جــــــەنگکووک لەشوێنی خۆی دانیشتبوو لەکۆمپانیا
دەستەکانی خستبووە ئەم لاو لای سەری
هەموو پەستانی خۆی لەسەر مێشکی بوو
تابتوانێـــت ڕێگایەک بدۆزێتەوە
ئەو کێشـــەی باوکی چارەسەربکات .دوای کەمێــــــک هەستاو لەژورەکەی چوویه دەرەوە و چاکەتەکەی هەڵگرت .
"هــــــەر کەســـێک هات بڵێ گەورەم لێرەنیە"
جەنگکووک بەدەم ڕۆیشتنەوە قسەی کرد کاتێک بەلای سکرتێرەکەیدا تێپەڕی
هێندە خێرابوو سکرتێرەکە تەنها سەری دانەوەند وەک بەڵێیەک بۆ داواکەی.هــــــەتا دەیتوانی خێرای ئۆتۆمبێلەکەی زیاد دەکرد دەستێکی بەسووکانەکەوە بوو
بە دەستەکەی تری نینۆکی لەدەمدابــــــوو لەناو بیرکردنەوەکانیدابــــــوو .
پـــــــــاشان لەناکاو ئۆتۆمبێلەکەی وەســـتاند بەجۆرێک بویە هۆی جوڵی سەری بۆ پێــــــشەوە
هەردوو دەستی خســـتە سەر سوکانەکەو سەری خۆی خســــــتە سەری .ـــــــــــــــجـــــــــەنگکووکـــــــــــــــــــــ
بـــــــــڕوام وایــــــە من ئێســـتا لەو پەڕی بێهیوایم
چیــــــتر ناتوانم هیـــچ بکەم .
نازانم بۆچی لەم ژیـــانە بەم شێوەیە لەدایک بووم؟
دەمویســـت وەک هەر منداڵێکی ئاسای بووام .سەرم بەرزکردەوە سەیری لای چــــــەپم کرد بینم لەلای ڕووباری هانم
دابەزیــــــم و لەلێواری ڕووبارەکە وەستام
دەستەکانم خستـــبـــووە ناو پێشی گیرفانی پانتۆڵەکەم .لەکاتێکدا لەناو شەپۆلی ڕوبارەکەم ئەڕوانی بەجوانی تیشکی خۆر پرشنگی دەدا لەناو دڵۆپەکانی شەپۆلەکە
بەسەیرکردنی چاوەکانتی داگیــــــر دەکرد.هەناسەیەکی بێهیوایم دایـــەوە .
ســــــەرم دانەواند بەرەو خۆڵەکەی بەرپێـــم
هەرگــــــیز ناتوانم ئەو ساتانە لەبـــیر بکەم
کەلێرە لەگەڵ دایـــکم دەبوین کاتێک منداڵ بووم
دایـــکم لەو هەڵدەهات و لێرە دانیشـــتین
هەمیشــــــە سەیری خەڵکەکەی چواردەورم دەکرد کەچەند خێزانێکی جوانن لەگەڵ باوکیـــان .
سەیری ئەو زەردەخەنانەم دەکرد کە منداڵەکانیان هەیانبوو .
تەنانەت ژیانی منداڵیشم نەمتوانی زەردەخەنەی ڕاســـتی بکەم .
دایــــــکم هەمیشە دەهات بۆ ئێرە تا خەمی دڵی بڕەوێتەوە . بەڵام لەگەڵ هەموو داهاتنی شەوێک ئازارەکان بەرۆکیان بەرنادا .
هێشــــــتا ئەم جێـــگایە وەک خــــــۆیەتی .
تەنانەت دوای خوێندنیـــش ئەهاتم بۆ ئێـــرە .
هەرگیـــز نەم دەویســـت هاوڕێم هەبـــێت .
بــــــەڵام هەمیشـــە تای و جیـــمن لەپشتم بوون .
ئیرەیم بەهەموو خێزانەکان دەبـــرد .

YOU ARE READING
𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ ✔
Romance"هەندێک کات ژیان لەبڕیارەکان ناچار دەکات ڕێگای داهاتووتەکی تاریک بگرێتە بەر بەڵام کێ دەزانێ چی هەیە لەو ڕێگایەدا گەر تیشکی ڕوناکی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ڕێگای تۆ ڕووناک بکاتەوە ." هەموو مافێکـــی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم © نووســـەر:میــ...