جـــەنگکـــووک دەگـــەڕا بۆ ناوی .کاتـــێک چاوەکانی کەوتە سەر ناوی یـــۆل بەخـــێرایی دەستی نا بەپەیوەندیـــکردن بۆی و یەکسەر نای بەگوێکانیـــەوە هیـــچ بیری لەوەنەکردوە کەکات درەنگـــە !
هێشـــتا یەک جار زەنگـــی مۆبایلـــەکەی یۆل لێیدا کەدەنگەکەی نزم بـــوو ،
بـــەڵام دەنگـــی دایـــکی وەستاندی و وایکرد کـــووک بەخێرای دایبخاتەوەو تەلەفوونەکە لاببات بەشڵەژاوییەوە ."کــــــوڕم ، بەم کاتـــە درەنگـــە چی دەکەی !؟ "
دایـــکی بەسەرسوڕمانەوە لەدواوەی بوو کاتێک جەنگکووک ئاوڕی دایەوە و پشتەملی خوراند ،خۆیشی نەیدەزانی بۆچی ئەوەی کرد ! وەئێستا چی بڵێـــت !؟"ئاهـــ خەوم لێنەکەوت هەروا هاتم هەوایەک هەڵمژم ،تۆ بۆ نەخەوتووی ؟!"
بەخێرای جەنگکووک وتی و بابەتەکەی گۆڕی لەگەڵیدا مۆبایلەکەی خستە گیرفانی ."تونێـــتی خەبەری کردمەوە."
دایـــکی بەبزەوە وتی و بەرەو چێشخانەکە ڕۆی ."بـــڕۆ بخەوە کوڕم ."
بەدەنگێکی کەمێک بەرزووتی کاتێ بەرەو ڕووی بەفرگرەکه دەچـــوو .جـــەنگکووک هەناسەیەکـــی ئارامی داو بەرەو ژورەکەی بەڕێـــکەوت ،بەڵام هێشتا دەیویست بزانێ یۆل چـــۆنە !.
بـــەیــــــانی داهات و دەنگی باڵندە هەمووانی بەخەبەردەهێـــنا ،
یـــۆل زەردەخەنەیەکی بـــچووکی کرد کاتێ خەبەری بۆوە ،چونکە خەونێکـــی خۆشی بینی بەخۆی و جەنگکووکەوە .
"هیـــواداربـــووم خەبەرم نەبوایەتەوە ،ئایش چەند کیـــوت بوو"
یۆل دەستی گرتبوو بەڕومەتیـــەوە لەشەرمی خۆیدا بەهۆی خەوەکەی .و بەردەوام زەردەخەنەی دەکـــرد ،
لەناکاو چاوێ کەوتە سەر مۆبایلەکەی ،کاتێ ویستی سەیری کاتژمێر بـــکا بەڵام پەیوەندیەکی بینی لەسەر شاشەی تەلەفونەکەی .
"چــــــی جەنگکــــــووک!؟ بەو کاتە درەنگـــەی شەو ؟! بـــۆچی ئەو تەلەفوونی کردوە !؟
ئایا بیرم ئەکا ؟! هێی بەڕاستی گێژم ! بیرکردنی چی ؟! لەوانەیە بەهەڵە پەنجەی بەرکەوتبێ ؟!
هـــــــــ نا لەوانەیە مۆبایلەکەی بوێـــتەوە ؟!
چی یان لەوانەیە بیەوێ باسی جیابونەوەکە تەواوبکـــەین ؟!
یان بۆ هەواڵپرسینی باوکم بێـــت !؟...
ئاـهـــــ یۆل یەک تەلەفونت لەوەوە بۆهاتووە ! هەزار هۆکارت دانا !؟
من بەو تەلەفونەی ئەو خەریـــکە باڵ دەگرم لەخۆشیا کەتەنانەت دەشزانم کەهیچی دڵخۆشی تیانییە .
بـــەڵام ،من چیبـــکەم نازانم چۆن لەدڵمی دەربکەم ،
دڵم بۆ ئەو تەلەفونەی لەسەر هەزار لێئەدا !ئیتر ئەبێ چ حاڵێـــکم هەبێـــت !؟
چی دەبوو خۆشەویستبواین ! چی دەبوو ئێستا نانی بەیانیم بۆ ئامادەکربا و بەهێمنی دەستم لەتاڵەکانی قژی داباو هەڵمبسانایە و ماچم بکردایە تا بەخەبەردەهـــات!
چی دەبوو پێکەوە ماڵێکـــی خنجیلەمان هەبوایە و باوەشی ئەو ببوایە بەگەرمی ماڵەکەم !؟
نازانــــــم چۆن و کەی هەستی خۆشەویستیم بۆی دروستبوو ! کەی ئاوا ئاشقی بووم !
ئێســـتا هۆگری یەک بۆنی ئەوم بەتوندی باوەشێکی پێیدا بـــکەم و لەبۆنی ئەودا بـــمرم ،
ئەو زۆر بەخێرای بووە پاشای دڵم .خۆزگەم دەخواســـت ئەو ببـــوایەتە پیاوی ماڵەکەشم .
بـــەڵام هەموو ئەوانە تەنها خۆزگەن و داری خۆزگەش بێ بەرە ، کچێکی وەک من و کوڕێکی وەک ئەو مەحاڵە ، بەڵام دەرگای ئەشقی منیش نەزانانە کرایەوە بەڕووی تەقە لێدانی ئەودا ،خۆشت نازانی چۆن ئەشق سەردانت دەکـــا !"
یــــــۆل هەستاو خۆی چـــاککرد و نانی بەیانی بەدڵخۆشیەوە بۆ خۆی و باوکـــی سازکرد ،
ئێســـتا دڵخۆشەو لەگەڵ باوکی قسەدەکەن و پێدەکەنن ، ماڵێکـــی سادەیان هەیە و بێ ئیشین بەڵام ئەو پەڕی بەختەوەرییە کاتێک تەندروست و پڕ خۆشەویستین .
YOU ARE READING
𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ ✔
Romance"هەندێک کات ژیان لەبڕیارەکان ناچار دەکات ڕێگای داهاتووتەکی تاریک بگرێتە بەر بەڵام کێ دەزانێ چی هەیە لەو ڕێگایەدا گەر تیشکی ڕوناکی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ڕێگای تۆ ڕووناک بکاتەوە ." هەموو مافێکـــی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم © نووســـەر:میــ...