Episode ~21~

643 94 56
                                    

ساڵی نوێ دەستی پێكرد
وە ئەمساڵ كۆتا ساڵمانە واتە كۆنتراكتەكە

خەڵكانێكی زۆر پۆستیان لەسەر ئەكرد كە ئایا ئێمە كۆنتراكت تازە ئەكەینەوە یاخود نا
ئێمەش لەسەر ئەو بابەتە ھیچ لێدوانێكمان نەدابوو

ھاوكات گۆرانییەكی تازەشمان بڵاوكردەوە كە ھەروەك ئەوانی تر سەركەوتنێكی باشی بەدەست ھێنا
دواتر زنجیرەیەك كۆنسێرتمان كرد وە بۆ یەكەمینجار لە ئەمریكا كۆنسێرتمان كرد ھەستێكی خۆشی ھەبوو وە لەوێش فانێكی باشمان ھەبوو

ئیتر دوای ئەو ھەموو شتانە ھاتینەوە كۆریا و بۆ ماوەی ھەفتەیەك پشوومان وەرگرت چونكە بەڕاستی زۆر ماندووبووین
بەڵام جار جار لایڤمان ئەكردەوە و لەگەڵ فانەكان قسەمان ئەكرد كە بەڕاستی زۆر خۆش بوو ھەرچەندە ھەنێك ھەیتەریشی تیابوو كە قسەی بێمانایان ئەكرد بەڵام ئەبوایە ئێمە وا خۆمان دەربخەین كە گوێی نادەینێ و ئیھمالیان ئەكەین بەڵام زۆر یان كەم ئەو قسانە كاریان لێئەكردین

ھەفتەی دواتر

ئانی بە توڕەیی و چاوی سورەوە ھاتە ژوورەوە و چووە دەستشۆر
پێمان سەیر بوو كە بۆچی وایە

ڕۆشتین بۆ لای و بینیمان ئەگری
بێگومان ئەمە واتە شتێكی خراپ ڕوویداوە

پاش كەمێك بۆی باسكردین كە  بردراوە بۆ لای ئایدۆڵێك لە بەرامبەر پارەیەكی خەیاڵی
دووبارە دڵمان شكا

كەی ئەم كابووسە تەواو ئەبێت خوایە

بەڵام ئانی ووتی كەوا ئەمجارە بێدەنگ نابێت بەڵكو تۆڵەی خۆی ئەكاتەوە و لەوە زیاتر ھیچی نەووت

بۆ شەوی دواتر كاتێك ھەموومان خەوتبووین و ئاگاداری ھیچ نەبووین ئانی ھەستابوو لاپتۆپەكەی ھەڵگرتبوو وە چووبووە ژووری دانیشتن و لایڤێكی كردبوەوە

ـ سڵاو ھاوڕێیان شەوتان باش ئەزانم كاتەكەی درەنگە بەڵام ئێستا ئەم فرسەتەم ھەبوو بەخێرایی قسەكانم ئەكەم چونكە لەھەركاتێكدا بێت بەسەرمدا دایئەخەنەوە ، ئەمەوێت پێتان بڵێم ئێمە لێرە قوربانییەكین مانیجەر وە كۆمپانیا ھەموویان خراپن ( دەستی كردە گریان ) ئەوان چەندین جار فرۆشتوونیانین كۆتا جار بە ئایدۆڵێك بوو بەڵێ ئایدۆڵێك كە زۆربەتان ئەیناسن و بەناوبانگە ئەو پیسی كردم گرنگە بۆم ئەگەر ئابڕووی بڕوات ئەو ناوی ..........

لایڤەكە نەما
خێرا ستافێك ھاتبوون و ئینتەرنێتەكەیان بڕیبوو وە لاپتۆپەكەیان لە ئانی سەندبوو بێگومان چەند زلەیەكیشی خواردبوو چونكە تەنھا ئەو لایڤە بەسە كە ئابڕووی كۆمپانیا بڕوات بەتەواوی دابڕمێت

ئانی بەوە نەوەستابوو لەدەستیان ڕایكردوو چەقۆیەكی دۆزیبۆوە و شا دەماری خۆی بڕی وە ئێمەش لە قیژەو ھاواریان بەئاگاھاتین

بەپەلە بردرا بۆ نەخۆشخانە خۆشبەختانە زوو فریای كەوتن و ژیانیان ڕزگار كرد ، ئەمە ڕووداوێكی زۆر ترسناك بوو

بۆ سبەی بە گشت ھەواڵەكان و سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبۆوە ھەم لایڤەكە كە نزیكەی ٥ ھەزار كەس بینیبووی و ھەندێك ڕیكۆردی كردبوو ھەمیش بە ھەوڵی خۆ كوشتنەكە

ھەموولایەك ناڕەزایی دەرەبڕی چونكە خراپی كۆمپانیا دەركەوت وە فانەكان خەمی تەندروستی ئانی یان بوو ، ئەویش تەنھا وێنەیەكی خۆی گرت كەتێیدا زەردەخەنەیەكی ساختەی كردبوو وە پۆستی كرد و لە ژێریدا نووسی من زۆر باشم خۆشەویستی ئێوە ھێزم پێئەبەخشێت تا بە زوویی چاك ببمەوە

دوای چەند ڕۆژێك كە باش بوەوە ھاتەوە بۆ بەشە ناوخۆیی وە مانیجەر پێی ووت كە ڤیدیۆیەك بكات و بڵێت ئەو قسانەی ئەو شەوە ھیچی ڕاست نەبوو چونكە سەرخۆش بوویت وە ھەوڵی خۆكوشتنەكەشت ھەر لەبەرئەو ھۆكارە بوو ئەگەر نا سوێندی خوارد كە خێزانەكەی لەناوئەبات

ئەویش بەناچاری ملی بۆ داواكەی نا و ڤیدیۆكەی كرد

ھەندێك لە خەڵكی تووڕەییەكەیان نەما و ھەنێكی تریش ھێشتا ئەیانووت كە درۆیە

بەھەرحاڵ ئەوەی كە ڕاستییەكەی ئەزانی تەنھا ئێمە و كۆمپانیا بووین تەنانەت خێزانەكانیشمان ئاگادار نەبوون

پاش چەند مانگێك

كاتی ھات
بەڵێ
ئێمە بە فەرمی دیسباند بووین وە ئەمە بەس بوو بۆئەوەی خەڵكی بۆیان بسەلمێت كە قسەكانی ئانی ھەمووی ڕاست بووە

وای لێھات كەس داواكاری بۆ كۆمپانیا پێشكەش نەئەكرد و بەمەش كۆمپانیا ئیفلاسی كرد
وە مانیجەرەكە ھیچ پارەیەكی نەما و بەمەش تووشی نەخۆشی دەروونی بوو

بێگومان ئەمە ھەمووی تۆڵەی ئێمە بوو كە وای بەسەرھات

ئەی ئێمە چیمان بەسەرھات

سووجین و یۆنا پێكەوە لە كۆمپانیاكەی باوكی یۆنا دەستیان كرد بە ئیش
وە ئانی لە قاوەخانەیەك
منیش ھێشتا بێكار بووم و بڕیارم نەدابوو كە ئەبێت چی بكەم

دووبارە چوومەوە باوەشی خێزانەكەم و لەگەڵیان ژیام ، دوای دووساڵ ئۆفەرێكم بۆ ھات لە كۆمپانیای sm ـەوە بۆ سۆڵۆ ئاڕتیست ڕاستی من ھێشتا ئەترسام بەڵام پێموابوو كە تەنھا كۆمپانیا كەی پێشوو خراپ بوون بۆیە قبوڵم كرد

دوای مانگێك ئەلبوومەكەم تەواوكرد و ئامادەی بڵاوكردنەوە بوو
بەڵام
دوو ڕۆژ پێش ئەوە مانیجەرەكە داوای كرد بمبینێت
منیش چووم بۆ لای
بەس ئەزانن ووتی چی

ـ جلەكانت داكەنە
ـ چی ؟
ـ گوێت لێنەبوو ووتم جلەكانت داكەنە
ـ ب بەڵام بۆچی
ـ ئاھــــ چونكە گەر داینەكەنی ئەلبومەكەشت نابێ
ـ من لەشفرۆش نیم
ـ ھەرچیبیت ئەوە مەرجی منە گەر نا ئەلبومەكەت ئەسووتێنم و گۆرانییەكانت ئەدەم بە كەسێكی تر
ـ ئەزانی چی گەمژە یەك جاری تر من نایەمەوە ئەم كۆمپانیایە خۆت و پارەكانت و ناوبانگەكەشت بەنەفرەت بن

بێوەرگرتنی وەڵام ڕۆشتمە دەرەوە و بە حەپەساوی جێمھێشت
بۆم دەركەوت لە ڕاستیدا ھەموو كۆمپانیاكان وان

بڕیارم دا چوومە قاوەخانەكەی ئانی و لەوێ دەستم كرد بە ئیش
خۆشترین و سادەترین ئیش بوو
وە جار جار لەگەڵ ئانی دانس كەڤەرمان ئەكرد و لە یوتوب دامانئەنا بەڵام ھەرگیز ھیچ ئۆفەرێمان قبوڵ نەكرد

                🌸THE END🌸

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Where stories live. Discover now