Episode ~7~

399 82 62
                                    

10 - 8 - 2016

ئەمڕۆ ڕۆژی وەرگرتنەوەی وەڵامەكانە من زۆر دوودڵم لەوبارەیەوە كە ئایا وەرگیرابێتم یان نا
پێرێ گروپێكی نوێ دوێتیان كرد بەڕاستی زۆر سەرنج ڕاكێش بوون لە كۆمپانیای yg لە چوار ئەندامی كچ پێكھاتوون بەناوی blackpink

ئەمەوێت وەك ئەوان بم
ھەر لەیەكەم دەركەوتنیانەوە بوون بە خاوەنی فانێكی زۆر و بەرچاو وە منیش یەكێكم لە فانەكانیان ، بێگومان ئانی ش ھەروا

ئێھ بەھەرحاڵ ویستم كەمێك قەلەقیەكەم نەمێنێت
كاتژمێر ١٠ ی بەیانییەو بەدیار لاپتۆپەكەمەوە دانیشتووم كە نەكا نامەیەكم بۆ بێت

وردە وردە چاوەكانم قورس بوون تا خەوم لێكەوت
ـ
ـ
ئایــــییییی خوایە كاتژمێر چەندە ؟!
بەھاوارەوە ووتم بەڵام كەس لەماڵەكە نەبوو تا وەڵامم بداتەوە
دایك و باوكم لەسەر ئیش بوون و ستێلا ش لە خوێندنگە بوو

سەیر ئەكەم سەعات ١٠:٥٧ دەقەیە
ئاھــــ زۆر خەوتووم
شاشەی لاپتۆپەكە ڕەش ببوو ئەویش لەگەڵما خەوتبوو ھھھە
دامگیرساندەوە بینیم نامەیەك ھاتووە

"سڵاو . . .
خاتوو كانگ ماریا ئێمە لە كۆمپانیای موونلایتەوەین ، تۆ وەك مەشقكەرێك لە كۆمپانیاكەمان وەرگیراویت
خۆشحاڵ ئەبین كە سبەینێ كاتژمێر نۆ لە كۆمپانیاكەمان ئامادە بیت
كاتێكی خۆش"

ئایییییی خوایە چی ئەبینم وەرگیرامممم
ھەواڵێكی خۆشە

تێلم كرد بۆ ئانی
ـ سڵاو
ـ سڵاو ئانی ئیمەیڵت پێگەشت ؟
ـ ئاھ ویستم تەلەفونت بۆ بكەم بەڵێ وەرگیراوم
ـ بەڕاست ئێھ منیش
ـ واو ئەوە زۆر خۆشە
ـ بەڵێ سبەی پێكەوە ئەڕۆین
ـ باشە ٨:٣٠ وەرن بە شوێنمدا
ـ ئۆكەی ئەتبینمەوە
ـ ئەتبینمەوە بای

زۆر دڵم خۆشە، ئێوارە ھات خێزانەكەم ھاتنەوە
لەسەر نانخواردن ھەموویم بۆ باسكردن ئەوانیش زۆر دڵیان خۆش بوو دایكم كەمێك گریا وەك ئەوەی كە ئیتر یەكتر نابینینەوە ، باوەشم پێداكرد و ووتم كە یەم بۆ سەردانتان

ئەو شەوە بەئارامی خەوتم و بەیانی زوو ھەستام
كاتژمێر ٧ بوو سفرەكەم حازر كرد و نانم خوارد دواتر چووم خۆم حازر كرد ،ئینجا باوكم و ئەوسنی تر ھەستان نانیسن خوارد نزیكی كاتژمێر ٨:٣٠ بوەوە ئیتر لەگەڵ باوكمدا چووینە لای ماڵی ئانی ، ئەویشمان ھەڵگرت و پاشان بەڕێكەوتین بۆ كۆمپانیا

ماڵئاواییمان لە باوكم كرد و چووینە ژوورەوە

تووند دەستی یەكترمان گرت و سەیری یەكمان كرد و زەردەخەنەیەكمان كرد
چووینە پرسگە كە ھەر كچەكەی جارەكەی پێشتر بوو

ـ سڵاو بەیانیت باش
ـ بەیانیتان باش خانمەكان فەرموون
ـ ئێمە لێرە وەرگیراوین
ـ ئەھا زۆرباشە ، بە ڕێكی لێرەوە بڕۆن پاشان بە دەستە ڕاستدا ئەگەنە ھۆڵێك لەوێ چاوەڕێ بكەن
ـ زۆر باشە سووپاس

ڕۆشتینە ھۆڵەكە كەسانێكی زۆری لێبوو كە ئەوانیش وەك ئێمە چاوەڕێیان ئەكرد
٩ ی ڕێك بوو بەڵام كەسێكی لێ نەبوو قسەمان بۆ بكات ئیتر لە شوێنێكدا دانیشتین
بوو بە ٩:١٥
دووپیاو چوونە سەر ستەیجەكە
دانەیەكیان مانیجەرەكەی ئەو ڕۆژە بوو بەڵام ئەوەی تر نازانم

خۆی لە مایكەكە نزیك كردەوە
ـ بەیانیتان باش كوڕان و كچان ئەمڕۆ ئێوەمان كۆكردۆتەوە ھەتا كۆمەڵێك زانیاریتان پێ بڵێین دەربارەی كۆمپانیاكەمان و یاساكانی ئێمە
ئێمە بۆیە ئێستا ئەیڵێین تا ئەگەر كەسێك ناتوانێ قبوڵی بكات لە ئێستاوە قسە بكات
ئۆكەی با دەست پێبكەین
ـ
ـ

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Où les histoires vivent. Découvrez maintenant