:just s slave: part 12

907 165 70
                                        





"چۆن ئەوانەت بەسەرھات؟برینەکانت بۆ چاک نابنەوە؟"
چانیۆل بە پەلە پرسی

"شتێکی ئەوھا نییە"
سێھون بە ھێمنی وەڵامی دایەوە

چانیۆل چاوەکانی فراوان بوون،نازانم بڵێم لە بێزاری یان تورەی دەستی بە قژی ھێنا و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا

سێھون و چانیۆل سێری یەکتر یان ئەکرد بە بێدەنگی،وەک ئەوەی لە مێشکیان قسە بکەن،بەڵام چانیۆل تورەییەکی زیاتر بوو

چاوەکانی گێراو منی بینی کە لەسەر جێگەکەی سێھون دانیشتبووم،بە تورەی بە رەو رووی من ھات و بە توندی دەستی گرتم و رایکێشام و بەرەو لای سێھونی بردم.

"ھەموو ئەوانی بەسەر سێھون ھات بەھۆی گەمژایەتی تۆوە بوو ئەزانی؟؟"

چانیۆل بە توورەی وتتی بەڵام چرکەیەکی نەبرد چانیۆل بە تودنی بە دیوارەکە کەوت و سێھون بە ملی گرتبووی بە توندی.

"جارێکی تر دەست لە کریستا نەدەیت!!"
سێھون وشە بە وشە بە چانیۆلی وت لە کاتێک زۆر بە توندی سێری یەکتریان ئەکرد

بێدەنگی ژورەکەی داگرت،ئەو دوانە ھێشتا لە جێگەی خۆیان بوون،دوای چەن خولەکێک سێھون چانیۆلی بەرداو بێ ئەوەی ھیچ شتێک بڵێت چانیۆل رۆشتە دەرەوە.

سێھون بە توندی ھەناسەیەکی ھەڵکێشا و رۆشتەوە سەر مێزەکەی بەبێزاری بێدەنگی دانیشت،دووبارە دەربرینە بێ ھەستییەکەی خستەوە سەر روخساری،بۆ ماوەیەک ھیچ شتێکی نەوت تەنھا سێری پەرەکانی سەر مێزەکەێ ئەکرد کە دڵنیابووم نایان خوێنێتەوە ،ئەو بیری ئەکردەوە بەڵام نازانم لە چی.

منیش وشەکانی چانیۆلم بیر کەوتەوە و برینەکانی سسێھونم  ئەھاتەوە پێش چاو کە ھەمووی بەھۆی منەوە روویدا،ئەو کەوتە ئەو ئازارەوە تا من ڕزگارکات،من ھۆکاربووم.

باشترێکە کە داوای لێبوردن بکەم،و سوپاسی بکەم وە گەر سزاشم بات بۆ ئەوەی کردم.....

ھیچ شتێک نییە کە بیڵێم چونکە کارێکی ھەڵام کرد .

ھەناسەیەکم ھەڵکێشا و ئەوەی لە قورگم بوو قوتم دا،ئامادە بووم بۆ ھەموو شتێک کە چاوەرێم ئەکرد بەسەرم بێ.

رۆشتمە نزیک مێزەکە

"من"
"تۆ"

لە یەکاتدا قسەمان کرد،بەڵام من ھیچم نەوت بۆیە ئەو بەردەوامبوو.

"تۆ ئەزانی چیت کرد؟ گەر من یەک چرکە دوا بکەوتمایە ئێستا مردبوویت،چۆن ئەتوانی کارێکی ئەوھا گەمژانە بکەیت؟"

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Donde viven las historias. Descúbrelo ahora