Episode ~14~

379 85 1
                                    

ڕۆژی دواتر وەك ھەموو ڕۆژەكانی تر زوو ھەستاین و بەڕێ كەوتین بۆ كۆمپانیا
ئەمڕۆ ناوەكانی سەر ستەیجمان ئاشكرا ئەكرێت
دوایی ئەوەی ھەموومان كۆبووینەوە دواجار مانیجەر ھات و بەارنبەرمان دانیشت ، بەیانی باشی لێكردین و بەڵام یەكسەر چاوی تێبڕیم ، منیش سەرم داخست و ھیچم نەوت

ـ زۆرباشە كچینە ئەمڕۆ بە فەرمی ھەریەكەتان ناوێكتان ئەدرێتێ كە لەدوایی دەركەوتنتانەوە بەو ناوە بانگ ئەكرێن و بەتەواوی ناوە ڕاستییەكەی خۆتان لەبیر ئەكەن
ئانی تۆ ناوت نانا ئەبێت
یوونا تۆ ناوت یۆن یۆن ئەبێت
سوجین تۆ ناوت سۆنا ئەبێت
وە ماریا تۆ ئەبیتە پۆنی

ئێمە ناڕازی بووین لە ناوەكانمان یانی ھیچ نەبوایە خۆمان ناوێكمان ھەڵبژاردایە
ـ بەڵام بەڕێوبەر
ـ بەڵێ پۆنی
ـ ناكرێت من ناوەكەم بگۆڕم ؟
ـ ئەتەوێت بیكەیت بە چی
ـ ل لیسا
ـ ئممممم لیسا وەك لیسا ی بلاك پینك
ـ نا یانی من پێشئەوەی ئەو لیسا یە دەربكەوێت حەزم بەوناوە بوو
ـ ھھھە نەخێر نابێت ئەوە ئەبێتە لاسایی كەرەوە دواتر وادەرەكەوێ كە ویستووتە وەك ئەو بیت
ـ نا من ئەوەم ناوێت تەنھا ناوەكەم لا جوانە
ـ سەیركە كچێ ئەمە بیانوو نییە كەس باوەڕ بەم كورتە چیرۆكەت ناكات بۆیە واباشترە وازی لێبێنی و ئەوە بكەیت كە من ئەیڵێم
ـ بەڵام ئاخر ...
ـ بێدەنگ(بە ھاوارەوە)
ئەو ھاوارەی بەس بوو بۆم كە تەریقم بكاتەوە و بێدەنگ بم

دوایی كەمێك ستافێك ھاتنە ژوەرەوە تا بڕیاربدرێت لەسەر ئەوەی چۆن دەربكەوین

ـ باشە ستایلی ئێوە لەم گۆرانییانەدا جیاوازە ، سەرەتا ئەبێت ستایل و ڕەنگی قژتان بگۆڕن
پۆنی قژت وەك ئاگرێك دەرەكەوێ كەواتە ئەبێت بیكەینە تێكەڵەی ڕەنگی زەرد و سوور
یۆن یۆن قژت ئەكەین بە شینێكی تۆخ وە پێویستت بە پەرچەمێك ئەبێت
سۆنا قژت كورت ئەكرێتەوە و ئەیكەینە ڕەش
نانا قژت ئەكەینە تێكەڵەی ڕەش و سەوز

دواتر بڕیاری میكیاج و جل درا و كۆبوونەوەكە تەواو بوو ئینجا نۆرەی دەنگ تۆماركردن و وێنەگرتن بوو ، ئەبوایە لەماوەی ئرم مانگەدا ھەمووی تەواو بكەین

بەڕاستی زۆر تاقەت پڕوكێنە ، من وامئەزانی ھەمووشتێك لە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆماندا ئەبێت ئێمە چی بڵێین ئەوە ئەبێت نەمزانی بەمشێوەیە ئەبینە كۆیلەی كۆمپانیا وەك بووكەشووشە بەدڵی خۆیان بمانگۆڕن

بەدرێژایی ئەم مانگە بە بەردەوامی ھەوڵمان ئەدا
ھەندێكجار بەھۆی ئەو خواردنانەوە لاواز ئەبووین بەڵام ئەبوایە بەردەوام بین
چیتر نەمئەتوانی بڕۆم و خێزانەكەم ببینم ، جار جار پەیوەندییمان ئەكرد پێكەوە و بەڵێنیان پێدام كە لە فرسەتێكدا بێن بۆ سەردانم

دواجار ڕەنگی قژمان گۆڕی و وێنەگرتنمان تەواو بوو وە ھەمووشتێك ئامادە بوو ، كاتی بڵاوبوونەوەكە ڕاگەیەنرا و بەفەرمی لە پەیجی كۆمپانیا ڕاگەیەنرا و تیزەرێكی لێ بڵاوكرایەوە

دواجار ڕەنگی قژمان گۆڕی و وێنەگرتنمان تەواو بوو وە ھەمووشتێك ئامادە بوو ، كاتی بڵاوبوونەوەكە ڕاگەیەنرا و بەفەرمی لە پەیجی كۆمپانیا ڕاگەیەنرا و تیزەرێكی لێ بڵاوكرایەوە

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

بەنزیكەیی كەسانێكی زۆر و بەرچاو تامەزرۆی بڵاوبوونەوەی گۆرانییەكە بوونئێمە زۆر دڵخۆش بووین بەمە ، ھەر لە ئێستاوە ھاندەرێكی باشمان ھەبووئەمە وایكرد ھەموو ماندوبوونەكەمان لەبیر بچێتەوە

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

بەنزیكەیی كەسانێكی زۆر و بەرچاو تامەزرۆی بڵاوبوونەوەی گۆرانییەكە بوون
ئێمە زۆر دڵخۆش بووین بەمە ، ھەر لە ئێستاوە ھاندەرێكی باشمان ھەبوو
ئەمە وایكرد ھەموو ماندوبوونەكەمان لەبیر بچێتەوە

لە دوایی ھەفتەیەك ئەلبومەكە بڵاو بۆوە
چەندەھا لایك و كۆمێنتمان بۆ ھات
لە تۆڕەكانی دیكە وێنەو ڤیدیۆمان بڵاو ئەكرایەوە
خەڵكی سەرسامی خۆیان بۆمان دەرەبڕی
زۆر زۆر ھەستێكی خۆش بوو
بەڵام ئێمە بۆمان نەبوو وەڵامی ھیچ كام لە كۆمێنتەكان بدەینەوە
خێزانەكانمان پەیوەندییان پێوە كردین و شانازییان پێوەئەكردین

بەكەمتر لە ھەفتەیەك پێنج ملیۆن بینەرمان تێپەڕاند
بوەینە یەكێك لەو گروپانەی كە لەماوەیەكی كەمدا بینەرێكی باشی ھەبووە

دواتر ڤیدیۆیەكی ڕیاكشنمان كرد لەسەر گۆرانییەكانمان

وە لە پەیجەكانی كۆمپانیا وێنەمان بڵاوئەكرایەوە
بۆئەوەی سەرنجی خەڵكی زیاتر ڕابكێشین و زیاتر خۆشیان بوێین

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Место, где живут истории. Откройте их для себя