ـــــــــــــــــــــجەنگکووکــــــــــــــــــــــــ
ئەو هەستەی بۆم دروســــــت بوو ! نازانم چی بوو
چی واکرد قاچــــــەکانم هەنگاوبنــــــێن و دەستەکانم لەکەمەری بئاڵێنم بەڵام تەنـــــــــها دەزانم نامەوێ بـــــــــڕوا !!
لــــــێدانەکانی دڵم شێتانە لێــــــیان دەدا هەرگیــــــز پێشتــــــر وانەبــــــووم .!
بەڵام بەخێــــــرای بەهۆش خۆم هاتمەوەو دەستەکانم لابرد .
دەزانم یۆلیش بەهەمان شێوە سەری سوڕما و ئاوڕی دایەوە بۆم و ڕوبــــــەروم وەســـــــــتا و لێمی دەڕووانــــــی بۆ ڕوونکردنەوەیــــــەک .
هێــــــندە شڵەژابووم بەسەیرکردنەکانــــــی لەسەرو هەموو شتێــــــکیشەوە لێدانەکانی دڵم بەئاشکرا دەبیســـترا .
لێوەکانم پێ ناجوڵێنــــــرا تا پاساوێکیـــان پێ بهێنمەوە .
هـــــــــەستم دەکرد تا ئێســــــتا مێشــــــکمم بەکارنەهێناوە ! چــــــونکە وشـــەکان هەموو بزربــــــوون ! چاوەکانم دەسوڕاند بەهەموو دەموچاوی یۆلـــــــــدا و پەســــــتانم لەمێشــــــکم دەکرد
تەنها بــــــۆ یەک ووشـــــــــە !!
چــــــی بــــــوە ! کەی ئاوابــــــووم !.کەی مێشــــــکم ئەوەندە گێــــــل و جام بــــــووە !؟
دوای سەیرکردنی یەکتری بەهیوای یەک وشەی لەمن .لەکۆتایــــــدا بەکارم خســــــت .
"تــــــەنها ووتــــــم تا باوکت دەگەڕێتەوە لێرەبـــە .هەم من دەمەوێ وەکــــــ هاوڕێیەک بیـــن"
وشەکانم بەسەر یەکەوە وت کاتێک پەنجەکانم لەناو یەکدا دەجوڵاند بۆ جڵەوگیرکردنی خۆم ."بــــــەڵــــــام ئـــــــــێمــــــ...ە ....."
یــــــۆل لێوەکانی کردەوە دەمزانی چــــــی دەڵێ بەخێرای بەدەستەکانم هەردوو دەســــــتیم گرت"تــــــەنها ئەمەوێ قەربــــــووی یارمەتیەکانت بدەمەوە دەبینە دوو هاوڕێ و هەندێک کات بەسەرەبەین تا یەک هەفتەی تر کەباوکت گەڕایەوە ڕازیبــــــە تکــــــایە "
نازانــــــم چۆن ئەم قسانە هاتن بەمێشکمدا!
تۆزێ لەمەو پێش مێشکم لانەمابــــــوو !؟
لەکوێیەوە بۆم گــــــەڕایـــەوە ؟!
بەپەرۆشیــــــەوە لێم دەڕووانی تا وشەی ڕازیبوونی لێ ببیســــــتم .
ئەویش زۆر بەسەیری لێمی دەڕوانـــی بێگومان حەقیەتی چونکە دەستەکانیم گرتبوو لێی دەڕووانی
منیش سەیریانم کرد و بەخێرای دەســـتم لادا
بــــــاشە کەی من ئەوەنە بەهەســـت بووم و پەرۆشی وشەیەک بووم لەکەسێکەوە !؟
ئــــــایا پێویســــــتم بە پزیشــــــکی دەروونیــــــە !یــــــۆل سەیری کردم بەهێمنی سەری لەقاند بەمانای ڕازیبــــــوون پاشان بێدەنگ بوو .
دڵخۆشــــــیەک لەدڵمدا دروستت بوو بوو وەک بڵێی دونیا هی منە .
خەندەیەکم کرد و ووتــــــم
"ئێســــــتاش بابخەویـــن شەوشاد"
بەخێرای ووتم و لەوێ ڕۆشــــــتم هەر خۆی هەستم دەکرد سەرجەم کارەکانی ئەمڕۆم شێتانەبووە و هیچی من نەم کردووە !

YOU ARE READING
𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ ✔
Romance"هەندێک کات ژیان لەبڕیارەکان ناچار دەکات ڕێگای داهاتووتەکی تاریک بگرێتە بەر بەڵام کێ دەزانێ چی هەیە لەو ڕێگایەدا گەر تیشکی ڕوناکی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ڕێگای تۆ ڕووناک بکاتەوە ." هەموو مافێکـــی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم © نووســـەر:میــ...