دوو ڕۆژ بەســـەریدا تێپـــەڕیـــووە هێشـــتا لەناو ژورەکەی لەکۆمپانیـــا .بەردەوام سەری کۆتای جافەکەی دەکاتە ناوەوەو دەری دەهێنێتەوە و لەگەڵیدا دەنگی قرچە قرچ دروست دەکا و تەنها دەنگە لەژورەکەدا دەبیسترێت لەکاتێکدا بەوردی سەرنجی لەسەر شوێنی واژوکردنی یۆلە لەسەر پەڕاوی جیابونەوەکە ، ناتوانێـــت بـــڕیـــاربدات . هەســـت لەسەر ســـنوری نێوان دوو شتی گرانبەهادا لەشەڕدایـــە .
پێنوسەکەی بەتوندی فڕێدایە سەر زەویەکەو دەستەکانی بەناو قژیدابرد و سەری بردە دواوە لەسەر ئێشـــەی بیرکردنەوەدا ناتوانێ بڕیـــاربدات .
مێشکێـــکی ئاڵۆز و دڵێـــکی پڕ لەهەستی تێکەڵاو .
چۆن دەتوانێ بەئاسانی بڕیاربدات .ویســـتی هەڵبســـێت و بڕواتە دەرەوە بەڵام لەناکاو هاوڕێ شێتەکـــانی خۆیان کرد بەژووردا بەپێکەنینەوە وەک هەمیشـــە ئەوان یەکەمین و دواهەمین پاڵپشتی و دڵخۆشی جەنگکووک بوون .
بۆ جەنگکووک ئەوان وەک براو هێمای ژیـــانن .جـــەنگکووک کەمێـــک دڵخۆشبوو کاتێک ئەوانی بینی کەهەمیشـــە یارمەتی دەری ئەوبوون لەبڕیاردانی.
بەرەو پیریان چوو باوەشی پێداکردن هەردووکیان کەمێک سەریـــان سوڕما
"بـــەخێربێـــن هاوڕێ ئەڵماسەکانم "
جەنگکووک وتی لەکاتێکدا بەهەردوو دەستی باوەشی کردبوو بەواندا ڕاستە لەوان دوو سێ ساڵ منداڵترە بەڵام ئەو بە قۆڵە ماسولکەو پشتە پان و باڵا بەرزەکەی پیاوانەیەکەی جەستەی دەیتوانی دایان پۆشێـــت .هەردوکیـــان بەسەر سوڕمانەوە دوورکەوتنەوە لێی و لێیان دەڕووانـــی
جیمین دەستی دا لەناوچاوانی جەنگکووک"دڵنیاییت نەخۆش نییه"
تایهیـــۆنگ ووتی و سەیری جیمینی دەکرد
جەنگکووک بەبێ هیوایەو و بێزاریەوە دەستی جیمینی لابرد ."بێهیوابوون ، وامزانی هاوڕێی باشم هەیە ،بەڵام پێم ڕائەبوێرن"
جەنگکووک وتی و لەسەر قەنەفەکان دانیشت و کوپێک لەئاوی خواردەوە
جیمین و تایهیۆنگ لەیەکیان ڕوانی و شانیان هەڵتەکاند لەنەزانینی ڕەفتاری جەنگکووک و پاشان ڕۆیشتن و لەملاوی جەنگکووک دانیشـــتن ."دەی برا ، پێم وابێ لەکێشـــەدای"
جیمین وتی و دەستی خستە سەرشانی و پشتی"لەبیری بـــکەن "
جەنگکووک وتی و دەستەکانی لەناو یەکدا گوشی
هەستی دەکرد خەریکە شەرم دەکا لەوتنی بەهاوڕێکانی !؟"دڵنیـــام بابەتـــی خۆشەویستیـــە "
تایهیۆنگ وتی و زەردەخەنەی کرد"تۆ چوزانـــی .."
جەنگکووک کەمێک شڵەژاو وتی"گێـــلە لەوکاتەوەی یۆل ڕۆیشتوە بارو دۆخت سەیرە لەگەڵ ئەوەشدا سەیری ئارەقی جەستەت بکە لەگەڵ قســـەکردنت و شڵەژانت .جگەلەوە چییە!"
تایهیۆنگ وشە بەوشەی بەشەیتانی دەووت تا جەنگکووک توڕەبـــکات.
YOU ARE READING
𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ ✔
Romance"هەندێک کات ژیان لەبڕیارەکان ناچار دەکات ڕێگای داهاتووتەکی تاریک بگرێتە بەر بەڵام کێ دەزانێ چی هەیە لەو ڕێگایەدا گەر تیشکی ڕوناکی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ڕێگای تۆ ڕووناک بکاتەوە ." هەموو مافێکـــی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم © نووســـەر:میــ...