Chapter5

1.7K 339 186
                                    

یــــــــــــــــــۆلــــــــــــــــــ
چاوەکانم کردەوە لەتەنیشتم جەنگکووکم بینی
پشتی لەمن بوو بەڵام کەمێک لەمنەوە نزیک بوو
بەڕاستی بەم جۆرە ئاسودە نابین لەکاتی خەوتن
بیرم دەکردەوە کەی ئەم ڕۆژانە تێدەپەڕن .هەروەها بیرم لەباوکم دەکردەوە نازانم ئاخۆ کەی جەنگکووک ئەو دەباتە دەرەوەی وڵات
هیچ شتێک لەتوانای مندا نەبووە هەمیشە .

هەستام و لەسەر سیسەمەکە دانیشتم و قاچەکانم لەسەر زەوی بوو هەوڵمدا قژم کۆبکمەوە بەڵام هیچ لاستیکی قژبەسەتێکم پێنەبوو
هەستام و بەرەو جلە بوکێنیەکەم ڕۆشتم و پارچەیەکم دڕی لێی خۆشبەختانە ماڵەکە مقەستی لێبوو
پاشان قژم پێبەست و چوومە دەستشۆر
سەیری کاتژمێرم کرد زوو بوو
تەنانەت هێشتا خۆر جوان خۆی دەرنەخستوە
بەڵام نەمدەتوانی بخەومەوە
بەرەو چێشخانەکە ڕۆیشتم
هەرچیەک بەمێشکمدا هات ئامادەم کرد تا کات تێپەڕی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جەنگکووک بەخەبەر هات و سەیری کاتژمێری کرد
لەمۆبایلەکەیەوە
"ئاهـــ کاتی هەستانمە"
بەقورسی وتی و هەستا کەمێک چاوی خوراند
پاشان سەیری سەرجێگاکەی کرد یۆلی لێنەبوو
"باشە ئەو کچە بۆ کوێ چووە"
شانەکانی هەڵتەکاند و چوویە دەستشۆر
وردە وردە کاتێک لەچێشخانەکە نزیک دەبۆیەوە بۆنی خواردنی دەکرد
یۆلی بینی کاتێک خواردن ئامادە دەکات
بێهیچ وشەیەک لەسەر مێزەکە دانیشت
یۆلیش بەبێدەنگی بەرامبەری دانیشت
هەردوکیان خەریکی خواردن بوون و هیچ شتێکیان نەوت جگە لە دەنگی قاپەکان هیچ دەنگێک بوونی نەبوو

جەنگکووک بەخێرای هەستا و پشتی لەیۆل کرد لەکاتێکدا ئەو هێشتان خەریکی خواردن بوو .
"من ئەڕۆمە کۆمپانیا هیچ هەڵەیەک مەکەو لەماڵەکەش مەچۆرە دەرەوە"
بەدەنگە هێمنەکەی وتی و ویستی هەنگاوبنێت

"تکایـــە باوکم چی لێبەسەردێت بابیبینم تکایە"
یۆل بەدەنگێکی شکاوە وتی و هەستا و سەیری دواوەی جەنگکوکی دەکرد کاتێک پشتی لێیبوو

"ناتوانی ئەو ببینی بەڵام بەڵێن دەدەم سەلامەت دەبێت "
جەنگکووک بەبێزاری وتی و ڕۆیشت
یۆل بەخەمباریەوە لەسەر کورسیەکە دانیشتەوە

"پێدەچێت زۆر دڵخۆشبیت هاا"
باوکی جەنگکووک یەخەی جەنگکوکی گرتبوو لە کۆمپانیاکەی جەنگکووک هەموان سەیری ئەو دیمەنەیان دەکرد
جەنگکووک بەتەواوی هەموو ڕقێکی خۆی شاردبۆوە و دەموچاوی لەتوڕەیدا سورهەڵگەڕابوو
"چیت لەو کچە کرد هااا ..پێت وایە نازانم تۆ بردوتە "
بەتوڕەی بەسەریدا هاواری دەکرد

"من نەبوون تێناگەیــــــــــــیی"
جەنگکووک بەهەمان ئاستی ئەو وتیەوە

𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ   ✔Where stories live. Discover now