ڕۆژەكانمان بەم شێوەیە بەڕێ ئەكرد ، بەڵام تا دەھات گرانتر ئەبوو ، خواردنی كەم و ڕاھێنانی زۆر بەجۆرێك لاواز ئەبووم ھەندێك كات بەرچاوم ڕەش ئەبوو ، ئەبوایە زیاتر ئاوم بخواردایەتەوە مۆزم وەك سوكە ژەمێك بخواردایە ، خواردنی شیرینی و شتی زۆر چەور وە خواردنەوە و جگەرەكێشان بە ھیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نەبوو ، ئەگەر بە دزیشەوە بمان خواردایە یان یەكێك لە كچەكان بە مانیجەر ی ئەوت یاخود بەھۆی كێشمانەوە پێیان ئەزانین
ھەموو ھەفتەیەك ژمارەمان كەمتر ئەبوەوە ھەركەسەو بە ھۆكارێك دەرئەكرا، ئێمە ھێشتا زۆرباش بووین چونكە تەواوی ھەوڵی خۆمانمان ئەدا
ماوینەتەوە ٦ كەس وە ئەم ھەفتەیەی بێتەوە ٢ دانەیان دەرئەكرێ و ئەو چوارەی ئەمێنێتەوە ئامادەئەكرێن بۆ قۆناغی داھاتوو ، ئەگەر لە قۆناغی داھاتوو دەربچین بەتەواوی ئەچینە قۆناغی بوون بە ئایدۆڵییەوە
سەبارەت بە ئانی دڵم ھیچی باش ناڵێت بۆی ، زۆر خەممە بەھۆی ئەم سەرەڕۆییەوە تووشی كێشە بێت و دەربكرێت
لەم ڕۆژانەدا كاتێك لە كافتریاكە كارمان ئەكرد،لە پڕ ئانی دەستی كردە گریان
ـ ئانی ئانی چی بووە
ـ سكم زۆر دێشێ
ـ بۆچی چی بووە
ـ نازانم ھی چییە لە پڕ ئازاری ھەیە
ـ ئێ باشە ئێستا من مۆڵەت وەرەگرم و ئەچینە نەخۆشخانە
ـ نا نا من خۆم ئەڕۆم
ـ ئەوە تۆ شێتی بەم حاڵەوە خۆت ئەڕۆی ؟
ـ خەمت نەبێت من باش ئەبم ھەم با بەھۆی منەوە تووشی سزا نەبیت
ـ ئەوە كەی قسەیە ئەی ئێمە ھاوڕێ نین ئێستا یەم لەگەڵت
ـ ماریا گوێم لێبگرە ووتم پێویست ناكات باشە
ـ ئاخر
ـ ئاخر و شتی ناوێ خۆم ئەزانم چی ئەكەم
ـب باشەبە دوودڵییەوە وام ووت من زۆر خەمی ئەوم بوو ترسام شتێكی خراپی بێت بەڵام ئەو ھەر سووربوو لەسەری كە بەتەنھا بڕوات ئیتر منیش نەمتوانی ئینكاری بكەم چونكە زۆر كەللەڕەقە
تاكسییەكم بۆگرت و بەرەو نەخۆشخانە كەوتە ڕێ
دواتر بە ھۆی سەرقاڵییەوە كاتم نەبوو پەیوەندی پێوەبكەم ، تا كاتی كاركردنم تەواو بوو و چوومەوە بۆ بەشە ناوخۆیی
كاتێك ڕۆشتمەوە سەیرئەكەم ئانی لەوێ نییە، لە یوونا و سوجین م پرسی بەڵام ئەوانیش وتیان كە نەمان بینیووە
ئای خوایە ئەبێت لەكوێ بێت ، تۆ بڵێی ھێشتا لە نەخۆشخانە بێت ؟!
پەیوەندییم پێوەكرد بەڵام وەڵامی نەبوە ، ترسێك بە دڵمدا ھات ئای خوایە ئەبێت چی ڕوویدابێت ، بڕیارمدا بچم بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی كە بە شۆفێری تاكسییەكەم وتبوو بۆی بڕواتھەرئەوەندە ویستم ھەنگاو بنێمە دەرەوەی بەشە ناوخۆیی و دەنگێك وەستاندمی
ـ ھێی ئەوە بۆ كوێ ئەڕۆی
ئۆف ئەوە دەنگی ئەو كچەیە كە چاودێرمانە لە بەشە ناوخۆیی
ئەو كەمێك تووندە لەگەڵمان ، لە بەشە ناوخۆیی ھیچ شتێك بە بێ پرسی ئەو ناڕوات ، لە كاتژمێر ١١ ەوە قەدەغەی كردووە كە بچینە دەرەوەئاوڕم دایەیەو ھیچم نەووت
ـ لەگەڵ تۆمە بۆ كوێ ئەچیت
ـ ئ ئەوە ھین من
ـ جوان قسە بكە با تێبگەم
ـ ھاوڕێكەم لە نەخۆشخانەیە منیش خەمی ئەومە ویستم بڕۆم بزانم چییەتی ، وەڵامی پەیوەندییەكانم ناداتەوە
ـ ھاوڕێكەت كێیە ؟
ـ ئ ئانی
ـ ئەی بۆ بە منتان نەوتووە ھا نازانن ئەمە سزای خۆی ھەیە كە شت ئەشارنەوە
ـ بمبوورە ڕاستییەكەی نەمزانی ئەوەندە زۆری پێئەچێت
ـ باشە ئێستا پێكەوە ئەچینە نەخۆشخانەویستمان بڕۆین و ھەنگاومان نا بەرەو سەیارەكەی ئەم كچە تا دەنگێك وەستانینی
ـ من گەڕامەوە
ئاوڕم دایەوە بینیم ئانی یە
ـ ئانیییی
بەرەو ڕووی ڕامكرد
ـ بۆ ئەوەندە زۆرت پێچوو ؟كچەكە ھاتە لامان
ـ چییە بۆ ئەوەندە زۆر پێچوو ؟
ـ بمبوورن نەخۆشخانەكە زۆر قەرەباڵغ بوو
ـ ئێ چیت بوو
ـ ئا ئەوە ھیچ كەمێك ئیلتیھاب بوو ، ئاوێكیان بۆ ھەڵواسیم و حەبێكیان داپێم باش بووم
ـ ئەھا باشە گوێبگرن ئەمجارە لێتان خۆش ئەبم چونكە نەتانزانییوە بەڵام جاری داھاتوو كارێكی وابكەن سزایەكی قورس ئەدرێن
ـ باشە بەسەرچاو
ـ دەی ئێستا بۆ ژوورەوەھەرسێكمان ڕۆشتینە ژوورەوە و ئێمە چووینەوە ژوورەكەی خۆمان
كاتێك خۆمان ئەگۆڕی دیقەتی دەستەكانی ئانی م دا ھیچ جێگە كالۆنایەكی پێوەنەبوو
چوومە لای و بە گوێیدا چرپاندم
ـ ھێی ئانی شتێك بڵێم ؟
ـ ئم
ـ كوا جێگای كالۆناكە ؟
ـ ھا ؟ چی ؟
ـ ئەڵێم تۆ نەتووت ئاویان تێكردووم ئەی كوا جێگای كالۆناكە
ـ ئا ئەوە ھینە نازانم
ـ ئانی تۆ درۆم لەگەڵ ناكەی وایە ؟
ـ سەیركە ماریا شتێكت پێئەڵێم بەڵام با نھێنی بێت
ـ ئێھ باشە بیڵێ
ـ ڕاستییەكەی من....
ـ
ـ
ـ
To be continue

YOU ARE READING
لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀
Fanfiction⚠️ئەگەر تۆ كەسێكی و ئاواتت ئەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببیتە ئایدۆڵ یانیش ئاوات بە ژیانی ئایدۆڵەكان ئەخوازیت ئەوا ئامۆژگاریت ئەكەم خوێنەری ئەم چیرۆكە بیت⚠️