Episode 8

388 77 51
                                    

ـ زۆرباشە ئەمە مەرجەكانە
ئەبێت پێش ھەمووشتێك لە بەشە ناوخۆ بمێننەوە چونكە ئەبێت لەژێر چاودێریمان بن وە ھەفتەی ٦ ڕۆژ ١٠ كاتژمێر ڕاھێنان ئەكەن پێویستە ڕجیم بكەن بۆ كچان ٤٠ تا ٤٥ كیلۆ بن كوڕان ٥٠ بۆ ٧٠ بن ، ئنجا پۆست كردنی وێنە و زۆر بەكارھێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕێگە پێنەدراوە ، ئەتوانن كار بكرن تەنھا تا ئەوكاتەی مەشقكەرن دواتر ئەبێت واز بھێنن ، ئەبێت مانیجەرەكان چییان پێوتن لە قسەیان دەرنەچن دواتر كە وەرگیران وردەكاری زیاترتان ئەدرێتێ ، پەیوەندی خۆشەویستی بە ھەموو شێوەیەك قەدەغەیە لەكۆتاییدا ئێوە ٥٠ كەسن بەڵام ئێمە گروپێكی كوڕان و گروپێكی كچانمان ئەوێت كچەكان ٤ ئەندام و كوڕەكان ٦ ئەندام كەواتە ٤٠ كەستان ئەچنە ماڵەوە ، ھەفتانە كە مەشق ئەكەن ئەوەی بێتوانا بوو ئەبێت بڕواتەوە تا ١٠ كەس ئەمێننەوە
زۆرباشە ئەوەندە بەسە بۆ ئەمڕۆ دواتر شتی زیاتر فێر ئەبن

ئاییی خوایە ئەمە زیندانە یان بوونە ئایدۆڵ ئەو ھەموو یاسا گرانە ،ئەوەی كە دڵم خۆش ئەكات من ٥٠ كیلۆم تەنھا پێویست ئەكات ٥ كیلۆ كەم بكەم ئانی یش ٥٥ ـە

ـ ئێھ ئێستا كێ ناڕازییە ئەتوانێت پێمان بڵێت

نزیكەی ١٠ كەس دەستیان بەرزكردەوە ، ٧ كچ و ٣ كوڕ ، دیارە لە ئێستاوە ناتوانن بەرگە بگرن ئەمە باشتر بوو بۆ ئێمە بەتایبەت كە ڕێژەی كچەكان زیاتر بوون ئێستا ماوینەتەوە ٤٠ كەس

مانیجەر ماڵئاوایی لێكردن و پاشان ڕووی كردە ئێمە

ـ ھاوڕێیان ئێوە ئەتوانن ئەمڕۆ بڕۆن بۆ ماڵەوە و ماڵئاوایی لە خێزانەكانتان بكەن چونكە لە سبەینێوە ئێرە ئەبێتە ماڵی ئێوە

دوای ئەم قسانە و چەند قسەیەكی تر ماڵئاواییمان لەیەك كرد و بەرەو ماڵەوە ڕۆشتینەوە

لە ڕێگا

ـ ئاھ ئانی بەڕاستی زۆر ناخۆشە چۆن ئەكرێ ئیتر خێزانەكەم نەبینمەوە ئەوە زۆر قورسە
ـ ئم لە ڕاستیدا بۆ من ئەوەندە كێشەنییە چونكە خێزانەكەم بەدەگمەن ئەبینم
ـ لەوانەیە بۆ تۆ وابێت بەڵام بەڕاستی بۆ من قورسە
ـ ھیچ نییە ڕایەیین بەوە ناچارین بەوە ئەگەر وانەكەین ئەبێت واز لە خەونەكەمان بھێنین
ـ تۆ ڕاستەكەی دەی جار جار ئەیانبینین

ھەریەكەمان چووینەوە ماڵی خۆی
كاتی ئێوارە لەسەر مێزی نانخواردنەكە ھەموو شتێكم بۆ خێزانەكەم باسكرد ھەندێك دڵگران بوون بەڵام ھێشتا پشتگرییان كردم بەوەی ئەوە خەونە گەورەكەمە و پێویستە بەردەوام بم لەسەری دڵنیایی ئەوەیان داپێم كە جار جار دێنە سەردانم ، زۆر دڵخۆشم بەبوونی ئەم خێزانە جوانەم

دواتر كاتی خەوتن ھات و چوومە جێگەكەم و بە ئارامی سەرم كردە سەر سەرینەكەم تا بەتەواوی خۆم ئامادەبكەم بۆ سبەی و بە ووزەیەكی زۆرەوە ھەستم
ـ
ـ
بێئاگا لە ھەموو ئەو شتە ترسناكانەی كە چاوەڕێمان ئەكەن

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang