:just a slave: part 14

997 164 116
                                        






Sehun
——————-

"کەواتە ئێوە دڕندەن!!!"

ئێمە....بەڵێ من دڕندەم.....

ئەو رستەیە لە مێشکم چەقی،چی وەڵام بەمەوە؟ بڵێم ئەوھا نیم؟ لە کاتێک کە ئەوھام؟ من دڕدەم وەک ئەو وتی،من بەبێبەزەی مرۆڤ ئەکوژم و بە ئازاری ئەوان دڵخۆش ئەبم.

من ڕێک دڕندەم،خۆزگە بمتوانییا بڵێم ئەوھا نیم.

چەنێکیش بمەوێ ئازاری کریستا نەیەم لە کۆتایدا ھەر ئازاری ئەدەم،ئازار دانی ئەو وەک ئازاردانی خۆم وایە،بەڵام ناتوانم بیوەستێنم.

چیگەر ئەو کورەم کوشت تەنھا لەبەر ئەوەی کریستا بپارێزم بەڵام کە ئەوم بینی بەو شێوەیە وای لێکردم پەشیمان ببمەوە لە کوشتنی.

کارێکی ھەڵەم نەرکردووە بەڵام بینینی ئەو بەو شێوەیە زۆر قورسە،ئێستا تاکە کەس کە بتوانم تاوان باری کەم خۆمم.

"بەڵێ ئێمە دڕندەین.....ئێستاش نانەکەت بخۆ!"

دوای ئەوە ھەرچیەکم وت ئاگام لێنەبوو،چونکە ئەو چەن وشەیە لە ناخەوە ئەیکوشتم

دوای ئەوەی وازی لە پێداگری ھێنا،دەستی کرد بە نان خواردن منیش رۆشتمە خۆشۆرەکە و دەرگاکەم کلیلدا

خۆمشۆرد بەڵام ھیچ ئارام نەبوومەوە،توورەبووم لە خۆم،زۆر تورەبووم بۆیە ئاوێنەی خۆشۆرەکەم شکاند.

چونکە کە سێرم کرد خۆمم وەک ئەو پیاوە ئەبینی کە بە خوێن باوکی منە.

خۆمم بەراست وەک دڕندەیەک ئەبینی

من چەن ساڵە ھەموو ھەوڵێکی خۆم ئەیەم کە لە ھەموو کەسێک بچم جگە لە باوکم.

بەڵام من ڕێک وەک ئەوم

'واز لەو منداڵە بێنە ئەو زۆر بچوکە،چۆن ئەتوانی لە مناڵێکی بچوک بدەی؟'
دایکم بە گریانەوە بە باوکمی وت کاتێک ئەو لە منی ئەدا

'تۆ بەراستی دڕندەیت!!'
دایکم ئەوەی وت و باوکم لە من دوور کەوتەوە،رۆشت تا لەو بدات،منیش تەنھا ئەگریام و ھیچم پێ نە ئەکرا


ئەو بیرە وەریانە ئەھاتنەوە مێشکم،بێ ئاگا لەو پارچە شوشانەی کە لەناو دەستمن،توند تر و توند تر پارچە شوشەکانم لەدەستم ئەچەقاند بەڵام ھەستم پێی نە ئەکرد

چونکە من دڕندەم....

نازانم چەنێک کات رۆی،تا توانیم خۆم کۆنترۆڵ بکەم و ئارام ببمەوە

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Onde histórias criam vida. Descubra agora