ڕۆژ خۆی دەرخست لەسەر ڕووی ئەو دوو بووک و زاوایەی کە جیاواز لەهەموو بووک و زاوایەکی تر شەویان بەڕێکرد. کەوایە دەبێ چۆن ڕۆژێکیش چاوەڕێیان بکات .
یۆل کەمێک جوڵا بەهۆی تیشکەکەوە پاشان بەهمێنی چاوی کردەوە بینی جەنگکووک پشتی لێیەتی و خەوتوە بەجلەکانیەوە
ویستی لەسەر سیسەمەکە هەڵسێت بەڵام بیری کردەوە کەجلی بووکێنی لەبەردایە بۆیە لەسەر سیسەمەکە دانیشت بەدەم بیرکردنەوە لەو ژیانەی تێیدایە .ـــــــــیـــــــــــــــۆلـــــ
هەستم بەجوڵە کرد لەسەر سیسەمەکە وای کرد لەناو بیرکردنەوەکانم دەری هێنام لام کردەوە جەنگکووکم بینی ڕوی کردبوە من و چاوەکانی کردبۆوە سەیری دەکردم نەمدەزانی دەبێ بڵێم چی تەنانەت یەک پیتیش بەسەر زمانمدا نەهات هەردووکمان لەیەکمان دەڕوانی
ئایا دەبێ پێی بڵێم بەیانی باش ؟ ئاخر چ بەیانی باشێک کەئێمە هەردوکمان چارەی یەکمان ناوێ کەهەردوکمان خەم بەرۆکی گرتوین چ بەیانی باشێک بوونی هەبێت !
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــجەنگکووکــــــــــــــــــ
چاوەکانم کردەوە یەکەم نیگام کەوتە سەر ئەو کە بەجلەبوکێنیەکانیەوە ،و بەچاوەکانی کەتیشکی خۆر لێیدەدا وەک ڕەنگێکی هەنگیونی دەرەکەوت ،وە لێوە کاڵەکانی کاتێک لێمیان ئەڕوانی، هەروەها قژە درێژەکەی و ڕومەتەکانی
لەوانەیە ئێستا بمەوێ وەک هەر پیاوێکی تر ماچی بکەم . چاوەکانمان هێشتا سەیری یەکتریان دەکرد دواتر ویستم هەڵسم و لەسەر سیسەمەکە دانیشتم و قاچەکانم لەسەر زەویەکە بوو پشتم تێی کرد هەوڵمدا کوپە ئاوەکەی لای سیسەمەکە هەڵگرم بەڵام لەناکاو تەلەفوونم بۆ هات و بەخێرای هەڵمگرت
ــــــــــــــــــــــــ
"بەڵێ تای چۆنی "
جەنگکووک باوێشکی داو وتی"باشی چی من چۆن ئەونە گەمژەبووم ...نەکەی بێی بۆ کۆمپانیاا ئەمڕۆ"
بەخێرای تای وتی"چی چیبووە تای "
جەنگکووک هەستا و بەشڵەژاوی وتی"من لەبیرم کرد گەر تۆ ئەمڕۆ لەوێ بێیتە دەرەوە ئەوا پیاوەکانی باوکت بەشوێنەکەت ئەزانن .تۆ ئەمڕۆ مەیە بۆ کۆمپانیا بڵێ نەخۆشبووم وە دواتر شەو درەنگ بچۆرەوە بۆ خانوەکەی خۆتان و یۆلیش بەرە "
تای بەخێرای قسەکانی بەسەر یەکەوە وت"تۆ شێتی تای ..ئەی دایکــــــمم"
جەنگکووک بەتوڕەی وتی و ئاوڕی دایەوە بۆ یۆل یۆلیش بەشۆکەوا سەیری دەکرد"من پورم لای خۆمان ئەهێڵمەوە کێشەی ئەوەت نەبێ تەنها ئەمڕۆ لەماڵ دەرمەچۆ"
تای وتی و تەلەفونەکەی داخستەواجەنگکووک توڕەبوو بەتوندی مۆبایلەکەی دا بەزەویدا
"ئـــــــــــــــاخـــــــــخخخ "
دەستی گرت بەسەریەوە دۆخەکە ئێستا خراپە یۆل بەهمێنی دەگریا ئەو دەیویست ئێستا هەوڵی باوکی بزانێت بەڵام وادیارە ئێستا کاتی هیچ نییه.
هەردوکیان دانیشتبوون تەنانەت ئێستا نزیکی ئێوارەیە هیچیان نانیشان نەخواردوە
جەنگکووکیش تەنها لەماڵەکەدا دێت و دەڕوا
یۆلیش هێشتا بەجلە بوکێنیەکانیەوە دانیشتوە لەژورەکەدا .یۆلـــــــــــــــــــــ
بەتەواوی جەنگکووک زۆر نائارام بوو پێویست بوو خواردنێک دروست بکەم هەوڵمدا و کەمێک جلەکەم کۆکردەوە لەهەندێک لادا لێم بڕی پاشان هەستام و قژم کۆکردەوە و چوومە چێشخانەکە
دەستم کرد بەدروستکردنی خواردن لەگەڵ ئەوەشدا جلەکانم تەواو بێزاریان دەکردم
بەڵام هەستم بەدەستێک کرد کەشانەکانی عەزیەکەمی بەرزدەکردەوە بۆلای شان و ملم بەهێمنی ئەو دەستانە جەنگکووکە !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــجەنگکووکـــــــــــــــ
یۆلم نەبینی زۆر بێزاربووم تەواوی ئەمڕۆ لەماڵەوەبووم وە هەروەها برسێتی تەنی پێهەڵچنیبووم چوومە چێشخانە تا شتێک بخۆم یۆلم بینی کەعەزیەکەی دڕاندبوو و قژی کۆکردبۆوە تا خواردن دروست بکا بەڵام سەرنجی شانیم دا شانێکی عەزیەکەی هاتبووە خوارەوە بەتەواوی شان و پشتی دەرکەوتبوو وە ئیزعاجی کردبوو ویستم خۆم لەگێلی بدەم و یارمەتی نەدەم چەند جارێک هەنگاوم دەنا و دەچومە دواوا بەڵام لەکۆتایدا خۆم نەگرت بەهێمنی دەستم برد بۆ شانەکانی هەستم کرد کەمێک ترساو ڕاچڵەکی
شانەکانیم بەرزکردەوە ئەو تەنها لایەکی کردەوە بێ ئەوەی هیچ بڵێم دانیشتم لەسەر مێزەکە بەساردی بێئەوەی سەیری بکەم .
ــــــــــــــــــــــــــــــیۆل خواردنەکانی داناو پێکەوە خواردیان
شەو درەنگ یۆل و جەنگکووک چاوەڕێی تای بوون تا بێت و لەگەڵ خۆیدا بیانبات
لەکۆتایدا تای گەیشت
"چۆنن حازرن"
تای نزیک بۆوە و وتی"بەڵێ دەی درەنگە "
جەنگکووک وتی و ڕۆی"براژن تۆ باشی "
تای لەیۆلی ڕوانی"بەڵێ"
یۆل بەسوکی وتی"جلم بۆ تۆ بردوە لەوێ لەبەریبکە"
تای وتی و ڕێنموی یۆلی کرد تا سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتگەشتنە ماڵەکە تای ڕۆیشت
یۆل جلێکی سادەی لەبەرکرد و جەنگکووکیش خۆی گۆڕی هێندە هیلاکبوون بەخێرای خەوتن.
.
.
.
.
بـــــــــەردەوام دەبــــــێت༻Mino༺

YOU ARE READING
𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ ✔
Romance"هەندێک کات ژیان لەبڕیارەکان ناچار دەکات ڕێگای داهاتووتەکی تاریک بگرێتە بەر بەڵام کێ دەزانێ چی هەیە لەو ڕێگایەدا گەر تیشکی ڕوناکی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ڕێگای تۆ ڕووناک بکاتەوە ." هەموو مافێکـــی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم © نووســـەر:میــ...