:just a slave : part 6

897 152 63
                                    




Sehun
——————

لە ژورەکە ھاتمە دەرەوە ئەوم جێھێشت لەگەڵ ئەوەی ئەو دەنگەی ناخم وازی لێ نە ئەھێنام

ئایا زۆر توند بووم لەگەڵی؟
ھەڵە بووم لەوەی بە شێوەیە قسەم لەگەڵ کرد؟
ئەو پێویست ناکا ئەو خاڵانە جێبەجێ بکات،ئەو تەنھا کۆیلەیەک نییە لێرە بەڵکو ئەو....

ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵکێشا و بەرەو ژوری نانخواردن رۆشتم.

ھەمان ئەو پرسیارانە کە مێشکم ئەھاتن و ئەچوون،ئەو کاتەم بیر ئەکەوتەوە کە لە باوەشم گرت

ھەستم ئەکرد کە ھەموو ئەو بۆشایانەی ناخم پربۆتەوە،بۆنی ئەو و ھەناسە بچوکەکانی،ئەو زۆر بچوکە بەراورد بە من،زۆر بچوکە بەڵام ئەو ھەرایەی لە ناو من دروست کردووە

زۆر بچوکە بەڵام ھەموو ئەو بۆشایەی ناخم پر ئەبێتەوە کە ئەیبینم و دەستی لێ ئەیەم.

بۆچی ئەبێ ئەوەندە کار لە من بکات؟

چونکە چەنێک راستبێت دوو ئەوەندە ھەڵەیە

رۆشتمە ژوری نانخواردن  و لەوێ بێگومان ھەموو شتێک ئامادەبوو و چانیۆلیش لەوێ دانیشتبوو

" تەیری ئاشق چۆن بوو کۆیلە بەنرخەکەتت جێھێشت و ھاتیتە ئێرە ھوھ؟"

چانیۆل وتی 

منیش تەنھا رۆشتم لە سەروی مێزەکە دانیشتم

"ئەو خەبەری بۆیەوە"

دەستم کرد بە نان خواردن لەگەڵی

"بەڕاست؟ چیت کرد چیت پێوت؟"

"یاسا کان و یەکێک لە کۆیلەکانم نارد تا بیباتە شوێنی مانەوەیان"

چانیۆل کەمێک وەستا چاوی بەبێزاری سوراند

"یا،چۆن ئەوھا خراپ ئەبیت لەگەڵ ئەو؟ من ئەزانم ئەو کێیەو چی ئەگەنێ بۆ تۆ !!"

کە ئەوەی وت وا ھەستم ئەکرد کە کات وەستا لەلای من

ھەموو شتێکم بیر کەوتەوە بۆ چەن چرکەیەک

"من ھیچ شتێکی ھەڵەم نەکردووە،ھیچ شتێک لە نێوان من و ئەو نییە،گەر ھەشبێت لەناوی ئەبەم"

ئەو شایەنی کەسێکی زۆر باشترە لە من
ئەوەم بەردەوام ئەوتەوە لە مێشکم
چونکە وەک چانیۆل وتتی من خراپم

"ھممم نازانممم بەوە ناچێت.........بەس سێھون وەک ئەوەی نینا بۆم باس ئەکات،شوێنی خەوتنیان زۆر پیس و ناخۆشە...ئۆھ دەڵێ شەو لەگەڵ مشکەکان راو راوکە ئەکەین،جێگەکانیان زۆر بچوک و ناخۆشن.....ھەنێک کاتت ئەھێڵم نینا لە ژوورەکەم بخەوێ و ھمم-"

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ