تر باوەشت لێدەدا.
چاوەکانم کردەوە کاتێک گوێم لە ھاواری خوشکە گەورەکەم بوو.
سۆیا:بەیانی تۆش باش دادە.(بە دەنگێکی خەواڵوەوە)
ھەڵسام و دانیشتم لە سەر سیسەمەکە کاتێک چاوەکانم نیوەی کراوە بوو.
؟؟؟:باشە کەواتە خۆت ئەمەت ویست.
بەر لەوەی کە بتوانێ ئاوە ساردەکەی دەستی بە من بڕێژێ ڕامکردە گەرماوەکە وئاوەکە ھەر ھەمووی بە دیوارەکە و سیسەمەکەم دا ڕژا.
سۆیا:پێویستە پاکی بکەیتە چونکە بێ ھۆکار ئاوەکەت ڕژاند بەسەر سیسەمەکەم.
؟؟؟:بەڵام ئەم ئاوەم بە تۆدا-
سۆیا:بەڵام من لە گەرماوەکەم سەیرکە.
بە توڕەیەوە لە ژورەکەم ڕۆیشتە دەرەوەزەردەخەنەم كرد و منیش گەرماوێکم کرد و دواتر جلەکانمم لە بەر کرد و ڕۆیشتمە دەرەوە و جانتاکەم ھەڵگرت و لە ماڵەوە ڕۆیشتمە دەرەوەو دوای ئەوەی ماڵئاوایم لە دادە جیسوو کرد.
سۆیا:بەیانی باش خاتوو پارک.
وتم كاتێ باوەشم لە دراوسێكەمان كرد ئەویش باوەشی لێدام و زەردەخەنەی كرد.
خاتوو.پارک:بەیانی باش کچم.
سۆیا:چۆنی دوێنێ شەو باش خەووتی؟
خ.پارک:بێگومان لەسایەی جیسوو ئەگەر نا چۆن بەم بەیانییە زووە لە خەو ھەڵدەستام.
سۆیا:ھھھە دادەم ھەموو کاتێ کەسەکان ڕزگار دەکات، باشە من دەڕۆم ھیچ شتێکت پێویس نییە؟
خ.پارک:نەخێر کچەکەم بە ھیوای ڕۆژێکی باش.

أنت تقرأ
𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒 |ئاشقی شەیتانێک بووم
أدب الهواةتەنھا دەمویست کەسێک ھەبێت کە منی خۆشبوێت وە لەم دونیایە گەورەیە لە ناو ھەموو کەسێک تەنھا تۆم خۆشویست نەخێر ئاشقت بووم بەڵام نەمدەزانی کەوا خۆشویستنی تۆ گەورەترین ھەڵەیە کە ئەنجامم دابێت. ھیوام دەخواست ھەرگیز نەمناسیبایت. ھەڵەیێکی گەورەم کرد چونکە...