Episode ~4~

463 93 53
                                    

دوای خواردنی كێكەكە سەرەی كردنەوەی دیارییەكان ھات ،ئای خوایە ئەو ھەمووشتە جوانە

دایك و باوكی ماریا گیتاریان بۆ كڕیبوو وە ھی ئانی پیانۆ وە ستێلا دوو وێنەی كێشابوو جە ھی ھەردووخێزانەكە بوو پێشكەشی ئانی و ماریا ی كرد (ستێلا ١٠ ساڵە)
ماریا ووتی
ـ واو ستێلا ئەمە زۆرجوانە
ـ دادە ئەمەم كردەوە بۆئەوەی كە ڕۆشتی ئێمە لەبیرنەكەی
ـ یاا سەرخڕ ئەوە كەی قسەیە خۆ من یەمەوە

ئینجا ھەریەكەیان دەستێك جلیان وەرگرت كەبۆ ڕۆژی چاوپێكەوتنەكە لەبەری بكەن

دوای ئەم ھەموو دڵخۆشییە دواجار كات درەنگی كرد و ئانی و خێزانەكەی ڕۆشتنەوە ، ماریا ش بە ھاوكاری دایكی و ستێلا شتەكانیان كۆكردەوە و پاشان چووە ناو جێگاكەی ،بەیانی ئەبێت داوا پێشكەش بكات بێگومان بە ئۆنلاین بوو ، بڕیاریاندابوو كەچەند كۆمپانیایەك فۆرم پڕبكەنەوە و تەواوی ھەوڵی خۆیان بدەن بەدەم ئەم بیركردنەوانە كەوتە خەوێكی قوڵەوە

ڕۆژی دواتر

وەك ھەمووڕۆژێكی تر بە ووزەیەكی زۆرەوە ھەستا ڕۆتینانتی ڕۆژانەی كرد و بەڕێكەوت بەرەوماڵی ئانی بڕیاربوو پێكەوە فۆڕم بكەنەوە ، ماڵیان تەنھا چەند كۆڵانێك لەیەكەوە دووربوو
ڕۆشتە بەردەم دەرگاكەیان و كەجەڕەسی دا پاش چەند ساتێك ئانی بەخەواڵوویی ھات و دەرگاكەی كردەوە

ـ یا تەمەڵ ئەوە ھێشتا لەناو جێگای
ـ دە چی بجەم دوێنێ زۆر ماندوو بووم
ـ باشە كاتی ئەوەنییە بڕۆ دەمووچاووت بشۆ و وەرەوە ئیشمان ھەیە
ـ سەرەتا من برسیمە(باوێشكێكی دا)
ـ منیش نانم نەخواردووە باشە تا تۆ ئامادەئەبیت منیش مێزەكە ئامادەئەكەم
ـ یای باشە (لەخۆشیدا بازێكی دا و بەرەو گەرماوەكە ڕۆشت)
ـ تش مناڵ

ماریا ڕۆشت و مێزەكەی ئامادەكرد و ڕازاندییەوە بە دانانی پانكێك و شەربەت و مرەبا و ھێلكەی سورەكراو و سۆسەچ و چەندەھا شتی تر وە كردیێە سەر میوزیكێكی ئارام

ـ یاااا ماریا ئەوەتۆ چێت كردووە زۆر بەتام دیارە
ـ بەلێ بەڵێ خۆ من وەك تۆ تەمەڵ نیم
ـ ھێی من كوا تەمەڵم تەنھا دوێنێ ماندوو بووم
ـ باشە باشە تێگەشتم دەی با نان بخۆین
ـ باشە دەی زۆرم برسییە

نانەكەیان خوارد و پاشان ئانی قاپەكانی كردە ناو غەسالەكە ئینجا لاپتۆپەكەی ھەڵكرد و دەستیان كرد بە گەڕان بۆ ناوی كۆمپانیاكان

ئەمساڵ بەشێكیان ھەلی بوون بە ئایدۆڵیان ڕاگەیاندبوو بۆیان ھەبوو تەنھا لەو كۆمپانیایانە ھەلی خۆیان تاقی بكەنەوە

ـ زۆرباشە سەرەتا جەی وای پی ، بەڕای من ئەمان باشن ناوبانگیان ھەیە یانی بەختمان ئەبێت كە لێرە بین
ـ ئا وایە لەوانەیە لە Twiceزیاتر بەناوبانگ بین ،ئەی چی دەربارەی بیگ ھیت
ـ ئاھ تۆ نازانی بیگ ھیت چیتر گروپی كچی ناوێ
ـ چی ؟ بۆ ؟
ـ ئێھ ئاگادار نیت بەھۆی ئەوەی كە گروپی glam بەرانبەر بە كۆمپانیاكە كردی
ـ ئاھ بیرم ھاتەوە ڕاست ئەكەیت ھەر خۆی پار دیسباند بوون بەڕاستی ئەو گروپە كارێكی ئابڕوبەرانەیان كرد بەرامبەر فانەكان و كۆمپانیاكە
ـ ئاھ بۆستە ئەی sm ؟
ـ بەبڕوای من ئەوان مامەڵەیان زۆر تووندە من ھەرگیز بەرگەیان ناگرم ،بوەستە با ئەم كۆمپانیایە تاقیبكەینەوە
ـ ئادەی كامە
ـ moonlight (ئەم ناوە خۆم دامنا نازانم ئەگەر بەڕاستی ھەبێت یان نا)
ـ ئەمەیان زۆر باشە كەواتە ئێمە لە jyp و yg و moonlight فۆڕم پڕئەكەینەوە
ـ زۆرباشە

دەستیان كرد بەپڕكردنەوەكە كە كۆمەڵێك پرسیاری تیابوو لەبارەی تەمەن و كێش و باڵا و خولیا و بەھرە و كۆمەڵێك شتی تر لەگەڵ وێنەیەك وە پارچە ڤیدیۆیەك كە تیایدا گۆرانی بڵێن و سەما بكەن ،پێویستە تا ١٠ ڕۆژی تر چاوەڕێی وەڵام بن ،ئێلا بەئاسوودەیی لاپتۆپەكەی داخستەوە و ھەناسەیەكی قووڵی ھەڵمژی ، بوو بە سەعات ١١

ـ ئێ ئێستا چی بكەین (ئانی ووتی )
ـ ئمم نازانم كاتی نیوەڕۆ نزیكە بۆ نەچینە دەرەوە نان بخۆین
ـ بیرۆكەیەكی باشە كەواتە من ئەچم خۆم حازرئەكەم
ـ باشە ھەتا تۆ تەواوئەبیت منیش ئەم شتانەی چواردەورم كۆئەكەمەوە
ـ باشە(زەردەخەنەی كرد)

دوای ئامادەبوونی ھەردووكیان ڕۆشتنە دەرەوە بۆ ڕێستۆرانتێك و دەستیان كرد بە خواردنی خواردنە دڵخوازەكەیان
پیتزا

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Where stories live. Discover now