خەونی منیش وەك خەونی زۆربەی كچانی ووڵاتەكەمە
خەونی ناوبانگ و پارەی زۆر،زۆرترین فۆڵۆوەرس و لایك و كۆمێنت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ، زۆرترین فان لە دنیای ڕاستیدا
بەڵێ خەونم ئەوەیە ببمە ئایدۆڵێك كە ناوم لە ھەموو شوێنێكی ئەم جیھانەدا بدرەوشێتەوە ، دەنگم لە ھەمووشوێنێك ببیسترێتساڵ ساڵی ٢٠١٥ یە
من ماریا تەمەنم ١٥ ساڵە ڕێكەوتێكی جوانە لەگەڵ ساڵی زایینی خوێندكاری ئامادەییم ، خولیای من سەما و گۆرانییە خۆشبەختانە دەنگێكی ناوازەم ھەیە ، بێگومان ئەمە قسەی خۆم نییە بەڵكو ھی خێزان و ھاوڕێ و مامۆستاكانمە.
بەردەوام لە دوای قوتابخانەو ئەركی ماڵەوەم دەست دەكەم بە ڕاھێنان ،ھێشتا ساڵێكم ماوە بۆئەوەی داوا پێشكەش بكەم لە كۆمپانیاكان چونكە ئەوە یاسایە و ئەبێت ببیتە ١٦ سالی تەواو،كەیپۆپەرێكی تۆخم كاتە بەتاڵەكانم بە بەردەوامی سەیری كەیپۆپ ئەكەم ئەمەوێت وەك ئەوان بم ،زۆربەی گروپەكان ئەناسم وە ھەركاتێك كەمباك بكەن ھەوڵئەدەم بە زووترین كات گۆرانی و سەماكانیان فێر ببم،یەكێك لەو گروپانەی كە ئێستا بەشی خۆی ناوبانگی ھەیە گروپی كوڕانی بی تی ئێس ە كە من یەكێكم لە سەرسامبووەكانی ھەمیشە جیاواز بوون بەلامەوە بەھۆی ئەوانەوە متمانە بەخۆبوونم پەیداكرد وە خۆمم خۆشویست وە ھەرگیز كۆڵنەدەم لە خەونەكەم، خێزانەكەم پشتگری تەواوم ئەكەن بۆ ئەم بڕیارەم كە بریتین لە دایكم و باوكم و خوشكێكی لە خۆم بچوكتر بەناوی ستێلا
وانەكانم بەباشی ئەخوێنم بۆئەوەی بەزوویی بگەم بە ئامانجەكەم
بەڵێ،ئێستا با واز لەخۆناساندن بھێنین وا تاقیكردنەوەم دەستپێئەكات و ئەبێت ھەوڵی تەواوی خۆم بدەم بۆئەوەی سەركەوتوو بم و پشووی ھاوین تەرخان بكەم بۆ ڕاھێنان
⌛️خێراكردنی كات⏳
كۆتا ڕۆژی تاقیكردنەوەیە و لە ھەموو وانەكان زۆرباش بووم بەوبۆنەیەوە بڕیارمدا لەگەڵ ھاوڕێكەم بڕۆینە دەرەوە و كاتێكی خۆش بەسەربەرین چونكە قوتابخانە تەواو ئەبێت و ئیتر زۆر یەك نابینین
چوینە كافتریایەك بەدەم خواردنەوەی میڵك شەیكەكانمانەوە خواردنی كێكە دڵخوازەكەمانەوە قسەمان ئەكرد
ئانی : ھێی ، ھێشتا دڵنیای ساڵێكی تر ئەتەوێت داوا پێشكەش بكەیت ؟
ماریا : ئەوە كەی قسەیە ئەی من ئەم ھەمووكاتە بۆچی ھەوڵئەدەم !
ئانی : بەڵام ... من ھێشتا دڵنیا نیم
ماریا : ھا بۆچی نا ئێمە پێكەوە ئەڕۆین و ھەرپێكەوەش ئەچینە گروپێك
ئانی : بەڵام من ھێشتا لە سەمایا باش نیم ھێشتا جووڵەكانم خاون دڵنیام وەرم ناگرن
ماریا : ھا ھا ھا تۆ چەند گەمژەی ئەی ئەوە نییە منت ھەم پشووی ھاوین پێكەوە ڕاھێنان ئەكەین
ئانی : یا ئەوە تۆ بەڕاستتە ؟(چاوەكانی ئەبریسكایەوە)
ماریا : بێگومان گەمژە
ئانی : ھێی وام پێمەڵێھەردووكمان پێكەنین وە گفتوگۆمان ئەكرد و دواڕر ڕۆشتین ھەندێك پیاسەمان كرد بەناو شاردا تا كات درەنگی كرد و ھەركەسەو ڕۆشتەوە ماڵی خۆی
من و ئانی لە یەك تەمەنداین تەنھا ڕۆژێكمان بەینە یانی من ڕۆژێك لە ئەو گەورەترم باشترین ھاوڕێمە و لە منداڵییەوە یەكتر ئەناسین ھیوادارم تا كۆتایی وابێت
ئێوارە لەگەڵ خێزانەكەم نانمان خوارد و كاتێكی خۆشمان بەسەربرد دواتر بەھۆی ئەوەی كە ئەمڕۆ زۆر ھیلاك بووم یەكسەر چوومە ناو جێگاكەمەوە و كەوتمە خەوێكی قووڵەوە
-
-
-
To be continues
YOU ARE READING
لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀
Fanfiction⚠️ئەگەر تۆ كەسێكی و ئاواتت ئەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببیتە ئایدۆڵ یانیش ئاوات بە ژیانی ئایدۆڵەكان ئەخوازیت ئەوا ئامۆژگاریت ئەكەم خوێنەری ئەم چیرۆكە بیت⚠️