یۆل بەچاوە فرمێسکەکانیەوە لە جەنگکوکی دەڕوانی
"ئەتەوێت بڵێی چی تکـــایە"جەنگکووک بەبێزاریەوە سەری باداو هیچ ڕونکردنەوەیەکی نەدا تا گوێی لەدەنگی دەرگاکەبوو بەشڵەژاوییەوە وتی
"خێرا ئەو فرمێسکانە بسڕە یەک هەڵەم ناوێ تێگەشتی "
بەتوڕەی وشەی کۆتای وت و پەنجەی بەرزکردەوە پیاوەکانی جەنگکووک دەرکەوتن کەدادوەرێکیان پێیبوو دایان نیشاند لەسەر کورسیەک لەنێوان جەنگکووک و یۆل تالێکیان مارەبکات بەناچاری یۆل قایل بوو و ئیمزای کرد بەڵام بەهێمنی دەگریا ئەو لەئێستادا بیرلەوەناکاتەوە کە چ ژیانێک چاوەڕێی دەکا دڵی ئەو ئێستا لای باوکیەتی بۆیە بێدەنگی هەڵبژارد تا بتوانێ دواتر ڕێگایەک بدۆزێتەوە لەناو بیرکردنەوەکانیدابوو تا دەنگێک قسەی کرد سەری هەڵبڕی"جەنگکووک بێ ئێمە ژن مارە دەکەی "
تای بەگلەیەوە وتی و لەگەڵ جیمیندا خۆیان کرد بەژورا
"سەلیقەشت جوانە "
جیمین سەیری یۆلی کرد
جەنگگووک بەخێرای بەرەو ڕویان هەستا
"کاتی ڕابواردن نییە پێویستم بەئیمزاتانە وەک شایەت"
جەنگکووک وتی و ئەوانیش بەتێنەگشتنەوە سەیریان دەکرد
"وتممم خێراااا"
جەنگکووک دوبارە هاواری کرد تا هەردوکیان بەپەلە ئیمزاکانیان کرد
دادوەرەکە لەوێ ڕۆیشت تەنها یۆل و جەنگکووک و تای و جیمین لەژورەوە مانەوە بەبێدەنگی دانیشتبوون
تای بێدەنگیەکەی شکاند
"جەنگکووک دەکرێ ڕوونی بکەیتەوە چی ڕودەدات ؟ "
تای برۆیەکی بەرزکردەوە و لەجەنگکوکی ڕوانی
"ئایا تۆ ژنەکەی باوکت فڕاندووە ؟ ئەو کەسە تۆی ؟ ڕاستە ؟!"
جیمین بەپەرۆشیەوە پرسیجەنگکوک ئاهێکی هەڵکێشاو هەستایه سەرپێ
"بەڵێ "
بەبێ هیوایەوە وتی و سەیری زەویەکەی کرد
"چیییی ئەی بۆچی کچەکەت لەخۆت مارەکردوە ؟ تۆ شێتی بەتەمای ئاوا ڕێگری لەباوکت بکەی ؟"
جیمین بەتوڕەی هەستاو ڕوبەروی وەستا
"چیبکەم جیمین چیی توڕەی وای لێکردم خۆشم نازانم ڕێگا چارەنەما بۆم . واباشترە تا باوکم جارێکی تر بوێری ژنهێنان نەکاتەوە"
جەنگکووک بەڕقەوە لەجیمینی ڕوانی وشەکانی دەربڕی"نازانم بڵێم چی دۆخەکەت ئەوەندەی تر شێواندوە ئەی چی لەم کچە ئەکەی ؟ "
تای وتی و لەیۆلی ڕوانی سەری داخستبوو ئەگریا"نازانم ئەم ماوە لێرەئەبێ تا کێشەی باوکم چارەسەر ئەبێ باوکم بەم خانوە نازانێ "
جەنگکوک وتی و سەیرێکی یۆلی کرد و چاوی لابرد"خۆ بەتەمانیت لێرە بەتەنیابێت ؟ "
جیمین پرسی لێی"نازانم نازانم چی بکەم چییی"
جەنگکووک دەستی گرت بەسەریەوە و دانیشت قاچەکانی دەلەرزان نەیدەزانی دەبێ چی بکا"ئارام بەوە جەنگکووک ئێمە یارمەتیت ئەدەین "
جیمین لەلایەوە دانیشت"با کەمێک بیربکەینەوە تۆ ئەم هەڵەیەت کردوە ئەبوو پێشتر ئەمە بەئێمە بڵێی "
تای وتی و لەبەردەمیان وەستا
"باشە من هەڵەم کرد نازانم تەنها توڕەبووم من ڕقم لەباوکمە ئەو هەمیشە هۆکاری شەرمەزاریم بووە پێم وابوو ئەم جارە بەتەنیا دەتوانم شتێک بکەم "
جەنگکووک بەبێهیوایەوە وتی"من پلانێکم هەیە بۆت "
تای وتی و لەبەردەم جیمین و جەنگکووک دانیشت
"جەنگکووک دایکت باهەر لەماڵی ئێمە بمێنێتەوە هێشتا باوکم لەدەرەوەی وڵات نەهاتۆتەوە ئاوا باشە پورم و دایکم پارێزراویش دەبن هەروەها تۆ لێرە لەگەڵ ئەم کچە بمێنەوە ئێوە هاوسەرگیریەکەتان قبوڵکراو نیە چونکە بەزۆرە ئەم شتە باهەر نهێنی بێت . باوکت ئاوا ناوەستێ ئەم کچەش نەبێ کچێکی تر هەر ئەهێنێت تۆ ئەبێ لەڕێگەی موڵک و سامانەوە دەستی بەسەرابگریت"
تای کۆتای بەقسەکانی هێنا جەنگکووک جیمین بەڕوخساریاندا دیاربوو کە بەپیلانەکە دڵخۆشن
جەنگکووک هەستایه سەرپێ جیمین و تایش بەیەکەوە
جەنگکووک توند باوەشی بەتایدا کرد
"سوپاس براکەم "یۆل بەگریانەوە هەستایە سەرپێ
"تکایه بیرێکیش لەمن بکەنەوە"جەنگکووک بەتوڕەی سەیری کرد
"تۆ بێدەنگبە "جیمین قسەی کرد
"بوەستە جەنگکووک بۆ گوێ لەوکچە ناگریت ناترسی پلانەکەمان تێکبدا ڕابکا یا شتێک ؟ "
جەنگکووک توڕەبوو
"هەرگیز بیر لەشتی واشبکاتەوە ئەیکوژم ""ئاوها نابێت هەقێکیش بەو کچەبدات چ کچێ بەو تەمەنەوە شو بەپیاوێکی وادەکا دیارە هۆکارێک هەیە "
تای وتی و هەوڵیدا لەیۆل نزیکبێتەوە تا قسەی لەگەڵ بکا"لەپاره زیاتر بۆ چییه"
جەنگکووک بەتوڕەی وتی و لەیۆلی ڕوانیتای لەتەنیشت یۆل دانیشت
"سەیرکە جەنگکوک بۆ ئێمە بەنرخە من پورزای ئەوم لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێی نزیکی هەروەها جیمینیش خاڵۆزایەتی ئێمە سێ هاوڕێی نزیکی یەکین بۆیە تکایه شتێک مەکە ژیانی ئەو تێکبدا "یۆل بەگریانەوە قسەی کرد و لەچاوی تایهیۆنگی ڕوانی
"من هیچ شتێک ناکەم ئەگەر ئێوە بەڵێن بدەن ئاگاداری باوکم بن بەڵێن بێت چیتان بوێ ئەیکەم ""باشە باوکت چیەتی ؟"
جیمین لەدورەوە لێی پرسی"باوکم نەخۆشە چارەسەرەکەی تەنها لەدەرەوەی وڵاتە من چونکە پارەم پێنەبوو ناچاربووم بەهاوسەرگیری بەڕێز جیۆن ڕازیبم تەنها لەبەر باوکم "
یۆل بەگریانەوە وتی"تەواو ئێمە باوکت دەبەینە دەرەوەی وڵات و چارەسەری دەکەین "
تای وتی و هەستا لەپاڵیدا و بەرەو ڕوی جەنگکووک ڕۆی و لەبەرامبەری وەستا
"وابزانم ناهەقیەکی زۆر بەرامبەر ئەم کچە کراوە بەتۆشەوە ئەو وەک کچانی تر نییە هیوادارم خراپ نەبی لەگەڵی ئەم ماوەیە"
تای وتی پاشان لەگەڵ جیمین بەڕێکەوتن بڕۆن
تەنها جەنگکووک و یۆل مانەوە هیچ کامیان قسەیان نەدەکرد
"دەتوانی تۆ بخەوی "
جەنگکووک وتی و خۆی لەلایەکی سییسەمەکە خەوت
یۆلیش بەناچاری بەجلی بوکێنیەوە دەلاکەی تری سیسەمەکە خەوت.
.
.
.
بەردەوام دەبێت
༻Mino༺

YOU ARE READING
𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ ✔
عاطفية"هەندێک کات ژیان لەبڕیارەکان ناچار دەکات ڕێگای داهاتووتەکی تاریک بگرێتە بەر بەڵام کێ دەزانێ چی هەیە لەو ڕێگایەدا گەر تیشکی ڕوناکی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ڕێگای تۆ ڕووناک بکاتەوە ." هەموو مافێکـــی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم © نووســـەر:میــ...