Chapter2

1.8K 361 200
                                    

"من ئەمەم هەڵبژارد لەپێناو تۆدا باوکە
دەزانم زۆر قورس دەبێت بۆ من بەتایبەت منداڵەکانی کەمن هاوتەمەنی ئەوانم زۆر ڕقیان لێمە ئەوان نازانن من لەبەر تۆ ئەمەم کردوە "
یۆل وتی کاتێک دەگریا لەبەردەم ئاوێنەکە بەجلی بوکێنیەوە
"من وازم لەهەموو ئەوشتە سادانە هێنا کەخەڵک هەموو هەیانە ئێستاش لەبیری هاوسەرگیری کردن لەگەڵ خۆشەویستی خۆم یاخود کوڕێک لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری دەکەم کەزۆر لەباوکم گەورەترە ...بیسڕە یۆل فرمێسکەکانت هەمیشە ئامادەبوون بەڵام نەیانتوانی هەرگیز ڕزگارت بکەن من دوبارە ڕێگا تاریکەکەم هەڵبژارد "
یۆل بەدەستی فرمێسکەکانی سڕی و کەمێک خۆی ڕێک کردەوە چاوەڕێبوو خزمەتکارەکان بێن و بیبەن بۆ هۆڵی هاوسەرگیریەکە
لەدەرگا درا
"وەرە ژورەوە "
یۆل بەخەمباری وتی و سەیری زەوی پێشی خۆی دەکرد کەپشتی لەدەرگاکە بوو بێئەوەی بزانێ کێ هاتووە
دواشت کەهەستی پێکرد دەستێکی زۆر گەورە لەسەر دەمی بوو وای کرد چاوەکانی دابخات و بەهێمنی و دونیای لەبەرچاو تاریک بکات .

"چییمم وت ئەوەبکەن هەرئێستا و تۆ و جیمین وەرن دەی "
بەتوڕەیەوە جەنگکوک وتی و پێی لەسەر بانزین زۆرترکرد

لەلایەکی تر

"باشە بەڕێز تا چەندێک چاوەڕێ بکەین تا بووکەخان بێت"
دادوەرەکە وتی و سەیری زاواکەی بەردەمی کرد

"ئەی بەنەفرەتبیت جەنگکوک دڵنیام ئەمە کاری تۆبووە تۆ دەتەوێ لەگەڵ باوکت بجەنگی...ئەم شەرمەزارییەی ئەمڕۆ لەبیرناکەم "
بەتوڕەی زۆرەوە وتی یۆنگسان هەوڵیدا ئارامبێتەوە و ڕویکردە ئەمادەبووان .
"ببورن بۆ هاتنتان ئاهەنگەکە دواخرا"
بەخێرای لەهۆڵەکە دەرچوو تا گوێ لەویتە ویتی ئەو خەڵکە نەگرێت بەدڵنیایەوە دەیویست هەرچی زووە لەچاوی کەمێراکان دوربکەوێتەوە
ئەمە ڕسواییە بۆ گەورە بازرگانی کۆریا

"بەڕێز یۆنگسان کوا یۆلی برازام "
مامی یۆلژبەخێرای و شپرزەوە دوای یۆنگسان کەوت

"دوام مەکەوە نەفرەتی تۆش و جەنگکوکی کوڕیشم پێکەوە ئەخەمە دۆزەخم"
یۆنگسان وتی و بەپەلە سەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت .

مامی یۆل زۆر دڵگران بوو بۆ برازاکەی بەڵام هیچی پێنەکرا بەناچاری بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوت بۆلای براگەورەکەی .

یۆل چاوەکانی کردەوە هەستی دەکرد پێیەکانی وەستاون بەڵام دەرۆن
کەمێک چاوی خوراند خۆی بینی لەناو سەیارەیەک بەجلە بوکێنیەکەی خێرا سەیری پێشەوەی خۆی کرد
"من چی دەکەم لێرە ...کوا باوکم "
بەگریانەوە وتی و لەپیاوی سەیاقەکەی دەڕوانی

"بێدەنگبە ...ئەگینا خراپت بەسەردێنم "
بەتوڕەی جەنگکوک وتی و بەخێرای زۆر پێچی دەکردەوە وای کرد یۆل بکەوێتە لایەکی تری ئۆتۆمبێلەکە لەدواوە

"تکایە بۆستە...من دەبێ بچمەوە لای باوکم "
بەگریانەوە دەیوت و هەوڵی دەدا خۆی ڕێکبخاتەوە لەگەڵ خێرای ئۆتۆمبێلەکە

"نەفرەتت لێبێت ئەوکات خەمی باوکت بوایە کەبەهاوسەرگیری ڕازیبوویت ."
بەهاوارەوە وتی بێئەوەی بۆ یەک چرکەش سەیری ئەو کچە بکات

"تکایە من ناچاربووم ڕازیبم لەبەر باوکم تکایە ڕێگەمبدە بڕۆمم تکایە باوکم پێویستی پێمە"

"درۆ دەکەی تۆ تەنها سۆزانیەکیت لەبەر پارە باوکمت ویست"
دوبارە جەنگکوک بەتوڕەی وتی

یۆل بەو وشەیە زۆر دڵگران بوو بەردەوام بوو لەگریان و هاوار تا بەخێرای ئۆتۆمبێلەکە وەستا بەزۆر توانی خۆی بگرێت تا بەر کوشنی پێشەوە نەکەوێت
دەستی لەسەر دڵی دانابوو لەترسا بەڵام بەخێرای دەرگاکە کرایەوەو جەنگکوک قۆڵی ڕاکێشا بەزۆی بەوجلانەی بەریەوه بەدوای خۆیدا بردی

"تکایە بەرمدە ...ئازارم ئەدەیت "
بەگریانەوە وتی قاجەکانی ئازاریان هەبوو بەهۆی پێڵاوە پاژنەبەرزەکانی وعەزییەم درێژەکەی هەروەها دەستی کەجەنگکوک زۆر بەتورەی گرتبووی وەک دۆزەخ ئازاری هەبوو

"پێت دەڵێم مانای هاوسەرگیری لەگەل پیاوێک کەژنی هەیە چ ئازارێکە "
تونتر قۆڵی یۆلی گرت و بەزۆر بردییە ژورەوە
یۆل بەو قسەیه شۆک بوو ئەو وای زانیبوو کەژنی نییە بڕوای ناکرد جەنگکوک ڕاست بکات بەڵام هیچی بۆ نەمایەوە جگە لەجەستەیەکی پڕ ئازار و دڵێک کەبەس بۆ باوکی لێئەدا لەم ساتەدا
تا خۆی بینیەوە زۆر بەخراپی لەسەر زەوییەکە کەجەنگکوک هەڵیدا دەستی بویه خوێن و گریا

"بڕواکە نەمزانی کەژنی هەیە "
بەگریانەوە سەری هەڵبڕی تا جەنگکووک ببینێ

"کێشە نییە دەبیتە هاوسەری کەسێک کەژنی نییە پێت دەڵێم هاوسەرگیری واتا چی "
جەنگکوک بەتوڕەی وتی و زەردەخەنەی شەیتانی کرد بۆ بیرۆکە شەیتانیەکانی .
.
.
.
.
بــــــەردەوام دەبێـــت

༻Mino༺

𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ   ✔Where stories live. Discover now