Chapter7

1.7K 351 250
                                    

لەســـەرمێزی نانخواردن
بێدەنگیـــەکی گەورە هەیـــە بەڵام
جوڵاندنی پارچەکان بۆ خواردنی خواردنەکان دەنگـــی دروستکردوە .

"چــــــۆن دایـــکم دوێنێ شەو لەپڕ گۆڕا"
جــــــەنگکووک قسەی کرد هەوڵیدا بەهێمنی وشەکانی دەربڕی بەبێ سەیرکردن و بێدەنگیەکەی شکـــاند .

"تـــەنها باســـی ڕوداوەکانم کرد بۆی"
یـــۆل بەساردیــــــەوە وتی

"دڵنیـــابە زۆر ناخایەنێـــت هەرکەسەمان دەچێتەوە ژیانی خۆی"
جەنگکووک بەخێرای وتی بەدەنگێکی بێزاریـــەوە و بەخێرای هەستا دواجار پەرداخە ئاوەکەی بەخێرای خواردەوەو بەرەو ڕووی دەرگاکە ڕۆیـــشت
"نــــــەفرەت لەبیرم کرد"
لەژێر لێویەوە بۆڵاندنی ئاوڕی دایەوە بۆ یۆل
"بــــــاوکت ئێستـــا لەئەڵمانیایە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ دەکرێ"
بەخێرای وتی و ڕوی کردەوە ئاڕاستەکەی خۆی
تا گوێی لەدەنگی کۆکەی یۆل بوو

"چـــیی بەڕاســــــت "
یۆل لەخۆشیدا هەستایە سەرپێ و لەئاڕاستەکەی جەنگکووکی ڕوانی ، بـــەڵام ئەو ڕۆیشتـــبوو

هەناسەی ئاسودەی دایەوە
بەڵام دڵی بەخێرای لێیدەدا .دەیەوێت بزانێت باوکی چۆنە ناخۆشترین هەســـت کەئێستا موبایلێکیشی پێنییە تا لەباوکی ئاگاداربـــێت!

ـــــــــیــــــۆلـــــــــــــــ
بڕواناکــــــەم واتا باوکم لەچارەسەرە
بەبەردەوامی لەناو ماڵەکەدا دەسوڕامەوە و پەنجە گەورەکەم لەناو دەمدابوو لە قەلەقیدا خەریکم دەمرم.
بەڕاستــــــی ناخۆشـــە .فرمێسکەکانم ناوەستـــن.
چــــــۆن دەکرێـــت جەنگکووک ئەوەندە سارد و بێباکانە بێـــت ؟ !
تەنانەت بـــیری نەکردوە من لە چ دۆخێکم .
چ جۆرە پیاوێکە ؟
مــــــن دەمەوێ بزانم باوکم چــــــۆنە
ئێســــــتا ڕێک کاتژمێر چواری ئێوارەیە
سەیـــری کاتژمێرەکەم کرد لەسەر دیـــوارەکە
من بەپەرۆشـــم . چاوەڕێی هەواڵێکم بەڵام چۆن؟
هــــــچ تەلەفونێک لەم ماڵە نیــــــە ؟!
تەنانەت ناشتوانم بڕۆمە دەرەوە !؟
هەنگاوم نا بەرەو دەرگاکە پاشان بەنائومێدی گەڕامەوە ناو شوێنی دانیشـــتنەکە .
ئــــــەو تەنانەت دەرگاشی داخســـتووە ؟!
لەسەر قەنەکان دانیشـــتم تا هەســـتم کرد دەرگاکە دەکرێــــــتەوە بەخێرای هەستامە سەرپێ.

"هــــــیچ هەواڵێک هەیـــە لەباوکم ،تکــــــایە"
بەخێرای پرسیم نازانم چۆن وشەکانم دەربڕی

"ئاهـــ لەڕاستیدا من بیرم نەبوو"
جەنگکووک بەخێرای وەڵامی دایەوە کاتێک هەردوکیان لەچاوی یەکیان ئەڕوانی
بەخێرای جەنگکووک دەستی برد بۆ ناو گیرفانەکانی و مۆبایلەکەی دەرهێنا
یۆل لەلایەوە وەستابوو هەموو گیانی ئەلەرزی و نزیک بوبۆیەوە لەلای گوێی جەنگکووک و تەلەفونەکە تا وشەکانی نێوانیانی گوێ لێبێت
هیچ کامیـــان هەستیان بەخۆیان ناکرد
جەنگکووکیش تەلەفونەکەی بەگوێوە بوو
"وەڵام بـــەنەوە خێراا "
لەژێر لێویەوە وشەکانی دەوت

𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ   ✔Where stories live. Discover now