Episode ~5~

434 88 57
                                    

⌛️دوایی دە ڕۆژ

كاتژمێر ١٠ لە خەو ھەستام بەپەلە ڕامكرد لاپتۆپەكەم داگیرساند و ویستم ئەنجامەكە ببینم ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ئەترسام
ھەرچۆنێك بێت وورەم كۆكردەوەو یەكە بە یەكە سایتەكانم كردەوە
ئەوە من چی ئەبینم

داواكاریەكەت ڕەتكرایەوە
داواكاریەكەت ڕەتكرایەوە
داواكاریەكەت ڕەتكرایەوە

لەھەر سێ كۆمپانیاكە ڕەتكراومەتەوە،ئاھ خوایە ئاخر ئەمە یانی چی من زۆرباشم چۆن ئەبێت بێئەوەی بمبینن ڕەتم بكەنەوە ، ئەو پارچە ڤیدیۆییەی بۆم ناردبوون زۆرباش بوو ،یانی خەونەكەم وێران بوو
ئەی چی دەربارەی ئانی ، تێلێكم بۆكرد دوایی چەند جەڕەسێك ھەڵیگرت

ـ سڵاو
ـ سڵاو ئانی چۆنیت
ـ ئاھ ماریا باوەڕناكەی لەھەر سێ كۆمپانیاكە وەرگیراوم
ـ چی ؟ بەڕاست ؟
ـ بەڵێ ئەی تۆ
ـ م من وەرنەگیرام
ـ ئۆو بەڕاست ؟ ئۆكەی من ئەبێت دانەیەكیان ھەڵبژێرم جارێ بای

پەیوەندییەكە بچڕا...

ئەبێت دانەیەكیان ھەڵبژێرم جارێ بای ؟
ئەمە یانی چی ؟
نا نا لێی تێكچووە ئەمجارە پەیوەندی پێوەئەكەمەوە
*سڵاو من ئانی ئێستا سەرقاڵم پەیامەكەتم بۆ جێبھێڵە دوای لێدانی زەنگەكە ،كاتێكی خۆش*

موبایلەكەی داخراوە،ئانی بۆ وائەكات یانی وابەزوویی گۆڕا،ئای خوایە ھاوڕێی منداڵیم وا بەو ئاسانییە لەدەست چوو

موبایلەكەم زەنگ لێئەدات ،كێیە پەیوەندییم پێوە ئەكات ؟ ھەرچەند ئەكەم ناوەكەم بۆناخوێندرێتەوە تا موبایلەكەم زۆر نزیك كردەوە
نووسراوە 9:00 ئەمە یانی چی

ئۆووو ئەمە جەڕەسی بەیانیانە ، ئەمە خەو بوو كە بینیم ،خوایە گیان سووپاس بۆ تۆ ھەمووی خەو بوو ئومێدم بۆگەڕایەوە،ھەستام ڕووخسارم شۆرد و بینیم نان ئامادەیە بۆیە نانیشم خوارد و ئینجا ئانی پەیوەندی كرد

ـ بەیانیت باش
ـ بەیانیت باشتر
ـ ئامادەیت ؟
ـ ئم لاپتۆپەكەم داناوە تەنھا چاوەڕێ بووم پێكەوە بیكەینەوە
ـ زۆرباشە ئێستا پێكەوە سەیری ئەنجامەكان ئەكەین
ـ باشە
١
٢
٣
ـ یەسسسسسسسسسس وەرگیراوم وەرگیراوم ھا ھا ئانی وەرگیراوم
ـ بەڵێ منیش وەرگیراوم ، لەكامیان ؟
ـ jyp و moonlight
ـ ئاھ من تەنھا لە moonlight
ـ زۆرباشە مادام وایە منیش ئەوێ ھەڵەبژێرم
ـ باوەڕناكەم خەونەكەمان وا ئەبێتە ڕاستی
ـ بەڵێ ئەمە مانای ئەوەیە ھیچ شتێك مەحاڵ نییە ئەگەر ھەوڵی بۆ بدەی
ـ وایە ، دەی من بە دایك و باوكم ئەڵێم ئەتبینمەوە
ـ زۆرباشە بای
ـ بای

ھەواڵەكەم بە خێزانەكەم ووت زۆر دڵیان خۆشبوو پێم بۆ شەوەكەی ئاھەنگێكی بچووكمان ڕێكخست ، ھەرچەندە من ئاواتم ئەوەبوو بچمە jyp بەڵام لەبەر ئانی وازم لێھێنا ئەمەوێت پێكەوە بین

ڕۆژەكەم بە دڵخۆشی بەڕێكرد و چوومە ناوجێگا ، سبەی ئەبێت لەگەڵ ئانی بچینە كۆمپانیا ، ئەمە سەرەتای ڕێگایە ھێشتا كاری تر زۆرماوە بۆئەوەی وەربگیرێن ئەبێت سبەی بچینە بەردەم لیژنە دانس و گۆرانی پێشكەش بكەین وە ھێشتا ئەگەر ھەیە یان بەیەكجاری وەربگیرێین یانیش ڕەتبكرێینەوە ،مانووبوونی زۆری ئەوێت بەڵام گەیشتن بە خەونەكەت قوربانی ئەوێت

بەدەم بیركردنەوە كەوتمە خەوێكی قووڵەوە

ڕۆژی دواتر كاتژمێر ٧ ھەستام لە خەو نانم خوارد و خۆم ئامادەكرد چاوەڕێبووم ئانی بێت و پێكەوە بڕۆین ھەردووكمان ئەو جلەمان لەبەركردبوو كە خێزانەكەمان وەك دیاری لە ڕۆژی لەدایكبوونەكەمان پێشكەشیان كردبووین ،

ڕۆژی دواتر كاتژمێر ٧ ھەستام لە خەو نانم خوارد و خۆم ئامادەكرد چاوەڕێبووم ئانی بێت و پێكەوە بڕۆین ھەردووكمان ئەو جلەمان لەبەركردبوو كە خێزانەكەمان وەك دیاری لە ڕۆژی لەدایكبوونەكەمان پێشكەشیان كردبووین ،

Oops! Această imagine nu respectă Ghidul de Conținut. Pentru a continua publicarea, te rugăm să înlături imaginea sau să încarci o altă imagine.

زۆربەباشی خۆم ئامادەكردبوو ھەموو جووڵەكانم ئەھێنایەوە پێش چاووم تا لای لیژنەكە نەشڵەژێم

بوو بە كاتژمێر ٨ و ئانی ھاتـ
ـ بەیانیت باش ئانی
ـ بەیانیت باشتر ماریا ئامادەیت ؟
ـ بەڵێ ئامادەم دەی بابڕۆین
ـ زۆرباشە ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژمان ئەبێت وەك ئایدۆڵێك
ـ ھھھە یا جارێ زۆرمان ماوە
ـ ئاھ لە تۆش من ئەمەوێ وورەت بەمێ
ـ باشە باشە بابڕۆین درەنگە
ـ ئۆكەی فایتینگ
ـ فایتینگ

باوكم ئێمەی ئەگەیاندە كۆمپانیا ، دوای ماوەیەك لەشۆفێری كرد لەكۆتاییدا گەشتین ، لە سەیارەكە دابەزین
ـ خوات لەگەڵ كچم بە ھیوای بەختێكی باش بۆ ھەردووكتان
ـ زۆر سووپاس باوكە خوات لەگەڵ

باوكم ڕۆیشت و ئێمەی بە حەپەساوی لەبەردەم ئەو كۆمپانیایە بەجێھێشت بەڕاستی ئێرە زۆر جوانە

باوكم ڕۆیشت و ئێمەی بە حەپەساوی لەبەردەم ئەو كۆمپانیایە بەجێھێشت بەڕاستی ئێرە زۆر جوانە

Oops! Această imagine nu respectă Ghidul de Conținut. Pentru a continua publicarea, te rugăm să înlături imaginea sau să încarci o altă imagine.

لەگەڵ ئانی سەیرێكی یەكمان كرد و یەكەم ھەنگاومان نا بۆ ژوورەوە

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum