🌸ھاوڕێیان سووپاس بۆ 1k ڤییو ئەگەر ئێوە خوێنەر نەبوونایە من تا ئێرەم نەئەنووسی
وە جەژنیشتان پیرۆز بێت🌸
💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕💕
بە دەنگی كچەكان خەبەرم بوەوە ، ھێشتا چاوەكانم قورس بوو بە لێڵی شتم ئەبینی ، بەڵام كە وردە وردە بەرچاوم ڕوون بوەوە بینیم ئەو ئاژەڵە بەرامبەرم دانیشتووە و پێئەكەنێ
تەواو كۆنتڕۆڵم لە دەست دا
ھەستام و بەرەو ڕووی ڕۆشتم و ھاوارم كرد
ـ تۆ ھەی ئاژەڵ چۆن بوێری ئەكەی پێبكەنی (تووند قژیم گرت و ڕامئەكێشا ئەویش ئەیویست بەرگری بكات بەڵام ھێزەكەی ئەو بەرامبەر تووڕەییەكەی من ھیچ نەبوو ) تۆ مرۆڤ نیت تۆ شایەنی مردنیت ھەی بێ ئابڕوو
كچەكان بە زۆر لە یەكیان كردینەوە و نەیانئەزانی كە چی ڕوویداوە
من نەمتوانی ھیچ باس بكەم چونكە ئەگەر بشموتایە كەس باوەڕی پێنەئەكردم
دواجار ئەو مانیجەرە ھات كە لە بەشە ناوخۆیی لەگەڵمانە
ـ ئەوە چیتە كچینە بەم بەیانییە چی بووە ؟
ئانی كۆمەڵێك فرمێسكی تیمساحی ھەڵڕشتبوو
ـ خ خاتوون نازانم ماریا لەپڕ پەلاماری دام و قسەی پێوتم نازانم چییەتی
ـ نازانی ھا نازانی ھەی بێڕەوشت (بەھاوارەوە)
ـ بێدەنگی دواتر من ھەردووكتان ئەبەمە لای سەرۆك كێشەكەتان لای ئەو باس بكەن
بەھێنانی ناوی ئەو مانیجەرە بێ ئابڕوو ە ئەژنۆم دەستی كرد بە لەرزین ، ھەموو دوێنێ شەو م بیرھاتەوە ، ھیچم نەووت و بێدەنگ دانیشتم
چاوم كەوتە سەر ئانی زەردەخەنەی سەركەوتنی ئەكرد
دواتر بە ناچاری چوومە لای مانیجەر لەگەڵ ئانی
كاتێك كێشەكەی زانی ھاتە لام و دەستی كردە سەر شانم و پاشان لە گوێم نزیك بوەوە و چپەی كرد
ـ ئەگەر ئەتەوێت دوێنێ شەو ڕوونەداتەوە ئەوا گوێڕایەڵ بە ، وە ئا بیرم نەچێت تۆ زۆر ھۆتی
فرمێسك لە چاوەكانمدا وەك بارانی بەخوڕ ئەھاتە خوارەوە و ھیچم لەدەست نەئەھات بەپەلە ئەو جێگایەم جێھێشت
چووینە ژووری ڕاھێنان ، كچەكان ھەرچەن ئەیانپرسی كە چی بووە بەڵام وەڵامم نەبوو بۆیان
دوو ھەفتە بەسەر ئەو ڕووداوە قێزەونەدا تێپەڕی ، ووردە ووردە ھەوڵم ئەدا لە بیری بكەم
ئێمە چیتر ناتوانین خێزانەكانمان ببینین ساڵی پار كاتێك لەدایك بوونم بوو ئەوان ھاتنە سەردانم بەڵام نەیانھێشت یەك ببینین ، زۆرم خەم لەمە خوارد بەڵام دووبارە ناچار بووم بەمە ڕازی ببم ، وا ئیتر نزیكی ساڵێك ئەبێت كە ئەوانم نەدیوە زۆر زۆریان بیر ئەكەم ، تەنانەت ھەندێك لە ئایدۆڵەكان دایك و باوكی ساختەیان بۆ دائەنرێت و ئەبێت خەریكی نمایش كردن بن لەگەڵییان
لەم ڕۆژانەدا كەسێك ھات كە لەلایەن كۆمپانیای بیگ ھیت ەوە نێردرابوو ، ئینجا بیرم ھاتەوە كە بەڵێنم بە شوگا دابوو قسە لەگەڵ مانیجەرەكەم بكەم بەڵام بەھۆی ئەم ڕووداوانەوە ھیچم بیرنەمابوو ، وادیارە كۆمپانیای بیگ ھیت ڕەزامەندە لەوەی پێكەوە دوێت بكەین ، تروسكاییەك لە ناخمدا دەركەوت ھیچ نەبێت ئەمە كەمێك دڵخۆشم ئەكات
كەسەكە چووە لای بەڕێوبەر و نزیكی كاتژمێرێكی پێچوو ، بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێ بووم
دواتر مانیجەر بانگی كردم ، ھەرچەندە كە من ھیچ خۆشیم لە بینینی نایەت بەڵام ناچارم قسەی لەگەڵ بكەم ، ئەگەر ئەو كۆنتراكتە نەبوایە لە نێوانمان بێ بیركردنەوە ئێرەم جێئەھێشت
ڕۆشتمە ژوورەوە و بەرامبەری دانیشتم
ـ كەواتە خانمی بچوك ئەبینم بەڵێنت بە خەڵكی داوە
ـ من بەڵێنم پێیدا كە قسە لەگەڵ تۆ بكەم تا بتوانین دوێت كەین
ـ ئەھا دیارە ئەو كوڕەت بە دڵە
ـ ئەو تەنھا ئایدۆڵێكە و لای من ھاوڕێیەكە (زۆر بە كورتی بێزارییەوە وەڵامم ئەدایەوە بۆئەوەی زووتر بڕۆمە دەرەوە)
ـ ئۆو چاكە ئەبینم فێری وەڵام دانەوەش بوویت
ـ ببورە من تەنھا ئەمەوێت تۆ ڕازی ببی و تەواو
ـ ئۆوكەی بیرێكی لێ ئەكەمەوە بەڵام ...
ـ بەڵام چی
ـ ڕەنگە قوربانی بوێت
ـ مەبەستت چییە
ـ یانی ..... خۆت ئەزانی
چاوێكی لێداگرم و پاشان بەئارەزوەوە سەیری ھەموو جەستەی كردم ، ئەمە زۆر بێزاری كردم
ـ چاوەڕێی وەڵامتان ئەبمـ
بێ وەرگرتنی وەڵام ئەو ناوەم جێھێشت و چوومەوە لای كچەكان
ھەمووشتەكانم بۆ گێرانەوە لەسەر دوێتەكە ئەوان زۆر دڵخۆش بوون بەڵام بینیم ئانی ئاگری لێئەباری
ئەوە دڵی منی خۆش ئەكرد ئێستا ئەو بووە بە دوژمنم تەنانەت یۆنا و سووجین یش بەمەیان ئەزانی بەڵام ھێشتا ھۆكارەكەیان نەئەزانی
بینیم ھەستا و چووە دەرەوە
دواتر .....
ESTÁS LEYENDO
لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀
Fanfiction⚠️ئەگەر تۆ كەسێكی و ئاواتت ئەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببیتە ئایدۆڵ یانیش ئاوات بە ژیانی ئایدۆڵەكان ئەخوازیت ئەوا ئامۆژگاریت ئەكەم خوێنەری ئەم چیرۆكە بیت⚠️
