بۆ ڕۆژی دواتر كاتژمێر ٤ ی بەیانی ھەستاین لە خەو
پێویست بوو ئەوەند زوو بچینە كۆمپانیا تا دەست بە ڕاھێنان بكەین ، جا ئەمە تۆزێ خاتریان گرتین چونكە جارێ سەرەتایە و مەشقكەرین ئەگەرنا ئەبێت ٤ لەوێ حازر بینبوو بە ٤:٣٠ و ئێمە وەك سەرباز لە ئامادەباشیدا بووین
مانیجەر : بەیانیتان باش ھاوڕێیان ، لەبەرئەوەی سەرەتایە زۆر تووند نابین ئەویش تەنھا ئەم چەند ڕۆژە ئەگەر نا بۆ ڕۆژەكانی تر كە ووتم كاتژمێر ٤ لێرەبن ئەبێت لێرەبن بوو بە ٤:٠١ دەقە سزا ئەدرێن ، ئێستاش نانی بەیانی بخۆن و كاتژمێر ٥:٣٠ لە ژووری ڕاھێنان ئامادە بن
بەڕاستی ئەو زۆر تووندە من ڕۆژانی تر كە ھەرچەندە قوتابخانەشم ھەبوو بەڵام ئەم كاتانە لەناو جێگایا بووم كەچی ئێستا ئەڵێی لە خزمەتی سەربازیم
ڕۆشتین و دەستمان كرد بە نان خواردن ، خواردنێكی زۆر كەم كە نازانم چۆن بەمە بەرگە ئەگرم ھەتا نیوەڕۆ
بوو بە كاتژمێر ٥:٣٠ وھەموان لە ژووری ڕاھێنان چاوەڕێی ڕاھێنەرەكەمان بووین
دوای ئامادەبوون دەستمان كرد بە ڕاھێنان لەسەر چەند جووڵەیەكی سەرەتا كە خۆشبەختانە من لەوانەیا زۆر باش بووم چونكە پێشتر كردبوومن و ھەموویانم ئەزانی ، بەو شێوەیە چەند كاتژمێرێك بێ وەستان خەریكی ڕاھێنان بووین
بۆ ھەندێك قورس و بۆ ھەندێك ئاسان
كە بووە نزیك نیوەڕۆ ، ھەریەكەمان ڕۆشتین خۆمان شۆرد و پاشان نانی نیوەڕۆمان خوارد وە دواتر لەگەڵ ئانی چووینە قاەوخانەكە
ئیتر ئەمە ڕۆتیناتی ژیانمان بوو ھەمووڕۆژێك ھەمان شت دووبارە دەبوەوە
ھەفتەیەك بەوشێوازە تێپەڕی ، سەرەتای ھەفتەی نوێ دوو كچ دەركران چونكە كێشیان لەبری كەم بكات زیادی كردبوە ئەمیش بەھۆی ئەوەی بە دزیەوە ڕێژەیەكی زۆر لە شیرینی و فاست فوودیان خوارد بوو
من زۆر دڵخۆش بووم چونكە كێشم تەواو یەكسان بوو لەگەڵ ئەو كێشەی كە ئەوان ئەیانوویست ، چونكە ھەر وەك ووتم من تەنھا چەند كیلۆیەكم زیاد بوو ، وە ئانی یش تەنھا ٢ كیلۆی مابوو كەم بكات
ھەموو سەرەتایی ھەفتەیەك بۆمان ھەبوو بچینەوە بۆ لای خێزانەكانمان ھەتاوەكو شەو ئەمەش زۆر دڵخۆشكەر بوو بۆیە ئێمەش لە قاوەخانەكە مۆڵەتمان وەرەگرت و ئەچووینەوە لای خێزانەكانمان ، تەواوی ئەو شتانەم بۆ باس ئەكردن كە لەو ھەفتەیەدا ڕوویان دابوو ، كاتێكی زۆر خۆشم لەگەڵیان بەسەرئەبرد و دواتر دوای نانی ئێوارە ماڵئاوایمان ئەكرد و ئەچوەمەوە بەشە ناوخۆیی
ووردە ووردە لەگەڵ ئەو كچانەی ئەوێ بووینە ھاوڕێ و ئێستا زۆربەی كاتەكان پێكەوەین و لە ژەمەكاندا پێكەوە نان ئەخۆین كە ئەمەش شتێكی زۆرباشە
ئەو دووكچەی كە لەگەڵمانن یەكێكیان ناوی سووجین ەو ئەوی دیكەش ناوی یوونا یە ، ئەوان زۆر شیرینن ، سووجین لە ووتنی ڕاپدا زۆر باشە یوونا ش ھەروا بەڵام تۆزێ كەمتر ، دەنگی یوونا سەرنج ڕاكێشترە كە گرەو ئەكەم یەكێكە لە براوەكانئەم ماوەیە ھەست بە شتێكی جیاواز ئەكەم ، ئانی لەڕادە بەدەر خەریكی موبایلەكەیەتی یانی تەنانەت لە كاتە پشووەكانیشدا بەردەوام خەریكی چاتە وە كەمتر قسە لەگەڵ من ئەكات، ھەستێكی خراپم ھەیە بۆ ئەوە بۆیە بڕیارمدا شەوێك لێی بپرسم
ـ ئانی
ـ ئم
ـ مەشغوڵی چیت
ـ ھیچ ، نابینی دانشتووم
ـ من باسی ئەوە ناكەم مەبەستم لە موبایلەكەتە چی تیایە كە ھێندە مەشغوڵی كردووی
ـ ھیچ نییە تەنھا سەیری ئەو پۆستانە ئەكەم
ـ ئانی
ـ ھا
ـ تۆئێستا درۆت لەگەڵ كردم
ـ چی
ـ تۆ خەریكی چاتی ، ئەو پەنجانەت دەقەیەك پشوو نایەن
ـ ئا ئم ئەوە ھینە شتێكت پێئەڵێم با نھێنی بێت
ـ ئادەی بیڵێ بزانم
ـ من پەیوەندیم ھەیە لەگەڵ كوڕێك
ـ چیییییی
ـ وسسسسس (دەستی كردە سەر دەمی ماریا ) بۆ ھاوار ئەكەی ھەموان ئەزانن
ماریا دەستی ئانی دوورخستەوە
ـ چۆن شتی وا ئەكەیت
ـ ئێ بۆ چییە نابێت ؟
ـ گەمژەیت تۆ ھا ؟ ئەڵێی بیرت چوو كە قەدەغەیە
ـ تش تۆ بۆ ئەوەندە جدیت كەس پێی نازانێت
ـ ئانی ئێمە ھێشتا مناڵین وە ئامانجی لەوە گەورەترمان ھەیە
ـ مناڵ ؟ ھھھھە ھیچ مناڵ نین وە ئەوە مافی خۆمە كەسێكم ھەبێت خۆشم بوێت و خۆشی بوێم
ـ باشە كێیە ؟ چۆن ناسیت ؟
ـ ئا لە قاوەخانەكە ھەموو ڕۆژێ ئەیبینم كەسێكی زۆرباشە وە زۆری خۆشەوێم
ـ ئەو كوڕەی كە ھەموو ڕۆژێك یەت و قاوەیەك ئەخواتەوە و ئەڕوات
ـ ئم بەڵێ ناوی لی جین یۆنگ ە ١٩ ساڵە
ـ ئەزانی چییە من بۆ ئەم پەیوەندییە دڵم باش ناڵێت بەڵام تۆ گوێناگری ھیوادارم ئاخیریەكەی شتێكی خراپ ڕوونەدات
ـ ئاھــــ ماریای ڕەشبین بەسە قابیلە چی ڕووئەدات خۆ ناكوژێم لەسەری
ـ ئۆوكەی بە دڵی خۆت بكە شەوشاد
ـ شەوشاد

VOUS LISEZ
لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀
Fanfiction⚠️ئەگەر تۆ كەسێكی و ئاواتت ئەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببیتە ئایدۆڵ یانیش ئاوات بە ژیانی ئایدۆڵەكان ئەخوازیت ئەوا ئامۆژگاریت ئەكەم خوێنەری ئەم چیرۆكە بیت⚠️