Chapter10

1.7K 350 301
                                    

ـــــــــــــــجەنگکووکــــــــــــــــــ
ئاگاداربووم یۆل تا بتوانێ بەباشی بۆینباخەکەم ببەسێت لەسەر پەنجەکانی قاچی وەستابوو
دەمویست پێی بڵێم وازبێنیت بەڵام لەهەمان کاتدا حەزم دەکرد بەوجۆرە بمێنینەوە .
لەناکاو هەستم کرد خەریکە دەکەوێت بەپشتدا
بەخێرای هەردوو دەستم لەکەمەری ئاڵاند بەتوندی
ئەویش تا نەکەوێت دەستی گرت بەبۆینباخەکەمەوە
بەخێرای دەستەکانم جوڵاند و وام کرد نووسا بەجەستەمەوە هەردووکمان سەیری یەکترمان دەکرد.
زۆر بەقوڵی لەچاوەکانیم دەڕوانی .
بەڵام هەر زوو بەشڵەژاوییەوە دورکەوتەوە و دەستەکانم لەچواردەوری کەمەری نەما .

"ببــــــوورە"
یۆل بەخێرای ووتی و ڕۆیشتە چێشخانەکە

جەنگکووک بزەیەکی کرد و سەیری ئاوێنەکەی کرد و کەمێک خۆی ڕێکخستەوە .
لەپاشان ڕۆیشتە دەرەوە لە ماڵەکە یــــــۆل بەجیا بە تەکسیەک ڕۆیشت و سەرو دەموچاوی داپۆشی تا لەدادگا شایەتی بدات و نایانەوێت ئاشکرابێت لای خەڵک کە لای جەنگکووک .

ــــــــــــــــــیــــــــــــۆلـــــــــــــــــــــ
ئەو ڕوداوە چی بوو ڕویدا .
ئاهـــــــــ خەریک بوو بمرم لە لێدانەکانی دڵم
بەئاشکرا من ئەوم بەدڵە
ئاخر چۆن کچێک کوڕێکی لەو جۆرەی بەدڵ نییە ؟!
ناتوانم درۆ بکەم بڵێم سەرنج ڕاکێش و پیاوانە نییە
هەر یەکەم ڕۆژ بگەڕێمەوە ماڵەوە ئەم ڕۆژە لەتێنوسی یادگاریەکەمدا دەنوســــــم
دەمویست بمێنمەوە لەباوەشیدا بەڵام بێشەرمییە لەساتێکدا کەتەنها من هەستم بۆی هەیە نەک ئەو
لەوانەیە ئەم ئەشقە یەک لایەنە بمێنێتەوە .
بڕواناکەم خۆشم نازانم چۆن هەستم بەخۆشەویستی کرد !
خۆشەویستی هەستێکە خۆی دروست دەبێت پێویست ناکا بۆی بگەڕێیت .

جەنگکووک و ئامادەبووان و دایکی و یـــۆل هەمووان لەدادگا دانیشتوون
لەکاتێکدا باوکی وەک تاوانبارێک جلی پوشیوەو لەپاڵ پارێزەرەکەیدایە .

داواکاری گشتـــی
"خــــــەڵک هەموو داوای سزای بەڕێز جیۆن دەکەن
بەڕێز دادوەر . ئێـــمە بەڵگەی تەواوەتیمان هەیە
بەتۆمەتی کوشتن و دەستدرێژی .هەروەها خیانەتی هاوسەرگیری
وەک خۆشتان گوێتان لە شایەت حاڵەکان بوو
هیچ شتێک نەماووە بۆ بەرگریکردن لە خۆی
ئەو ناو ناوبانگی سیاسەت و خانەدانی پیس کردووە و چەک و دەسەڵاتی لەبەرژەوندی خۆی بەکارهێناوە"
داواکارەکە قسەکانی کرد و لەشوێنی خۆی دانیشت

جەنگکووک توند دەستی دایکی گرتبوو
ئەوە هەستی شەرمەزاری و خەمە لەکاتێکدا جەنگکووک خۆی دەیەوێ باوکی سزابدرێت !
هەرگیز هیچ کەسێک نایەوێت باوکی لەبچوکترین ئازاردا ببینێت .بەڵام ئەمڕۆ جەنگکووک ئەو کەسەیە کەلەهەموو کەس زیاتر حەز دەکات باوکی لەبەرچاوی و لەناو ژیانی نەمێنێت .

𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ   ✔Where stories live. Discover now