هەنگـــاوم بەرەو ڕووی ئەونــــــا و تاجە گوڵینەکەم بەدەستەوەبـــوو .
ئەو هێشـــتا لەشـــوێنی خۆیدا وەستابـــوو و سەری سوڕمـــابوو کە ئایا بۆچی بانگـــم کرد ؟!
کاتێک دوا هەنگاوم ناو نیـــو مەتر لەنزیکی ئەو و ڕوبەڕووی وەســـتام کاتێـــک ئەو لێمی دەڕووانی .
منیش دەســـتەکانم بەرزکردەوەو ئاگاداربـــووم چاوەکـــانی داخســـت .تاجە گوڵیـــنەکەم لەسەری دانا .
بشـــێوەیەکـــی باوەڕپێنەکـــراو ئەو کارەم کرد !
ئەویش بەباوەڕ پێنەکراوی و گوماناوی لێمی ڕووانی هەردووکمـــان سەیری ناو چاوەکـــانی یەکترمان دەکـــرد .
هەســـتم پاڵی پێوەدەنام کەوازنەهێنم و لەو چاوانە دانەبـــڕێم ،شتێـــک دەبینم لەچاوەکانیدا .بەڵام تاریکی ڕەشی ناو چاوەکـــانی ڕێگـــرە لێم تا بیبینم !؟
ئایا هەستە ئاڵۆزەکـــانمە ناهێڵن بیبینم !
بڕواناکەم هێشـــتا لەپەیوەندیـــدام لەگەڵ چـــاوەکـــانی ، ئاوڕدانەوەی ئەو بۆ لایەکی تر بەشڵەژاووی وایـــکرد بەهۆش خۆم بێمەوەو چەند هەنگاوێک دورکەومەوەو سەیری گوڵەکانی چواردەورم بـــکەم .
بەڵام ئایا ئێســـتە چ ڕونکردنەوەیەک بدەم ؟ گەربڵێت بۆچی ئەم کارەم کرد !ــــــــــــیــــــۆلــــــــــــــــــ
دڵم بەجـــۆرێـــک لێیدەدا داوای ئەکرد لەقەفەسەی سنگم دەربچـــێت و هاواربـــکا بەهەموو هێـــزی خۆی .
نەمتوانـــی باوەڕبـــکەم بەوەی کەڕوویـــدا .
هێـــندە شڵەژابووم چاوەکانم توانای بینینی نەما هەستەکانم هێندە زاڵ بوون بەسەرمدا منیـــان کوێرکرد .
هەستم بەپەنجەکانی کرد کاتێ بەرتاڵەقژەکانی سەرسەرم کەوتن لەگەڵ ئەو تاجە گوڵەچنراوەی دەستی کەبەر قژم و سەرم کەوت !
هەر بـــەڕاستی ئەوەی کەڕودەدات خەیـــاڵە یاخود ڕاســـتی ؟! ئایا بۆچی ئەمەی کرد !
ئەو منـــی خۆشدەوێـــت ! ؟ من لەمەراقـــی هەستی ئەودا دەمرم .
کاتێک دورکەوتەوەو لێمی ئەڕووانی ،بەڕاستی بێبەزییە ئەو چاوانەی ئـــەو کەدڵمی لاوازکـــرد .
ئەو پەڕی ناپاکییە کەدڵمی داگیرکرد بەبێ پرس .
نادادپەروەرییـــە کەتەنها من لەخۆشەویستیدام !
بەخێرای ڕووم وەرگـــێڕا چونکە چیتر بەرگەی ئەو چاوانە ناگــــــرم کەخەریکن ئاگری دڵم خۆشترئەکەن .
دەمەوێـــت بپرسم لێی بۆ وای کـــرد بەڵام ناتوانم و تەنها وشەیەکی سادەم دەربڕی بۆ ئەو هەموو هەستە گەرمەم کەهەمە وشەیەکی ساردم بەکارهێـــنا !"ســــــپاس "
ئەو وشە سارە پێناسی ئەشقی من نییە نا .
پێـــکەوە هەنگاومان دەناو لەتەنیشت یەک و نیومەترێـــک لێک دووربووین هێشـــتا لەخەیاڵی ئەو چرکەساتەم کەکەمێـــک پێش ئێســـتا ڕویدا .
چی دەبـــوو گەر خۆشەویستبویـــنایەو کۆتای ئەو ساتەمان بەماچێکی پڕ هەست بووایە.
دەبێ بەخۆم بڵێــــــم لەخەیـــاڵ بۆســـتە .و لەڕاستیدا بژی .سەرەڕای پیاسەکردنیـــان پێکەوە هەردوکیـــان لەخەیاڵی ئەو ساتەدابوون . یۆل هیوای بۆ عەشق ئەخوازی بەخەیاڵی و جەنگکووکیش سەرلێشێواوی ئەو ڕوداوەبوو کە چۆن بەسەری هات .
لەناکاو کەوتە گفت و ووتی
"لەبیــــــرم کرد پاسکیلـــەکە"
بەخێرای وتی و ئاڕاستەی بۆ دواوە گێڕایەوەو بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکەچوو بەهەنگاوی خێرا کەباکە لەگەڵ خۆیدا یەخەی کراسەکەی دەبرد و دەهێناو تاڵەکانی قژی یاری پێـــکرد بۆ دواوەی دەبـــرد .
یـــۆل زەردەخەنەی دەکـــرد بەبینینی ئەو و هەناسەیەکی ئاسودەی دایەوە بۆ
کەمێـــک پێش ئێستا کە لەشڵەژاویدا هەناسەتەنگ بوو.

YOU ARE READING
𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ ✔
Romance"هەندێک کات ژیان لەبڕیارەکان ناچار دەکات ڕێگای داهاتووتەکی تاریک بگرێتە بەر بەڵام کێ دەزانێ چی هەیە لەو ڕێگایەدا گەر تیشکی ڕوناکی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ڕێگای تۆ ڕووناک بکاتەوە ." هەموو مافێکـــی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم © نووســـەر:میــ...