بەشداری پڕۆگرامەكەمان كرد
كاتەكەی دوانیوەڕۆ بوو
چووینە ستۆدیۆكە و بەخێرھاتنێكی گەرممان لێكرالەوێ كۆمەڵێك یاریمان كرد و ھەندێك گۆرانیمان پێشكەش كرد دواتر وەڵامی پرسیاری ھەندێك لە فانەكانمان دایەوە كە پێشتر ئامادەكرابوو
بە نزیكەیی ٢ كاتژمێری خایاند
تەواو ماندوو بووین لە ڕاستیدا لە نیوەی بەرنامەكەدا تاقەتمان چوو ، بەڵام بەھیچشێوەیەك نە ئەبوایە بێزاریمان دەربخەین ، بە ھەندێك قسەی پێشكەشكارەكان پێئەكەنین لە كاتێكدا ھیچ پێكەنیناوی نەبوو
دوایی بەرنامەكە مانیجەر وەكو سووپاسێك بردینی بۆ ڕێستۆرانتێك و بەدڵی خۆمان خواردنی بۆ كڕین ، بێگومان ئێمە لە ژووری ڤی ئای پی بووین تا كەس بێزارمان نەكات
بۆ سبەینێ
وەك ھەمووڕۆژێك ھەستاین و ڕۆتینی ژیانمان ئەنجامدا
لەكاتی پشووی نیوەڕۆ مانیجەر ھات و داوای لە سووجین كرد پێكەوە گفتوگۆ بكەنمن كاتێك ئەو شێوە سەیركردنەی مانیجەرم بینی ھیچ ھەستم بە باشی نەئەكرد
ئەوكاتەم ھاتەوە بیر كە بێ پرس جلەكانم گۆڕی و ئەویش لەبری تووڕە ببێت زەردەخەنەیەكی بۆ كردم
وە دواتر ............
ھەموو شتێك تێكچوومن بەڕاستی خەمی سووجین مە نامەوێت بەو دەردەی من بڕوات ، كە لای مانیجەر ھاتە دەرەوە ڕاستەوخۆ چووم بۆ لای
ـ ھێی سووجین چی بوو
ـ ئم ئەوە بۆ وا پەشۆكاوی
ـ تەنھا پێم بڵێ چی پێوتی
ـ ئاھ باشە پێتئەڵێم بەڵام با نھێنی بێت لە ئانی و یۆنا ئەمەوێت سوپرایز بێت
ـ باشە
ـ ئەو پێی ڕاگەیاندم كە بەمزوانە سۆڵۆ ی خۆمم ئەبێت
ـ بەڕاست
ـ بەڵێ وە ووتی دوای نیوەڕۆ ئەڕۆین بۆ ئەو شوێنانەی كە كە گرتە ڤیدیۆكانی تیائەكەین
ـ بەڵام چۆن وا لە پڕ
ـ نا نا لەپڕ نییە ووتی ھەفتەیەك ئەبێت كە پلانم بۆ داناوە
ـ ئۆو باشە دڵخۆشم بۆت ئاگات لە خۆت بێت
ـ باشە ھیوادارم ئێوەش دوای من سۆڵۆ ی خۆتان ببێت
ـ ھیوادارمھەرچەندە ھێشتا ھەستم بە خراپی ئەكرد بەڵام لەوە زیاترم نەووت
دوای نیوەڕۆ سووجین و مانیجەر و ستافێك ڕۆشتن لەگەڵییان
زۆریان پێچوو
زۆر زۆر
ئەوە ١٢ ی شەوە من و یۆنا بەخەبەرین و خەمی سووجین مانە ، تەنھا ئانی خەوتووە وەك بڵێی ھیچ ڕووینەدابێتزۆر خەممان بوو ، بەردەوام بە ژوورەكەدا ھات و چۆمان ئەكرد تا لەپڕ دەرگای ژوورەكە كرایەوە و سووجین ھاتە ژوورەوە
بەڵام
بەڵام ئەوە سووجین نەبوو بەڵكو پەیكەرێك بوو
ڕەنگی سپی بوو بوو وە قژی ئاڵۆسكابوو ، شوێنەواری گریان بە ڕووخساریەوە بوو ، میكیاجی چاوی ھاتبوە خوارەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/257913251-288-k958310.jpg)
ESTÁS LEYENDO
لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀
Fanfic⚠️ئەگەر تۆ كەسێكی و ئاواتت ئەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببیتە ئایدۆڵ یانیش ئاوات بە ژیانی ئایدۆڵەكان ئەخوازیت ئەوا ئامۆژگاریت ئەكەم خوێنەری ئەم چیرۆكە بیت⚠️