ھەفتەیەك دواتر
مانیجەر ڕازی بوو بە دوێتەكە
بەڵام
بەڵام لەبری من ئانی دانابوو ، مێشكم وەستابوو چۆن ئەكرا ئەو ھەڵبژێرێ ئەو ھێندەی من باش نییە تەنانەت فانەكانیش ئەوە ئەزانن دواتر شوگا ئارەزووی ئەكرد لەگەڵ من گۆرانی بڵێ
ـ مانیجەر ئەمەوێ شتێكت پێبڵێم
ـ بیڵێ
ـ بۆچی لە بری من ئانی ت ھەڵبژارد
ـ ئەوە من بڕیار ئەیەم كە كێ ھەڵبژێرم
ـ بەڵام شوگا ئەیویست لەگەڵ من گۆرانی بڵێ
ـ ھھھھھھە ئەو كوڕە چی بەدەستە ؟ پێتوایە مانیجەرەكەی بە دڵی ئەو ئەجوڵێتەوە ؟ ئەوان داوایان كرد یەكێك لە ئەندامەكانمان دوێت كەن لە گەڵیان منیش ئانی م ھەڵبژارد
ـ بەڵام بەڵام ئەمە نادادپەروەرانەیە ( چاوم پڕ بوو لە فرمێسك)
ـ پێم ووتی شتەكان قوربانی ئەوێت
ـ ئەھا یانی ئەو لەشفرۆشە دووبارە خۆی فرۆشتووە
ـ شششششش نەكەی جارێكی تر وابڵێی ئەگەر نا ژیانت وێران ئەكەم
ـ ھاھاھا بۆ وێرانت نەكردووە ؟ سەرەتا لە خێزانەكەمت دوورخستمەوە دواتر پیست كردم ئێستاش ناھێڵی دوێتەكە بۆ من بێ ، بەتەمای چیتر بكەی ھا ؟
ـ با كاتی خۆی بێت جوانكیلەبەگریانەوە چوومە دەستشۆرەكە بینیم ئانی لەوێ سەیری ئاوێنەكە ئەكات
ـ ھا لەشفرۆش دووبارە چیت كردووە تا دڵی مانیجەر بەدەست بھێنی
ـ چی ؟ جوان قسە بكە نازانم باسی چی ئەكەی
ـ ھھھھھھە وایە نازانیت ، ھەر ئەو ڕۆژەی من باسی دوێتەكەم كرد چوویتە دەرەوە زانیم شتێكت لە ژێر سەرە
ـ من تەنھا ھەوڵ بۆ ناوبانگی خۆم ئەدەم تۆش ئەتوانی وابكەی
ـ ئااا من ھەوڵ ئەدەم بەڵام نەك بە لەشفرۆشی و بردنی كچی دیكە بۆ سەرۆكھەستم بە سووربوونەوەیەك كرد لەسەر ڕوومەتم
بەڵێ ئەوە ئانی بوو زلەی لێدامـ جارێكی تر بە من نەڵێی لەشفرۆش تێگەشتی ؟
ـ ئۆو ڕاستەكەی لەبیرمكرد كە تۆ پەڵەیەكی ناشرین بە لەشتەوەیە كە پیاوان بێزت لێئەكەنەوە كاتێك ئەیبیننچیتر وەڵامی پێنەبوو بە گریانەوە ڕۆشتە دەرەوە
پێموابێ گۆڵی خۆمم كرد
ھەرگیز پێم خۆشنەبووە ئەوە بیر ئانی بخەمەوە كە جەستەی وایە ھەمووكات پێم وتووە كە جوانیت بەڵام چیتر نەمتوانی بەرگە بگرم ، پێموابێ مافی خۆمە كە كەمێك ئازاری بدەمئەمە ھیچ لەبابەتەكەی نەگۆڕی ، ئەوان دەستیان كرد بە تۆماركردنی دەنگ و دروستكردنی كلیپەكە
ئەو ماوەیە من حاڵم زۆر خراپ بوو ووزەم نەبوو بۆ كردنی ھیچ شتێك بە كەمی نانم ئەخوارد ، سووجین و یۆنا ئەیانویست دڵنەواییم بدەنەوە لە كاتێكدا خۆشیان ئەیانزانی ھیچ سوودی نییە بگرە لە من زیاتر خەمیان ئەخوارد
دوای مانگێك گۆرانییەكە دەرچوو ، بینەرێكی باشی ھەبوو ڕاستی بڵێین زیاتر بەھۆی شوگا وە بوو ئەگەر نا ئانی ئەوەندە باش نییە زۆربەی فانەكانیش گلەیی ئەوە ئەكەن كە لە دانس كردندا كەمێك خاوە وە ھەندێك كات لەو كۆنسێرتانەی كە پێویستە خۆمان گۆرانییەكە بڵێین ھەندێك لە بەشەكانی بیر ئەچێتەوە وە بە كەسێكی لووتبەرز ناوی دەركردووە
من ھیچ سەیری كلیپەكەم نەكرد بەڵام بە ناچاری ئەبوایە لەگەڵ گرووپەكە ڤیدیۆیەكی ڕیاكشنمان بكردایە بۆی ، ناچار كەمێك نواندنم كرد بۆی
بۆ ئەم كلیپە و چەند گۆرانییەكی خۆمان كۆنسێرتێك ڕێك خرا بە بەشداری شوگا ش ، من دڵخۆش بووم چونكە دووبارە چانسی بینینەوەیم ئەبوو
دوای ئەوەی كۆنسێرتەكەمان تەواو كرد شوگا لە فرسەتێكدا ھات بۆ لام
ـ سڵاو پۆنی
ـ سڵاو شوگا زۆر باش بوویت لەسەر ستەیج
ـ سووپاس تۆش وابوویت
ـ سووپاس
ـ ڕاستییەكەی ئەمویست بڵێم زۆربە داخ بووم كە دوێتەكەمان ھەڵوەشایەوە
ـ منیش ھەروا بەڵام ھیوادارم جاری داھاتوو پێكەوە بین
ـ ڕاستییەكەی من ھیچ چارەی ئەم كچەم نەئەویست زۆر بێزاری ئەكردم تەنانەت زۆریش ھەوڵیدا خۆیم لێ نزیك بكاتەوە وە ئەوەندەش باش نییە نازانم چۆن بووە بە ئایدۆڵ
و سەرۆكەكەتان بۆ ئەم دوێتە گرنگە لەبری تۆ ئەو ی ھەڵبژارد
ـ ئاھ ڕاستییەكەی منیش دڵنیانیم بەڵام تازە ڕوویدا
ـ تۆ خەمێكت ھەیە ؟
ـ ھا ؟!
ـ كاتێك كە باسی ئەوم كرد ڕەنگت گۆڕا ، لەگەڵ ئەو كێشەت ھەیە ؟
ـ نا نا شتێكی وانییە
ـ ئم دڵنیام ھەیە بەڵام تۆ ئەیشاریتەوە ، زۆرت لێناكەم تا بیڵێی چونكە ئەزانم خەمی ئەوەتە كێشە بۆ گروپەكەت دروست ببێ ، بەھەرحاڵ من زۆر خۆشحاڵم بە ھاوڕێیەتی كردنی تۆ
ـ چی ؟ بەڕاست !
ـ ئم بەڵێ بۆ وا سەرسام بووی
ـ ھ ھیچ تەنھا لەبەرئەوەی من ھاندەری سەرسەختی تۆم
ـ ئااا ھھە دڵخۆشم بە بیستنی ئەوەئای خوایە ئەو پێكەنینە چییە ، بۆچی ئەوەندە تایبەتە
ویستم وەڵامی بدەمەوە بەڵام سووجین بانگی كردم بۆیە ماڵاوایمان كرد و ڕۆشتینەوە بەشە ناوخۆییماوەیەك كارەكان بە باشی ئەڕۆشت وە ئێمە گۆرانییەكی تازەمان دەركرد دووبارە ئەمەش دەنگێكی باشی دایەوە لە ناو خەڵك ، لە ھەفتەی یەكەمدا ٥٠٠ ملیۆن ڤییوی ھەبوو ، زۆر دڵخۆش بووین و شانازیمان بە خۆمانەوە ئەكرد ، خەریكە ئەچینە ڕیزی گروپە بەناوبانگەكانەوە
ھەواڵێكی دڵخۆشكەرمان بۆ ھات لەلایەن كۆمپانیای yg
كە بەتایبەت من و یۆنا ھەڵبژێردرابووین كە لەگەڵ بلاك پینك دوێت بكەین ، ئەمە لووتكەی دڵخۆشی بوو بۆمان وە سووجین یش لەگەڵ جی دراگۆن دانرابوو دوێت كات ، بەڵام ئانی كەس بانگھێشتی نەكرد وە خەریكبوو ئەمرد لە خەما ، پێموابێت خودا تۆڵەی لێ كردەوەكۆمپانیاكەمان بە ھەموو ئەمانە ڕازی بوو
وە وردە وردە خەڵكی دەستیان ئەكرد بە بڵاوكردنەوەی دەنگۆ
*ئانی ناسراو بە نانا بەتەواوی بێ بەھرەیە
* ئەو لە ھیچ شتێكدا باش نییە تەنانەت ناتوانێت گۆرانی ڕاستەوخۆ ش بڵێ گوایە كەسێكی دیكە لەبری ئەو گۆرانی ئەڵێ و ئەم تەنھا لێوی ئەجووڵێنێ
* ئانی لووتبەرزە ڕێز بۆ كەس دانانێ
* ئەبێت چی پێشكەش كردبێ تا لەگەڵ كەسێكی وەك شوگا دوێت كا لۆل
* پێموابێ گروپەكە بەبێ ئەو زۆرباشترە
* ئەو زۆر تووندە تەنانەت جارێك دیاریم بۆ برد ڕێك فڕێی داچەندەھا پۆستی تر ئەكرا كە وسی كرد ئانی بەتەواوی دابڕوخێ و زۆربەی ڕۆژەكان لە جێگایا بمێنێتەوە
من ھیچ گرنگیم پێ نەئەدا بەڵام كچەكانی تر لای بوون
لەم ڕۆژانەدا بانگھێشتی پڕۆگرامێك كراین وە ئێمەش قبوڵمان كرد ..........

KAMU SEDANG MEMBACA
لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀
Fiksi Penggemar⚠️ئەگەر تۆ كەسێكی و ئاواتت ئەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببیتە ئایدۆڵ یانیش ئاوات بە ژیانی ئایدۆڵەكان ئەخوازیت ئەوا ئامۆژگاریت ئەكەم خوێنەری ئەم چیرۆكە بیت⚠️