وەك ھەموو ڕۆژەكانی دیكە كاتژمێر چواری بەیانی خۆمان ئامادەكرد و چاوەڕێ بووین مانیجەرەكە بێت و بچینە كۆمپانیا
ـ
ـ
ـ
لە كۆمپانیا
ـ بەیانیتان باش كچینە
ـ بەیانیت باش
ـ ئەمڕۆ بە فەرمی ناو لە گروپەكەمان ئەنێین
ـ ئۆو ئۆو ڕاتان چییە دەربارەی sunflower (یوونا بە پەرۆشییەوە وای ووت)
ـ ھێی (دەنگێكی بەرز ھەموومانی داچڵەكاند) تۆ و ھیچ كەسێك لە ئێوە مافی ئەوەتان نییە لە خۆتانەوە قسەبكەن ، ناوی گروپ نراوە sunshine ، ھیچ ناڕازی بوونێكیشم ناوێ
ـ بەڵێ ( بە بێزاریەوە وامان ووت )ـ گوێگرن لە مەودوا كارتان قورستر ئەبێت پێویستە كۆمپانیا چی پێوتن ئێوە ئەوە بكەن ، لە یەك فرمان دەربچن سزای ئەبێت ، ئێستاش بەڵێننامەكە ئیمزا بكەن و پاشان قسەی لەبارەوە ئەكەین
ھەریەكەمان نزیكی چوار پەڕەمان ئیمزا كرد كە پڕ بوو لە یاسا لە كۆتاییدا نوسرابوو ئەگەر ھەر ئایدۆڵێك لە ماوەی بەڵێننامەكە پەشیمان بێتەوە ئەوا كۆمپانیا بڕێك پارەی لێ ئەسەنێت كە نزیكەی ١٠٠ ھەزار دۆلارە ، بێگومان بۆیە ئەم بڕە زۆرەیان داناوە تا نەتوانین پەشیمان ببینەوە ، ئێمە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەڵێننامەمان ئیمزا كرد و پاشان گەڕاندمانەوە بۆ مانیجەر
ـ زۆرباشە كچینە ئێستا با دانیشین و باسی یاساكان بكەین
سەرەتا ئێوە كە ھاتنە ئێرە ئەم بڕیارەتان بە ویستی خۆتان داوە وە ھەوڵی زۆرتان داوە تا گەشتوون بەم ئاستە
لە ئێستاوە ئەبێت بە یاسا بڕۆین بە ڕێوە
ئەبێت گوێ لە ئێمە بگرن بۆ ھەر شتێك كە پێتان ئەوترێت
پێویستە ڕێز لە یەك بە یەكی ئەوانە بگیرێت كە لەم كۆمپانیایە كار ئەكەن
كاتێك كە دەركەوتنتان ئەبێت لەبەردەم فانەكانتانا ھەمیشە زەردەخەنە بكەن وە قسەی زۆر نەكەن لەگەڵیان وە ھەتا ئێمە ڕازی نەبین ھیچیان لێوەرناگرن
ئەو جلانەی لەبەری ئەكەن و ستایلی قژ و ڕەنگ ھەمووی ئێمە دیاری ئەكەین
خواردنتان خۆتان ئەزانن ئەوەش لەسەر ئێمەیەبە ھیچ شێوەیەك قسە لەگەڵ ھیچ ئەندامێكی گروپە كوڕەكان ناكەن تەنانەت لەگەڵ ئەوانەی ئێرەش ئەگەر بزانرێت پەیوەندیتان ھەیە لەگەڵ ھەر یەكێكیان سزا ئەدرێن لەوانەیە بگات بەوەی لە گروپ دەربكرێن ، تەنھا بۆتان ھەیە سڵاو لەیەكتر بكەن، ئەوە لەبیر مەكەن كە ساسانگ و دیسپاچ بۆ ئێوە ھەمووكات ھەیە
سەبارەت بە جوانكاری بەخۆشحاڵییەوە ھیچ كامێكتان پێویستتان نەبوو
بە ھیچ جۆرێك خواردنەوە جگەرە كێشان و یانەی شەوانە نییە مەگەر خۆمان ڕێگەتان پێبدەین
موبایلەكانتان لە ژێر چاودێری ئێمە ئەبێت تا بزانین قسە لەگەڵ كێ ئەكەن وە بۆتان نییە ھیچ ئەكاونتێكتان ھەبێت تا ئەوكاتەی خۆمان بە ڕەسمی بۆتان دائەنێین وە ئەوكاتەش ئێمە بڕیارئەدەین كە چ وێنەیەك پۆست بكەن و چی لەسەر بنووسن
وە بەم زووانە ناوی سەرستیجتان ئەدرێتێ و ئیتر بەو ناوانە بانگی یەكتر ئەكەین
ئۆوكەی تا ئێرە بەسە كێتان پرسیارتان ھەیە ئەتوانن ئێستا بیكەن
ئانی ووتی : ھەست ناكەی بە كۆنترۆڵ كردنی موبایلەكانمان مافمان پێشێل ئەكەیت یانی ئەوە شتێكە تایبەتە بە خۆمان
ـ ھا ھا ھا نا وانییە ئەبێت بزانم كە چی ئەكەن ق چی ناكەن یانیش شتێك ئەشاریتەوە جوانكیلە
ئانی سەری داخست
ـ زۆرباشە كچینە كەمێكی تر دەست ئەكەن بە ڕاھێنان بۆ ئەلبومەكەتان كە پێك دێت لە چوار گۆرانی و ھەریەكەیان موزیك ڤیدۆی خۆی ھەیە بۆیە ئەبێت بە سەختی ھەوڵ بدەن
ـ باشە ( پێكەوە وتمان )
ھەستاین و ویستمان بچین بۆ ژووری ڕاھێنان ، من لە دوای ھەموویانەوە ئەڕۆشتم
بەڵام
كاتێك بەلای مانیجەر دا تێپەڕیم ھەستم كرد دەستی خشاند بە قۆڵمدا تا سەری پەنجەكانم
ئاوڕم دایەوە و چاوەڕێی ئەوە بووم داوای لێبوردنم لێبكات چونكە وا بیرم كردەوە بێ مەبەست وایكردبێتبەڵام كە ئاوڕم دایەوە زەردەخەنەیەك لەسەر ڕووخساری بوو وە چاوێكی لێداگرتم
دڵم خورپەی كرد ، بەپەلە چوومە دەرەوە
تەواوی ڕۆژەكە خەیاڵم لای ئەو ساتە بوو
ئەبێت بۆ وایكردبێتتۆ بڵێی مەبەستێكی خراپی ھەبێت
نا نا ئۆف تۆ چەندە مێشكت پیسە ئەو لە تەمەنی باوكتدایە
ئەمەم بە نھێنی لای خۆم ھێشتەوە چونكە گەر بشم ووتایە كەس باوەڕی پێنەئەكردم
ڕۆژەكەم بەوشێوەیە تێپەڕاند وە سووپاس بۆ خوا كە چاووم بە مانیجەرەكە نەكەوتەوە ئەمڕۆ
شەوەی لە خەوێكی ترسناك ڕاچڵەكیم
لە خەومدا مانیجەرەكە دەستدرێژی كردبووە سەر یوونا ڕێك لەبەردەم مندا وە من تەنھا سەیرم ئەكرد و ھیچ نە ئەجووڵام یوونا ش وەك مناڵێك ئەگریا لە ژێر دەستیا
بە ھاوار و گریانی ئەو خەبەرم بوەوە دڵنیابووم بە ھۆی بیركردنەوە زۆرەكەی ئەمڕۆوە ئەو خەوەم بینی

YOU ARE READING
لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀
Fanfiction⚠️ئەگەر تۆ كەسێكی و ئاواتت ئەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببیتە ئایدۆڵ یانیش ئاوات بە ژیانی ئایدۆڵەكان ئەخوازیت ئەوا ئامۆژگاریت ئەكەم خوێنەری ئەم چیرۆكە بیت⚠️