Episode 9

401 84 51
                                    

ئەوەم بیرنەبوو كە بڵێم من و ئانی بەیەكجاری وازمان لە خوێندن ھێنا ، چونكە گران ئەبوو بۆمان ھەم خوێندكار بین و ھەم مەشقكەر ھەڵبەتە ئەشتوانی بخوێنی بەڵام قورسە

ئۆوكەی

ڕۆژبوەتەوە و تەواو خۆم ئامادەكردووە، ھەندێك جلم پێچاوەتەوە كە نەكا پێویستم بێت ، چاوەڕێی باوكمم خواردنەكەی تەواو بكات و بمباتە كۆمپانیا ، لەسەر قەنەفەكە دانیشتبووم، چاوم بە ھەموو سوچێكی ماڵەكەدا ئەگێڕا وەك ئەوەی ھەرگیز نەیبینمەوە ، ڕاستی نازانم كەی ئێرە ئەبینمەوە

باوكم ئامادە بوو وە چووینە سەیارەكە و پاشان ڕۆشتینە بەردەم ماڵی ئانی وە دواتر چووینە كۆمپانیا ، ماڵئاواییم لە باوكم كرد و چووینە كۆمپانیا ، بەخێرھاتنیان كردین و ئەو ژوورەمان پیشان درا كە لێی ئەمێنینەوە بەڵام دوو كچی تریشمان لەگەڵ بوو واتە چوار كەس لەژوورێكدا ئەمێنینەوە ، بێگومان بەشە ناوخۆیی شوێنێكی ترە لە نزیك كۆمپانیا واتە لەناو كۆمپانیاكەدا نییە ، جلەكانم لە كانتۆرەكەدا ڕێك خست و پاشان لەسەر سیسەمەكە كەمێك پاڵكەوتم و بیرم لە ڕۆژانی داھاتوو ئەكردەوە ، پێویستە ئەوەندە جدی بم لە ڕاھێنانەكاندا تا براوە بم

لێرە ھەمووشتێكی لێیە تەنانەت گەرماو و چێشتخانەش بەڵام نابێت ھەموو خواردنێك بخۆین پێویستە ئەوە بخۆین كە بۆمان دیاری كراوە ئەگەر نا ڕجیمەكەمان تێك ئەچێت بە ناچاری ئەبێت واز لە ھەندێك خواردنی دڵخوازم بھێنم

ھەتا نزیك نیوەڕۆ لە ژوورەوە بووین دواتر بانگكراین بۆ خوانی نیوەڕۆ ، ئەرێ بەڕاست ئێمە تا ئێوارە ئەبێت بەم خواردنەوە بەرگە بگرین ؟
تەنھا پەتاتەیەكی شیرین و كەمێك سنگی مریشك وە كەمێك لۆبیا ی كوڵاو
ھھھھە لەوانەیە گاڵتە بكەن

لەم بیركردنەوەیانەیا بووم تا یەكێك لە مانیجەرەكان ھاتە ژوورەوە

پێویستە ئەوە بڵێم كە ئێمە زیاتر لە یەك مانیجەرمان ھەیە واتە بۆ ھەركارێك مانیجەرێكمان ھەیە

ـ ئۆوكەی كچینە ئێوە تەنھا ئەمە خواردنتانە واتە لە ئەمڕۆ بەدواوە ئەبێت ئەم شتانە بخۆن وە گەر زۆر برسیتان بوو ئەتوانن مۆز بخۆن ، ھەتا زووتر كێشتان دابەزێت باشترە بۆتان چونكە كۆتایی ھەفتە ئەوەی كێشی وەك خۆی بوو دەرەكرێت ، ئێستاش چێژ لە خواردنەكەتان ببینن

ـ ئاھــــــ نەخێر ئیتر ، من لە ماڵەوە بەقەدەر دووكەس نانم ئەخوارد
ـ منیش ناتوانم چیتر پیزا بخۆم ئەمە كەی ژیانە
ـ ناچارییە ئەبێت پێی ڕابێین
ـ ئم وایە دەی با نانەكەمان بخۆین
ـ ئاھ باشە

ھێشتا كەسی وا ناناسین لێرە ، لەگەڵ ئانی بەختمان ھەیە كە یەكتر ئەناسین ئەگەرنا زۆر قورس ئەبوو

بەڵام پێویستە لەگەڵ كچەكانی تریشدا خۆمان بگونجێنین چونكە دواجار پێكەوەین

ئەمڕۆ ھیچ ڕاھێنانێك ناكەین تەنھا پشوو ئەدەین و سبەی دەست پێئەكەین

نانەكەمان تەواو كرد ھەرچەندە سكیشم پێی نەزانی ھھە بەس چیبكەم
مۆڵەتمان وەرگرت تا دوای نیوەڕۆ بچین بە دوای ئیشدا بگەڕێین نازانم گەر ئیشێك ھەبێت بۆ دوو كچی ١٦ ساڵ بەڵام ئەمانەوێت لەسەر پێی خۆمان بوەستین ، ھەربۆیە مۆڵەتمان وەرگرت و كە كاتی ڕۆشتین بە شەقامەكانی سیئۆلدا گەڕاین تا ئیشێك بدۆزینەوە ، بێگومان ئەم ئیشە تا ئەو كاتەیە كە مەشقكەرین دواتر كە بووینە ئایدۆڵ ئەبێت وازی لێبھێنین

لە چەند دوكانێك ڕەت كراینەوە بەھۆی ئەوەی تەمەنمان منداڵە و وە ئیشەكانی ئەوان فول تایم بوو واتە تەواوی ڕۆژەكە

دواجار قاوەخانەیەكمان دۆزیەوە و بەختی خۆشمان لەوێ تاقیكردەوە ، خۆشبەختانە لێرە وەریانگرتین و كاتەكەی دوا نیوەڕوان بوو ھەتا شەو نزیكی ١٠ ی شەو ، بۆ ئێمە گونجاو بوو ھەم كاتەكەی ھەمیش پارەكەی ٣٥٠ دۆلار بوو ، شوێنەكە ناوبانگی ھەبوو وە قەرەباڵغ بوو بەو ھۆیەشەوە پارەی كارمەندەكانی زۆر بوو

ھەر ئەمڕۆ دەستمان كرد بە ئیش وە مانیجەرەكەمان ئاگادار كردەوە

لێرە ئێمە داوای كەسەكانمان وەرەگرت و دواتر خواردنەكانیشمان پێشكەش ئەكرد و مێزەكەشمان پاك ئەكردەوە ، كچ و كوڕێكی تریش لە پشت مێزەكەوە ئەوەستان و حسابەكانیان ئەكرد ، خاوەنەكەشی ئەھات و سەرپەرشتییەكی ئەكرد و ئەڕۆی ئاخر ئێرە چەند لقێكی تریشی ھەبوو
كاتێك بووە ١٠ ی شەو و كارمان تەواو بوو ماڵئاوایمان كرد و ڕۆشتین چاوەڕێی پاس بكەین ، ئانی موبایلەكەی دەرھێنا و وێنەیەكی گرت

ـ ماریا ئەم وێنەیە جوانە ؟
ـ ئم بەڵێ
ـ ئەمەوێت پۆستی بكەم لە ئینستاگرام
ـ ئۆو نا نەكەی
ـ بۆ
ـ بیرت چوو نابێت زۆر چالاك بیت لە سۆشیاڵ میدیا
ـ ئۆففف ڕقم لەم یاسایانەیە

دواجار پاسەكە ھات و ڕۆشتینەوە بەشە ناوخۆیی ، ئەوەندە ماندوو بووین كە تەنانەت شەوشاد مان لە كچەكانی تر نەكرد و یەكسەر خەوتین

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Donde viven las historias. Descúbrelo ahora