ئێمە لە ماوەی ئەم دە ڕۆژەدا بەباشی ڕاھێنان مان كرد و خۆمان ئامادەكرد بۆ ئاھەنگەكە
لەبەرئەوەی ئەم ئاھەنگە زۆر گرنگە و پێویستە پڕ بیت لە ووزە تا سەرنجی ئەوانی تر ڕابكێشی و كەشێكی ئەفسوناوی دروست بكەیت
ئێمە زۆر دڵخۆشین بەمە چونكە ھەم زیاتر ئەناسرێین ھەمیش ئایدۆڵەكانی تر ئەبینین
ڕۆژی ئاھەنگەكە
ھەموو شتێكمان ئامادەیە و بە جوانی خۆمان ئامادە كردووە و ئێستا لەو ھۆڵە گەورەیە دانیشتووین ، كۆمەڵێكی زۆر لە گروپەكانی دیكەی لێیە وە ھەندێكیشیان نمایشی خۆێان كردووە و چاوەڕێین نۆرەی ئێمەش بێت
ئێستا من لە دوورەوە bts و blackpink و mamamoo و gidle و exo و seventeen و چەندان گروپی بەناوبانگی دیكە ئەبینم
نایشارمەوە لێتان بلاك پینك زۆر جوان دەرەكەون ، ھواسا سەرنجی ھەمووی ڕاكێشاوە ئەگەر چی زۆر ڕەخنەشی لێئەگیرێ لەبەر جلەكانی و ڕەنگی پێستی و ئەمانە بەڵام ھێشتاش ھەر سەرنج ڕاكێشە ، باسی بی تی ئێس ناكەم ھھھە خۆتان ئەزانن چۆنن
ئۆوكەی ئێستا نۆرەی ئێمەیە ، چوینە سەر ستەیج ، ھەستێكی سەیری ھەیە كە ئەو ھەموو خەڵكە سەیرت بكەن
ئێمە باشترینی خۆمان پێشكەش كرد و لەلایەن ئامادە بووانەوە چەپڵەڕێزان كراین ، ئەمە وایكرد زیاتر متمانەمان بە خۆمان ھەبێت
دواتر كە لەسەر ستەیج ھاتینە خوارەوە بە لای بی تی ئێس دا تێپەڕین
وەختە بوو شاگەشكە ببین لە خۆشیدا ، ئەوان بەڕێزەوە سڵاویان لێكردین و ئێمەش بەھەمان شێوە ، پاشان شتێك ڕوویدا
شوگا بەزەردەخەنەوە ھاتە لام ، ئەڵێن ئەو سارد دەرەكەوێ بەڵام زەردەخەنەكەی دڵی مرۆڤ ئاگر تێبەرئەدات ، دڵم زۆر خێرا لێی ئەدات
شوگا : خاتوو پۆنی ئەمەوێت پێت بڵێم كە بەڕاستی زۆر سەرنج ڕاكێش بوویت
من : ئم سووپاس (ئاھ گەمژە ئەبوایە باشتر وەڵامم بدایاتەوە بەس خۆ مرۆڤ لەبەردەم ئەمەیا زمانی لە گۆ ئەكەوێت )
شوگا : ڕاستییەكەی گرنگتر لەوە دەنگت زۆر ناوازەیە
من : ئۆو بەڕاست (بەزەردەخەنەوە) دڵخۆشم بە بیستنی ئەمە لە كەسێكی بەناوبانگی وەك ئێوەوە
شوگا : من تەنھا ڕاستییەكە ئەڵێم ، وە پێم خۆشە ڕۆژێك لە ڕۆژان دوێتێك بكەین پێكەوە دڵنیام زۆر سەرنج ڕاكێش ئەبێت
(ئۆی خوایە ئەمە ئەڵێت چی یانی پێكەوە گۆرانی ئەڵێین)
من : ئاھ ڕاستییەكەی منیش زۆرم پێخۆش ئەبێت بەڵام دڵنیانیم مانیجەرەكەم ڕازی ئەبێت یان نا
شوگا : من لەگەڵ ئەوەی خۆم قسە ئەكەم و ھەوڵئەدەم ڕازی بكەم تۆش وابكە دواتر كارەكانی تر ئەكەین
من : ئۆكەی دوای ئاھەنگەكە قسەی لەگەڵ ئەكەم
شوگا : جارێ كاتێكی خۆش
من : كاتێكی خۆش
ئاھـــ ھەستم ئەكرد دووبارە لەدایك بوومەتەوە ، ڕۆشتم تا بە ئانی بڵێم بەڵام بینیم ڕووخساری داوە بەیەكدا ، من ئەزانم ئەو فانی شوگا بوو بۆیە پێی ناخۆشە كە ئێستا شوگا لەگەڵ من قسەی كردووە
YOU ARE READING
لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀
Fanfiction⚠️ئەگەر تۆ كەسێكی و ئاواتت ئەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببیتە ئایدۆڵ یانیش ئاوات بە ژیانی ئایدۆڵەكان ئەخوازیت ئەوا ئامۆژگاریت ئەكەم خوێنەری ئەم چیرۆكە بیت⚠️
