یـــۆل تونتر دەستی جەنگکووکی گرت بەڕاستی ئەوە ترسناک بوو بۆ ئەو بەتایبەتیش کاتێک کەیەکەم جاریەتی .
هەر ئەو کاتەی یاریەکە وەستا و لەجوڵە کەوت یۆل دەستی لەسەر دڵی بوو ،سەرەڕای ترسناکی یارییەکە بەڵام ئەو زەردەخەنەی دەکرد ساتێک بوو بۆ ئەو
کە دڵخۆشی لێوەرگــــــرت .
هێشـــتا دەستی لەناو دەستی جەنگگووک بوو
جەنگکــــــووک لەلاوە سەیری دەکرد کاتێک ئەو ئاگای لێنەبــــــوو بەوردی لێی دەڕووانی .
دواجار یـــۆل سەری بەئاڕاستەی جەنگکووک سوڕاند بەخەندەوە .
خەندەکانی لێوی نەمــــــا لەو ساتەدا کەلەیەکتریــــــان دەڕووانــــــی و هەناسەیەکی تونیان هەبــــــوو وەک بڵێی نەخۆشی سییان هەبوبێـــت ! ئاخۆ ئەمە بەهۆی لێدانی دڵ و شڵەژانیانە بۆ یەکتر ! یاخود بەهۆی یـــاریەکەوەبـــوو !
دەزانیت ناخۆشتریـــن شت چییە !؟
تێکەڵبوونی هەستەکانــــــە ! ئەو کاتەی نازانی و ناتوانی لەهەستەکانی خۆت دڵنیابـــیت ."بــــــبورن یاریــــــەکە تەواوبــــــووە"
کارمەندی یـــاریەکە گەیشتە لای ئەوان و ئەوانی لەناو ئەو شڵەژانە دەرهێـــنا
بەخێرای دەستی یەکیان بەرداو هەریەکەیان ڕویان کردە لایەک کەمێک قژیان چاکرد .پـــــــــــــــاش کـــــــــەمــــــێــــــــــــک
هــــــەردوکیـــان بەڕێگاکانی ناو شاری یاریەکەدا دەگەڕان ، بەڵام هێشتا کەسیـــان ئامادەنەبــــــوو هیچ وشەیەک بەیەکتر بڵێــــــن .
شەرم لەنێوانی هەردوکیـــان بوو !
هەردوکیـــان سەریان نزمکردبۆیەوە و هەنگاویان دەنا تەنها شــــــت کەدەیان بینی هەنگاوی پێڵاوەکانی پێیـــان بــــــوو ."پــــــــــــەشمـــــــــەکـــــــــــ....!ـ"
یــــــۆل چاوەکانی دەگەشانەوە لەخۆشیەکەدا وەک منداڵێـــک لەدوای بیبنی پەشمەکە پەمەی و سپیـــەکان
جەنگکــــــووک بەسەرسوڕمانیەوە لێی دەڕوانی و زەردەخەنەیەکی نەرمی کرد .
بــــــۆ چەند ساتێک هەستی دەکرد لەگەڵ منداڵێکە !
کیــــــوت و شیرین و دڵ پاک و بـــچوک ! ئایا منداڵیش بەم جۆرە نییە ؟ !یــــــۆل بەخێرای بۆ لای پەشمەکەکان ڕۆیشـــت
جەنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد و لێوی خۆی گەست و دەستەکانی خســــــتە پێشی گیرفانی پانتۆڵەکەی و بەدوای یۆلدا ڕۆیــــــشت ."پەمەیــــــەکە و سپیەکەشــــــم دەوێ "
یــــــۆل بەخەندەوە دەی وت و پەنجەی بۆ پەشمەکەکان ڕادەگـــــــــرت ."دەتــــــوانیـــت پێنج دانەمان بۆ دابنێـــی !"
جەنگکــــــووک بە پیاوی فرۆشی پەشمەکەکەی وت لەکاتێکدا لەدواوەی یۆل بوو و پارەکەی دەستی دەرهێنا لەناو جزدانەکەی و ڕایگرت بەرامبەر پیاوەکەوە
یــــــۆل ئاوڕی دایەوەو لێی دەڕووانــــــی
پرسیاری دەکرد کە ئایــــــا بۆچی پێنج دانە ؟!

YOU ARE READING
𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ ✔
Romance"هەندێک کات ژیان لەبڕیارەکان ناچار دەکات ڕێگای داهاتووتەکی تاریک بگرێتە بەر بەڵام کێ دەزانێ چی هەیە لەو ڕێگایەدا گەر تیشکی ڕوناکی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ڕێگای تۆ ڕووناک بکاتەوە ." هەموو مافێکـــی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم © نووســـەر:میــ...