:just a slave : part 4

1.1K 176 51
                                        





"ھەرڕۆژەو پزیشکێکی نوێ ئەھێنیت و ھەموویان ھەمان شتت پێ ئەڵێن،سێرکە تەنھا لەوە تێبگە کە جەستەی زۆر بێھێزە،تۆ ئەو ڕۆژە ڕێژەیەکی زۆر خوێنت لێ بردووە دواتر ئەو زرباوکەی بەورادەیە لێی داوە و ئەو ھەموو خوێنەی لێ رۆشتووە ئێستە پێت وایە ئەو وەک مرۆڤێکی ئاسای جەستەی کار ئەکات؟"
چانیۆل پێی وتتم!

کە بیرم لەوە ئەکردەوە من ھۆکارێکم بۆ بوونی ئەو لەو بارودۆخە دەمویست خۆم پارچە پارچە بکەم،سێ رۆژە ھیچ جوڵەیەکی نەرکردووە،بۆچی ئەبێ ھەست بە تاوان باری بکەم؟ تەنھا چوار رۆژ ئەبێت بینیومە،با ئەو راستیە بەلاوە بنێین کە ئەو تایبەتە بە من بۆیە ئەم ھەستەم بەرامبەری ھەیە،بەڵام وەک ئەوەی گرنگبێ،ئەو ھەرچیەک بێت ھیچ گرنگ نییە لام،تەنھا نامەوێت ئازاری کچێک یان با بڵێین ھیچ ئافرەتێک بەم لەبەر ئەوە نیگەرانم.

بەبێدەنگی سێری چانیۆلم کرد و ئەویش تێگەیشت کە ئەمەوێ بروا،خۆی و پزیشکەکە ڕۆشتن،چومە تەنیشتی و لەسەر جێگەکەی خۆم دەنیشتم،نەم ئەتوانی چاوەکانم لەو دوور بخەمەوە چەنێک بمویستایە،ئەو وەک تابلۆیەک بوو کە چەنەھا ئازار نەخشێنرابوو،چەنڕۆژە چاوەڕێم کە تەنھا جولەیەک بکات بەڵام نەبوو،دەستم خستە سەر نێو چەوانی بەڵام پلەی گەرمی زۆر بەرز بوو،ئەو پلەی گەرمیە ھیچ باشنیە،تاکە چارەسەر لە مێشکم ئەوەبوو کە بانیۆ کە پرکەم لە ئاوی سارد و بیخەمە ناوی تا پلەی گەرمیەکی نزمتر ئەبێتەوە .

بۆ ئەمەش ئەبێت ھەڵی بگرم و بیخەمە باوەشم،بەڵام شتێک لە جەستەم زۆر بە پەرۆش بوو تا لە باوەشی بکات،بەڵام بیگومان گرنگی پێ نادەم،ئێمە توانای پێکەوە بوونمان نیە.

ئەوم ھەڵگرت و خستمە باوەشم بەڵام.....نەمدەویست ئەو دانێم،دەمویست لە باوەشم بمێنێتەوە و ئەو گەرمیەم پێ ببەخشێ.....

ھەنێک کاتت رقم لەوە دەبێتەوە کە مانگ کەسێک بۆ ئێمە دیاری دەکات تا ژیانمانی لەگەڵ بەسەر بەرین،بیپارێزین و خۆشەویستی پێ ببەخشین،وە ئارەزووەکانی یەکتر پرکەینەوە،بەڵام ئەوە تەنھا پێش ئەوەبوو کە بیبینم،چونکە کە ھەست بەو پەیوەندیە ئەکەی،تێگەیت کە چەنێک گرنگە،بەڵام لە نێوان خوێنمژ و با بڵێین مرۆڤێک،ئەوە مەحاڵە چونکە لە کۆتایدا مرۆڤەکە ئەمرێت و خوێنمژەکە بە تەنھا ئەمێنێتەوە،وە ھەموو لە ھەموو ژیانی ھیوا ئەخوازێت کە بمرێت و بگاتەوە بە خۆشەویستەکەی لە دونیاکەی کە.

چەنێکبوو لە باوەشم ھێشتبوومە تەنھا سێری روخساریم ئەکرد،بەڵام چی دەبێت گەر ئەو لە باوەشم بھێڵمەوە بۆ ماوەیەک؟ جەستەی من بەو رادەیە ساردە کە بتوانێت پلەی گەرمیەکەی کەمبکاتەوە،ئەمەش وەک یارمەتیەک و بەس کە بە نھێنی ئەمێنتەوە،ھەرخۆی کەسیش نایبینێ و پێی نازانێ بۆیە ئاساییە.

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Onde histórias criam vida. Descubra agora