Chapter8

1.5K 332 222
                                    

ـــــــــجەنگکــــــووکـــــــــــــــ

چاوەکانم کردەوە چەند جارێک جوڵام لەسەر جێگاکەم
ئاهـــ تەنها دەمەوێ تۆزێکی تر بخەوم
بەڵام زەنگی کاتژمێرەکەم بەردەوام لێدەدات
بــــــۆچی خەو هێندە خۆشــــــە .
لەناچاریدا قاچەکانم خستە سەر ئەرزەکەو لەسەر سیسەمەکە دانیشتم هێشتا نەمدەتوانی هاوسەنگی سەرم ڕابگرم لەبەر خــــــەو
تەواوی دوێنی شەو نەمتوانی بەباشی بخەوم
سەرم بەم لاو لا جوڵاند کەمێک دەستم بەپشتی ملمدا هێنا .
پاشـــان هەستام و ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد
جل و بەرگەکانم گۆڕی
دەستـــم بەکاتژمێرەکەی دەستمەوەبوو تا چاکی بکەم بەرەو چێشخانەکە چووم هێشتا سەرقاڵی دەستم بووم ،بـــەڵام تێبینیم کرد یـــۆل هەڵنەستاوە؟! وە نانیشی ئامادەنەکردوە

ئاهـــ بەڕاستی درەنگمە ناتوانم هیـــچ ئامادەبکەم ئێستا .
بەخێـــرای بەڕێکەوتم بۆ کۆمپانیا .

"ئــــــاهــــــ زۆرباشە فایلەکانی دواترم ئەوێ "
جەنگکووک سەری لەناو پەڕاوەکان دانابوو هێشتا سکرتێرەکە لەبەردەمیدا بوو.

"دەبــــــینم زۆر سەرقاڵی"

بیســــــتنی ئەو دەنگە وای کرد جەنگکووک لەو سەرقاڵیە بهێنێتە دەرەو سەری بەرزبکاتەوە بەچاوێکی پڕ ڕق و دڵێک کە بۆ ئێستای هیـــچ سۆزێکی تیـــانییە.

"بــــــۆچی واسەیرم دەکەی ؟ ناتوانم بـــێمە شوێن ئیشی کوڕەکەم "
باوکی بەفیزەوە وتی و بەهەر دوو دەستی چاکەتەی چاک کرد و لەسەر قەنەفەکان دانیشـــت .

"ئێــــــستا بڕۆ"
جەنگکووک بەسکرتێرەکەی وت وای کرد سەردانەوێنێت و پەڕاوەکان هەڵبگرێت و بڕوات .

"کــــــێ وتی تۆ باوکی منی؟!"
جــــــەنگکووک بەشێوەیەکی بێڕێزانە قسەی کرد

"ناتوانی نکۆڵی لەڕاستی بکەی"
باوکی بەتوندی وەڵامی دایەوە

"تــــــۆ چیـــت دەوێت ؟"
جەنگکوک بەبێزاریەوە پرسی وەک بڵێی وشەکانی ئەو بێبایەخبن بۆی .

"هەر چۆنێک بـــێت باش دەزانم تۆ ئەو کچەت فڕاندوە . هەروەها باوکیشی دیارنەماوە .پێت وایە کێ ئەوانە ئەکات جگە لەتۆ ؟؟"
باوکی بەچاوێکی خراپەکارییەوە لێی ڕوانی و پاشان هەستایە سەرپێ .

"دوا ئاگادار کردنەوەمە گەر ئەو کچە نەگەڕێنیتەوە ئەوا ماڵی مامی دەخەیتە مەترسیەوە"
بەفیزەوە وتی و ڕۆیشـــتە دەرەوە .

جەنگکووک تەواو شڵەژابــــــوو هەردوو دەستی بەتوندی بەسەریەوه گرتبوو
بەخێرای تەلەفونەکەی هەڵگرت.

𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ   ✔Where stories live. Discover now